.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له سنوقی دەنگدانەوە
بۆ هاوڵاتیان
........................................
لە نەغمەی كزی بێ ئاوازەوە
لە سندوقێكی زۆر بێ نازەوە
بە دەنگی حەزین بە بۆڕەی گریان
بۆ ئەو كەسانەی كە تۆزێك وریان
نامە ئەنووسم بۆ قەومەكەی خۆم
دڵیان نەرم بێ و كەمێك بگرین بۆم
ئەرێ خەڵكینە ئێوە عەیب ناكەن؟
نایەن بۆ دەنگدان سەردانم ناكەن
لە كێ عاجزن مەسەلە چی یە؟
بێ مەوقیفیتان هیچ مانای نییە؟
چۆن ئەبێت ئێمە بیانو بگرین؟
توخوا نەوت شتە ئێوە بۆی ئەگرین؟
نەبوونی جادەو كۆڵانی قیرتاو
كەی ئەوە دێنێ بتانكات تەنگاو؟
كارەبا نییە شكوری خوا بكەن
چاو لە ئادەم و پور حەوا بكەن
بۆ جارێك لە حەق چاوتان گوم ناكەن؟
گەر ئاوتان نییە بۆ تەیموم ناكەن؟
تۆ هەقت چی یە فڵانە مەسئول
مانگی دەفتەرێك نەسریە ئەكات لول؟
یان فڵان مودیر فایلی هەیە
كەی كێشەی تۆیە پێنج خانوی هەیە؟
پەرلەمانتاری بەستەزمان توخوا
بۆ پێت ناخۆشە حەوت دەفتەر بخوا؟
ڕەخنە لە وەزیر زۆر نا بەجێیە
داماوە فیزەی چوار قاڕەی پێیە
چاوی تەماعتان بۆ تێ بڕیوە؟
یانزە مۆنیكای قەڵبی كڕیوە
واز لەم قسانە بێنن خەپەگیان
تا هەواش ماوە وەرن بۆ دەنگدان
....... تەنها گاڵتە و گەپ...........

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش هاورێ گیان کاکە ڕەوەند بۆ ئەم هۆنراوە
ژیانت ئاسودە تەمەنت پڕبێ لەبەختەوەری
دەرونەیی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





برای به‌ریزم کاکه رهوهندگیان
سندووق مانی جی بۆ خاتری قورئان
کاکه ئیمه کوا فه‌رقمان هه‌یه
له‌گه‌ل برامان کوا شه‌رمان هه‌یه،
خوای گه‌وره بکات باران بباریت
ئه‌م ئه‌رزوو ئاوه‌م بۆ رانهماڵیت
خۆم و عهشهرتم به بی یه‌ک ودوو
له به یانیه هه‌ر له‌وی ده‌بین
گه‌ر خواکردی پارکامان ده‌ست که‌وی
سی و دوو لی ناکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌وی،
گه‌ر ده‌ستمان نه‌که‌وت چارمان ناچاره
خۆ کۆپته‌ر ناگرین ته‌نها یه‌ک جاره
باسیی نه‌وتت کرد له‌ده‌ورت گه‌ریم ،
شه قام مانی جی بهجهنده دهکڕڕیی.
ئه‌گه‌ر من نه‌مرم هه‌ر دیم بۆ ده‌نگدان
په‌شیمان که‌ن گشت دۆست وو یاران
باسی کاره‌بات کردوه کاکه گیان
مه‌به به دوژمن بۆ بالنده‌کان
هه‌ر ماوه‌یه‌که بۆ چۆله‌که‌کان
گه‌ر هه‌ساوه بن له‌داخی کۆلان ،
هاکا خۆم وو یانه‌ی کورد ژین
هه‌موومان هاتین بی راو‌و ته‌گبیر
کاتی ده‌نگدانه ماڵتان ئاوا بیت
بۆ ناتهنهوێ ئه‌م میلله‌ته هه تا کوو ماوه
هه‌ر هه‌ساوه بیت
هۆزان / ئاویزه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن فینک (2008-10-24 21:12:32)


له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh azem
heway jwantrt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بە ڕێزان:
کاکە دەروونەیی
فێنك خان سوپاس بۆ هۆنراوەکەت
کچی دەنگ نەدەی دەنگ بە چی..؟؟؟
سوپاس کاکە خانی
سوپاس بۆ پەیامی جوانتان
هاوڕێتان ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dest xosh bet her serkewtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس کاکە دەروونەی خۆشەویستم.....سوپاس فێنك خان......... سوپاس کاکە خانی ئازیزم...سوپاس فریشتەی کورد....سوپاس بۆ پەیامەکانتان
دەست وچاوی ئێوەش خۆش بێت،،،بە هیوای شادیتانم
هاوڕێتان ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه