.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







سەرەتایەك بۆ كۆتایی سەردەمی ویندۆز، داهێنانی سیستەمی بەگەڕخەری میدوری، خەونی داهاتووی مایكرۆسۆفتە. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئێستاكە خەریكی تاقیكاری لەسەر پرۆژەیەكە بەناوی سیستەمی بەگەڕخەری (میدۆری) كە دەكرێ وەك كۆتایی سەردەمی سیستەمی ویندۆز سەیر بكرێ. سیستەمی بەگەڕخەری (Midori) بیرۆكەیەكی نوێی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە كە هیچ پەیوەندییەكی بە سیستەمەكانی پێشوووە نییە، بەو واتایەی پێشووتر هەر سیستەمێك پرۆژەیەكی تەواوبووی سیستەمەكەی پێش خۆی بوو، بۆ نموونە سیستەمەكانی 95.Me.Xp.vista هەموویان تەواوكەری یەكتری بوون، بەڵام ئەو سیستەمە نوێیە كاركردی تەواو جیایە لە سیستەمەكانی دیكە. شایانی ئاماژە پێدانە یەكەم ڤێرژنی ویندۆز 23 ساڵ لەمەوەبەر داهێنرا. ئەو سیستەمە بۆ كاتێك داهێنرا كە ئەنتەرنێت سەرەتایی پێگرتنی بوو.
گوندە بچووكەكەی جیهان یەك تریلیۆن ماڵی تێدایە
زۆر جار كە باسی ئینتەرنێت دەكرێ بە گوندێكی بچووكی دادەنێن كە زانیارییەكان زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە، بەڵام ئەو گوندە بچووكە بەپێی دوایین ئاماری كۆمپانیای گوگل گەیشتە یەك تریلیۆن سایت. واتە هەزار ملیارد.
گوگل دە ساڵ لەمەوبەر كە ئاماری سایتەكانی ئەنتەرنێتی دەرخست خۆی لە 26 ملیۆن دەدا. بەڵام لە ساڵی 2000دا واتە بە ماوەی 2 ساڵ خۆی لە یەك ملیارد سایت دا. ئێستاش خۆی لە سنووری یەك تریلیۆن دا دەبینێتەوە. یەكێك لە بەرپرسانی گوگل دەڵێت ئەو ژمارەیە لەوە زیاترە ئێمە تەنیا ئەو سایتانەمان تۆمار كردوون كە مانگانە جارێك دەكرێنەوە.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن كاردۆ خالید (2008-10-21 15:25:11)
لهسهر هێڵ نییه