❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەختت بەرە عاسمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-23 11:11:14

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

بەختت بەرە عاسمان

بە یەك لەتە مووس بەختت بەرە عاسمان ..!!

که‌ریم موده‌ریس

لە ئینتیفازەكەوە حەربی عالەمی لەم هەرێمەدا دژی ئیفلیجكردنی سمێل و هەڵگرتنی قورسایی ریشی فش و خەتخەت بەرپا بووە! جاران ماڵی فاڵچی و دوعاگۆ و سیحربازەكان لە هەندێ دوكانی شیخەڵڵا بەهەڕمێنتر بوون، لەبەر ئەوە نەبوو كە دوعاگۆكان وەك هەندێ دوكاندار زمانێكی لووس و لەرووتان نەڵێم (سەر)ێكی بە ڕزق و بەختی سپی پاتی هەبوون، نەء بەڵكو نوقتەی تەلاقی نێوانیان نەوعی ئەو ئەسبابانەیە كە وەك زەنگوڵ بەمل موشتەریەوە دەكەن.
سەردەمانێك پەڕۆی سەوزی سەر مەرقەدو قەندی شێخ و تفی ئەسڵزادەكان و تۆچای بایەع حەوت گرێی بەختی كڵۆڵەكانیان دەكردەوە، ئەگەر بۆیشی نەكرایەوە، ئەوا ئیسراحەتێكی ئەبەدیان پێدەدان.. رۆحیان لە كونی لووتیانەوە دەردەهێنان.
خەڵك هێندە ئیمانی بە پارچە كاغەزی دوعاگۆكان هەبوو، زۆرجار هیچیشیان تێدا نەدەنووسی، كەچی هەركە پێی دەگوت دوای نوێژی بەیانی سێ جار بیخەرە پەرداخێ ئاو و نیوەی بخۆرەوەو نیوەكەی دیكەشی عەیب نەبێ هەموو مەنفەزەكانتی پێ چەوركە ، وەها بەكاری دەهێنا ئەو فڕە ئاوەی لێ دەبووە حەمام !
ئەم زەمانە ئەوەندە عەینەكی حوبی و شەمسی هاتۆتە بازاڕ، نهێنی هەموو عەیبەكان هەڵدرانەوە، دەركەوت گۆلك بە گجی گجی نابێتە گا، كەریش بێ كورتانی نوێ نابڕێ رێگا، هەندێجار بەخت دەفڕێ، هەندێ جاریش بۆخۆی دێتە سەرجێگا.
ئێستا سمێڵ تاشین لەجێی دوعاو موعاو جادوو و نوشتە بووەتە عیلاجی بەختی قەتران!. ئەوەی جوتێك سمێڵی پێوەیە نیوەشەو بە ئەسپایی فتی دەكا، بۆ بەیانییەكەی خێری خوای بەسەردا دەبارێ: كورسی، پایە، قەنەفە، فەرش، تەبرید، تەجدید، فڕین بەرەو خۆر، گەیشتن بەئیمزای دوولاق و ستامپەو مۆر.
نازانم ئەو عالەموڵڵایە چۆن دڵی دێت مووس بنێت بەبنی ئەو سمێڵە نازدارەوە؟ كە یادەوەری و دەیان ئەلبوومیان بەیەكەوە پڕكردۆتەوە!
ئەمەشمان قبووڵە ئەگەرچی تۆزێ كەشخە و تا رادەیەكیش مەقبوولە، بەڵام تۆ وەرە مەردی خوابە، ریشی خەتخەت، سەكسوكەی خڕ، لاجانی پۆستاڵی، پێنج فلسییەك تووكی ژێر لێو، پانتۆڵی تەنگ، قەمیسی شڕ! ئەمانە چین؟ چەندیان شەڕە و چەندیان خێرە؟ كێ دەزانێ با پێمبڵێ، ئەوەی كە بەم ئۆینە فێرە..!؟

سە رچاوە گاڵتە وگەپ

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net