.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باران چه‌ندین وڵاتی سه‌رزه‌مین گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی داهاتی کشتوکاڵی ناله‌بار بووه. بۆ ده‌ربازبوون له‌ئاکامه ناهه‌مواره‌کانی وشکه‌ساڵی خێڵی "Massai" به‌هۆی "کۆندۆمی بزن"ه‌وه ڕێگای جووتبوونی نه‌خوازراو له بزنه‌کانیان ده‌گرن.
"کۆندۆمی بزن"یش بریتییه له شۆڕتێکی دروستکراو له پلاستیك یان چه‌رم، که له سکی بزنه نێره‌کان ده‌به‌سترێت.
خێڵی "Massai" وه‌ك نه‌ریتێك ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له مه‌ڕوماڵات به‌خێو ده‌که‌ن و وه‌ك پێوه‌رێك بۆ چۆنێتی بژێووی خێڵه‌که‌یان ته‌ماشای ده‌که‌ن.
له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاتی کینیا وشکه‌ساڵی ژیانی دانیشتووان و سه‌رچاوه خۆراکییه‌کانی ئاژه‌ڵه‌کانی ناهه‌موار کردووه. زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌کان سه‌رچاوه خۆراکییه‌کانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له که‌مبوون ده‌کات، هه‌ربۆیه هه‌نگاوی خێڵی "Massai" ده‌کرێت وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك بۆ وشکه‌ساڵی ته‌ماشا بکرێت.
ئه‌ندامانی خێڵی "Massai" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که زۆربه‌ی بزنه دووگیانه‌کان ناتوانن به‌رگه‌ی وه‌رزی وشکه‌ساڵی بگرن. هه‌ربۆیه ده‌کرێت له‌ڕێگای "کۆندۆمی بزن"ه‌وه ڕێگا له جووتبوون نه‌خوازراو بگیرێت.
به‌هاتنی وه‌رزی باران بارین بڕیاره "کۆندۆمی بزن" له نێره‌کان بکرێته‌وه و دووباره جووتبوون مۆڵه‌تی پێ بدرێته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه