.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






بە گوتەی هەواڵی ماڵپەری (رۆیتێرز) ئەوانەی بە لاپتۆپ زۆر كار دەكەن ڕەنگە زۆرتر تووشی نەخۆشی بن. بە گوتەی ئەم ماڵپەرە ئەو كەسانەی زۆربەی كارەكانیان بە لاپتۆپ ڕادەپەڕیێنن زۆرتر توشی نەخۆشییە نەناسراوەكان بە تایبەت شێرپەنجە دەبن.
بە گۆیرەی ئەم هەواڵە، ئەو كەسانەی كەوا بە كۆمپیوتەری( pc :ئاسایی)ـەكان كار دەكەن چونكە ماوەیەكی دیاریكراویان بۆ بەكارهێنان هەیە، بەڵام ئەوانەی كەوا بە (لاپتۆپ) ـەوە ئیش دەكەن چونكە كاتێكی دیاریكراویان نییە تەنانەت لە شەوان... و هتد خەریكی كار كردنن زۆرتر ئەگەری ئەوەیان هەیە كە توشبن بە نەخۆشییە نەناسراوەكان و بە تایبەت شێرپەنجە.
پاش چەندین تۆیژینەوەی جیا لە سەر ژنان و پیاوان تۆیژەوەران ڕایانگەیاند كە ئیشكردنی زۆر بە كۆمپیوتەر مرۆڤ تۆشی نەخۆشی دەكات كە لە ژنان و پیاوان جیاوازە بۆ نموونە : ژنان زیاتر تووشی نەخۆشی گورچیلە و غودەی لینف دەبن بەڵام پیاوان زۆرتر ئەعساب و كۆئەندامی زاوزێ و گورچیلەیان تووش دەبێت.
هەروەها ئەم هەواڵە باسی تۆیژینەوەیەك دەكا كە لە ساڵی 1969 هەتا ئێستا بەردەوامە و دەڵێ ئەو كەسانە كە وا كارەكەیان زۆرتر بە كۆمپیوتەرەوە پەیوەستە توشی نەخۆشیی ئالزایمێر و پاركینسۆن و هەروەها (ئیم ئێسMS:Multiple Sclerosis) دەبن، كە جەخت لە سەر كۆمپیۆتەر و نەخۆشییەكانی!! دەكا و كاریگەری لە سەر جەستەدا دەنێت.
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه