❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ زۆر كچ به‌ شوودان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-07 18:57:25

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

به‌ زۆر كچ به‌ شوودان

به‌ زۆر كچ به‌ شوودان سزای بۆ داده‌نرێت





هه‌ولێر- ڕێدار به‌كر، سیروان چیمه‌نی‌
تائێستاش به‌شێك له‌ ڕێكخراو و لایه‌نه‌كان قسه‌ له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان بۆ سه‌پاندنی بیروبۆچوونی‌ خۆیان كارده‌كه‌ن، هیچ سه‌رژمێریه‌كی‌ ته‌واویش نییه‌ بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژن له‌ پیاو زۆرتره‌.
په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فره‌ژنی‌، ڕای‌ وایه‌ ئه‌م یاسایه‌ كێشه‌ی‌ نیوان ژن و پیاو نییه‌، به‌ڵكو هه‌وڵه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پانتایی جیاوازی‌ نێوانیان.
هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕای‌ وایه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ فره‌ژنی‌ له‌ ئیسلامدا كارێكی‌ ئاساییه‌ بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كارێكه‌ زه‌ره‌ر به‌ كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ.
وتیشی‌: "ئایینی‌ ئیسلام چوار ژنی‌ دانه‌ناوه‌، له‌ سه‌رده‌می‌ ئێستاشدا فره‌ژنی‌ قازانجه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا و نابێ به‌ یه‌كجاری‌ بنبڕ بكرێت، به‌ڵكو به‌ قۆناغ و به‌ مه‌رج فره‌ژنی‌ هه‌بێت".
ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی‌ ژنان و ئافره‌تان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن فره‌ژنی‌ نه‌مێنێت، چونكه‌ به‌ ڕای‌ ئه‌وان ئه‌مه‌ پێشێلكردنی‌ مافی‌ ژنانه‌.
شیرین ئامێدی‌ باڵیۆزی‌ ڕێكخراوی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ له‌ عیراق سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ڕای‌ وایه‌ ده‌بێ كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا بكرێت له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ یاسا خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌درێژه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ باری‌ كه‌سێـتی‌ دوێنێ‌ (2) ماده‌ی‌ تری‌ پرۆژه‌یاساكه‌ی‌ هه‌مواركرده‌وه‌.
ماده‌ی‌ (6 و 7) هه‌مواركرایه‌وه‌، كه‌ له‌ ماده‌ی‌ (6)دا هاتووه‌ بۆ هیچ دایك و باوكێك و خزم و دۆستێك نییه‌ به‌زۆر كچه‌كه‌ی‌ به‌ شووبدات یاخود بۆ كوڕه‌كه‌ی‌ ژن بهێنێت یا ڕێگا له‌ شووكردن و ژنهێنانیان بگیرێت، پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ هه‌موو گرێبه‌ستێكی‌ هاوسه‌رگیری‌ باتڵه‌ و هه‌ر كه‌سێكیش ژن بهێنێت یان شووبكات ده‌بێت به‌ ڕاپۆرتێكی‌ پزیشكی‌ سه‌لامه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ خۆیان بسه‌لمێنن، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دادگا گرێبه‌ستی‌ هاوسه‌رێتی‌ ئه‌نجام بدات غه‌رامه‌ ده‌كرێت به‌ (1 ملێون دینار بۆ 3 ملێون دینار) و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دادگا ژنی‌ دووه‌م بهێنێت زیندانی‌ ده‌كرێت له‌ (3) ساڵه‌وه‌ بۆ (5) ساڵ.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-18 18:49:41

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: به‌ زۆر كچ به‌ شوودان

dast xosh   hawrei  xoshawist
bo  ba batakat
zhyant   baxtawar

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-26 13:44:12

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: به‌ زۆر كچ به‌ شوودان

dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net