❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند خاڵیك بۆ گه‌یشتن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-04 09:41:08

shila
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئەلمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-31
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaSafari

چه‌ند خاڵیك بۆ گه‌یشتن

چه‌ند خاڵیك بۆ گه‌یشتن به‌ژیانێكی ئارام‌و خۆش

خانمێكی ته‌مه‌ن (35) ساڵ ئاشنای رێ‌و ره‌وشتی دایكایه‌تیه‌، یه‌كه‌م مناڵی (14) مانگان بوو كه‌دووه‌م مناڵی‌ له‌دایك بوو. ئه‌و چاوه‌رێی‌ هیچ گۆڕانێك له‌ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی ناكات.
هاتنه‌ دنیای‌ مناڵ، گۆڕانێكه‌ له‌ژیان، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه‌ درێژخایه‌ن نییه‌‌و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ حاڵه‌تی پێشوی خۆی. دواتر هه‌ستی به‌گۆڕان‌و راڕای‌‌و ترس‌و شێواوی‌‌و ماندووبوونێكی‌ زیاتركرد له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا.
له‌سه‌رنجامدا گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌خراپی‌و ئاڵۆزی ژیانی په‌یوه‌ندی به‌مناڵه‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌تا ژماره‌ی مناَََََڵه‌كان زیاتر بێت، هه‌ست به‌ئاڵۆزی‌و شێواوی نێوان خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. ژن‌و مێرد بناغه‌ی ماڵن، به‌ڵام ماڵه‌وه‌ ده‌بێت به‌شاری یاری بۆ مناڵه‌كان. له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كه‌دووه‌مین مناڵ له‌دایك ده‌بێت، مناڵی یه‌كه‌م گه‌وره‌بووه‌‌و ده‌توانێت هه‌ندێ سه‌ربه‌خۆتر بێت. بۆ رزگاربوونیان له‌م سه‌ر شێواویه‌ پێویسته‌ ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن.

1. له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رم‌و گوڕه‌ی یه‌كه‌مجار پێش ئه‌وه‌ی‌ مناڵیان هه‌بێت بمێنێت. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ده‌توانی خۆت به‌شێوه‌یه‌كی نوێ‌و چالاكی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا بگونجێنیت.
2. په‌یوه‌ندی دووباره‌‌و نوێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا: هه‌میشه‌ قسه‌كردنتان سه‌باره‌ت به‌مناڵه‌كانتان نه‌بێت. له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام هیچ گۆڕانێك له‌نێوان تۆ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت دروست ناكات. كاتێك ته‌رخان بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت.
3. داهێنان: ده‌توانی بۆ (1) تا (2) سه‌عات، مناڵه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێك یان داده‌یه‌ك بنێریت بۆ پارك‌و باشتروایه‌ ئه‌م كاته‌ ته‌رخان بكه‌یت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت.
4. چاوه‌رێی‌ ده‌رفه‌تێك مه‌كه‌ كه‌ئه‌و بێت بۆ لات، خۆت بچۆ‌و ده‌رفه‌ت دروستبكه‌.
5. له‌دروستبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ مه‌ترسه‌، به‌ڵكو به‌باشترین شێوه‌ به‌كاری بهێنه‌ تا هاوسه‌نگی دروست بێت‌و بتوانی به‌رده‌وام بێت له‌ژیانی هاوسه‌ریه‌تی‌و سه‌ركه‌وتوو بێت .
6.
په‌یڕه‌وه‌ی كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كاریگه‌ره‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی‌ ژیانێكی سه‌ركه‌وتوو، كه‌دوربێت له‌ژیانێكی ئاڵۆز‌و پڕ له‌خه‌مۆكی‌و گرنگ راگرتنی په‌یوه‌ندی عاشقانه‌‌و پڕ له‌خۆشه‌ویستی.
جیندەر کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-04 11:16:20

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند خاڵیك بۆ گه‌یشتن

ده‌ست خۆش هیوادارم به‌رداوامبیت بۆ ئه‌م بابه‌ ته‌ جوانه‌ ت سه‌ركه‌توبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net