.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












عه‌زیز وه‌یسی:كه خۆم له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بینم پێكه‌نینم به‌خۆم دێت
سامان هیدایه‌ت
هه‌ولێر
عه‌زیز وه‌یسی، گۆرانبێژێكی گه‌لێری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌هۆی گۆرانییه‌كانی كه خاوه‌ن ریتمی خێران هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تی سه‌ماو جووڵه و پێكه‌نینه‌كانی له‌كاتی گۆرانی گوتندا جێگای سه‌رنجن، عه‌زیز ده‌ڵێت "ئه‌و كاته‌ی خۆم له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بینم پێكه‌نینم به‌خۆم دێت،به‌ڵام گۆرانی ده‌هۆڵی به‌نێو چه‌وانێكی گرژ و مۆنه‌وه ناگوترێت".
عه‌زیز وه‌یسی كه تائێستا 24 كاسێت و 2 سیدی ده‌ركردووه و ئێستاش خه‌ریكی ئاماده‌كاری سێیه‌میانه ده‌ڵێت "زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانم له‌سه‌ر گیرفانی خۆم ده‌ركردووه"، به‌ڵام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سیدییه‌كه‌ی (سه‌هه‌ند و به‌مۆ) سوپاسی ناوه‌ندی ئارۆ ده‌كات له سلێمانی.
وه‌یسی ده‌ڵێت "له‌سه‌ره‌تادا تووشی توانجی خه‌ڵك بووم، به‌تایبه‌تی له خێزانی خۆمان كه‌سیان رازی نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من گۆرانی بڵێم، ئێستاش پێم یێژن به‌سه واز له‌گۆرانی گوتن بێنه".
سه‌ره‌تای گۆرانی گوتنی وه‌یسی له‌گه‌ڵ تیپێكی شانۆییدا له‌كرماشان 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكرد. یه‌كه‌مجار به‌تاك گۆرانی ده‌گوت له‌شاره‌كانی جوانڕۆ، روانسه‌ر، كرماشان و سنه.
بۆ پێگه‌یشتن و نێوداربوونی له بواری گۆرانی گوتندا، عه‌زیز وه‌یسی په‌نجه بۆ هاوكاره‌كانی درێژ ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك مامۆستای هونه‌ری گۆرانی كوردی ده‌یانناسێنێت، ده‌ڵێت سوودم له هه‌موو ئه‌و مامۆستا هونه‌رمه‌ندانه وه‌رگرتووه كه بوونه‌ته قوتابخانه بۆ هونه‌ری كوردی و كاریگه‌ری مامۆستا (عه‌ینه‌ددین)ی له‌سه‌ر بووه "یه‌كه‌مجار به‌ریتمی خاو هاتمه نێو گۆرانی، دواتر گۆڕیم بۆ ده‌هۆڵی و ریتمی گۆرانییه‌كانی عه‌بدوڵڵا ماچكه‌یی، تۆفیقی ره‌زایی، عه‌لی ده‌سه‌ناز و عه‌بدوڵڵای راحمه‌تی حه‌مه‌د كه‌له‌شینیم هه‌ڵبژارد".
له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی هۆنراوه‌كانیش وه‌یسی زیاتر پشت به هۆنراوه‌ی كلاسیك ده‌به‌ستێت، ئه‌و نموونه‌یه‌ك له‌و هۆنراوانه ده‌هێنێته‌وه كه تاموچێژێكی تایبه‌تیان هه‌یه به‌لای ئه‌وه‌وه "هۆ هۆ گا گێره تۆزی بن خه‌رمان، له‌قه‌ند شیرین‌تر ماچی ده‌ستگیران". وه‌یسی ده‌ڵێت "بزانه له‌و سه‌رده‌مدا له‌قه‌ند به‌نرختر نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئێستا بووایه ده‌یانگوت به‌سته‌نی یان چوكلات ". دوای ئه‌وه عه‌زیز وه‌یسی له قاقای پێكه‌نین ده‌دات.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی گۆرانیبێژانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بنه‌وه رێگرییه له‌به‌شداری ئافره‌تان له‌گۆرانی و كلیپه‌كاندا. وه‌یسی هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كات كه له‌رۆژهه‌ڵات بۆ دوو گۆرانی كچ به‌شدارییان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ له ئێران ناتوانێ ژن بۆ كلیپه‌كانی به‌كاربێنێت، ئه‌وه‌ش به سه‌ختییه‌كی به‌رده‌م هونه‌ری گۆرانی كوردی داده‌نێت له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاهه‌نگێك بگێڕین، ناتوانین گۆرانی به‌تێكه‌ڵی بۆ ژن و پیاو بڵێین، ده‌بێ پیاو له‌كوێ بێت له‌وێ گۆرانی بڵێین".
به‌ڵام، كلیپه‌كانی عه‌زیز وه‌یسی پڕن له كچ "ئه‌و كلیپانه‌ی كه تێیاندا كچم له‌گه‌ڵدان، له باشووری كوردستان و له‌نده‌ن به‌رهه‌مم هێناون".
زۆرجار ململانێی گۆرانیبێژه میللییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌گاته حاڵه‌تی سووكایه‌تی پێكردن، ئه‌ویش له‌شێوه‌ی دانیشتنی به‌كۆمه‌ڵ كه به‌ند و گۆرانی گوتنی تێدا ده‌گوترێته‌وه، وه‌یسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه له‌لای گۆرانبێژانی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌یه و هونه‌رمه‌نده‌كان خه‌ڵك هانده‌ده‌ن به‌ته‌له‌فۆن سووكایه‌تی به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن و جوێنی پێبده‌ن، ده‌ڵێت"ئه‌و ره‌فتاره خراپانه زۆر خه‌مبارم ده‌كه‌ن".
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان، كاتێك كه داوه‌تی كوردستان ده‌كرێن له‌یه‌كێك له‌هوتێله باشه‌كان شوێنیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان به‌بێ خواستی خانه‌خوێیان ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆری پێ خه‌رج ده‌كه‌ن، عه‌زیز وه‌یسی له‌ماڵێكی ساده له‌قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر قسه‌ی بۆ (رووداو) ده‌كرد. ئه‌و هه‌رچه‌ند باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ریه‌ك له‌ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز، كۆره‌ك تیلیكۆم و ته‌له‌ڤزیۆنی زاگرۆس هوتێل و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ گرتووه، به‌ڵام وه‌یسی ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر خه‌رجی ئه‌وان بچێته هوتێل"نه‌ڕۆیشتم، گوتم ئه‌م پاره‌یه بۆ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه خه‌رج بكه‌ن كه خزمه‌ت به‌جه‌ماوه‌ر بكات باشتره".
وه‌یسی له‌زۆربه‌ی كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كاندا له‌باشووری كوردستان ده‌بینرێت، ئه‌و كه دێته باشوور مۆڵه‌ت له‌قه‌رارگای ره‌مه‌زان ده‌خوازێت تا رێگه‌ی پێبده‌ن له‌سنوور بپه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌م كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێ". ئه‌و هه‌رچه‌نده شوێنی له‌دایكبوونی به‌پیرۆز وه‌سفده‌كات، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه "بواری هونه‌ری له‌باشوور فره ره‌خساوتره، وه‌ك له‌لای خۆمان". وه‌یسی گوتیشی "باشووری كوردستان بۆ من په‌نجه‌ره‌یه‌كه له‌رووناكی، هه‌ر كاتێك دڵم بگیرێ، دێم بۆ ئێره دڵم ده‌كرێته‌وه".
سەرچاو ڕوداو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






". وه‌یسی گوتیشی "باشووری كوردستان بۆ من په‌نجه‌ره‌یه‌كه له‌رووناكی، هه‌ر كاتێك دڵم بگیرێ، دێم بۆ ئێره دڵم ده‌كرێته‌وه".
ده‌ست خۆش هاورێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته ..
خۆزگه باشووری کوردستان بۆ هه‌موو بوارێک و بۆ هه‌موو که‌سێکیش مایه‌ی دڵ کرانه‌وه بوایه ؟!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ستت و به نجه كانت خؤش بيت كاكه ره وه ند كيان هه ربزيت سه ركه وت و بيت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه