❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نێرگەلە لەجگەرەزیانبەخشترە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-16 15:09:24

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

نێرگەلە لەجگەرەزیانبەخشترە؟

http://www.imageupload.se/files/070716/88712.jpg
له‌ نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا به‌تایبه‌تی له‌ باشووری کوردستان، هیچ کاتێک نێرگه‌له‌ وه‌کو رۆژگاری ئه‌مرۆ بره‌و و باوی نه‌بووه‌، ئێستا له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان، خه‌ریکه‌ نێرگه‌له ببێته‌ کلتوورێکی باو و خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر هۆگری بوونه پاساویشان بۆ ئه‌وه‌، بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌‌ گوایه‌ ئاوی نێو شووشه‌ی نێرگه‌له‌که‌ دووکه‌ڵه‌که‌ ده‌پاڵێوێ و نیکۆتین و قه‌ترانه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه به‌ڵام تۆژینه‌وه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌رده‌خه‌ن‌
له‌ تۆژینه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌سه‌ر نێرگه‌له‌ کێشه‌کان کرا،‌ ده‌رکه‌وت که‌ زه‌ره‌ر و زیانی نێرگه‌له‌ زۆر له‌ هی جگه‌ره‌ خراپتره‌. چونکه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆربه‌ی نێرگه‌له‌کێشه‌کان که‌ ده‌ڵێن ئاوه‌که‌ دوکه‌ڵه‌که‌ پاکده‌کاته‌وه‌ و ده‌یپاڵێوێت ده‌رکه‌و‌ت که‌ ئاوه‌که‌ ته‌نها دو‌که‌ڵه‌که‌ سارد ده‌کاته‌وه‌ و به‌هێچ جۆرێک نایپاڵێوێت. له‌و تۆژینه‌وه‌یه‌دا‌ ده‌رکه‌و‌ت که‌ ڕاده‌ی نیکۆتین و گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن   (CO) له‌خۆێنی نێرگه‌له‌کێشه‌کان زۆر به‌ر‌زتره‌ له‌ هی جگه‌ره‌ کێشه‌کان چونکه‌ ئه‌و گازه‌ به‌هۆی سووتانی خه‌ڵووزه‌که‌وه‌ د‌روست ده‌بێت، بوونی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن له‌ خوێندا ده‌بێته‌ هۆی رێگا گرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین له‌ سییه‌کانه‌وه‌ بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی له‌ش، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی با‌رگرانییه‌کی زۆر له‌سه‌ر دڵ و سووڕی خوێن له‌ له‌شی نێرگه‌له‌کێشه‌کاندا.  جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌کێشان مه‌ترسی خووگری (ادمان) له‌ئارادایه،‌ هه‌روه‌‌ها به‌به‌رده‌وامی کێشانی نێرگه‌له‌ ده‌بێته‌ هۆی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ و  نه‌خۆشییه‌کانی دیکه‌ی دڵ.
.http://www.imageupload.se/files/070716/6361.gif


ماڵپەری دەروون //

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ترسام ڕۆژێک بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   ببینمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-05 15:26:52

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: نێرگەلە لەجگەرەزیانبەخشترە؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net