.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌و ساته‌ی زۆر چه‌وری ده‌خۆیت و قه‌ڵه‌و نابیت!
![]()
توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی توانییان میتابۆلیزمی مشك به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها ده‌ستکاریبکه‌ن، که سه‌ره‌ڕای خواردنی بڕێکی زۆری چه‌وری قه‌ڵه‌و نه‌بن. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش پزیشکان سوودیان له کارخستنی پڕۆتینێك وه‌رگرت، که له‌کاتی که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراکدا سووتاندنی چه‌وری چالاک‌تر ده‌کات.
"Jérôme Feige" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Louis Pasteur" له "Illkirch" له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا "SRT1720" دا به چه‌ند مشكێك. توخمی ناوبراویش کۆئه‌ندامه‌کانی مشك له که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك ئاگادار ده‌کاته‌وه و ئه‌و ساته‌ش میتابۆلیزمی چه‌ورییان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات - به‌ڵام قه‌ڵه‌وی ده‌رئه‌نجامی نابێت.
ده‌رئه‌نجامی ده‌ستکاریکردنی پڕۆتین نیشاندابوو، که مشکه‌کان به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌وی به‌رگرییان نه‌بووه، به‌ڵکو له‌سه‌ر تواناکانی خۆیان به‌رده‌وامبوون: مشکه‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستکاری پڕۆتینیان نه‌کرابوو، توانیویانه دووئه‌وه‌نده زیاتر بڕۆن، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cell Metabolism"دا ئاماژه‌یان پێداوه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران به‌دوای ماده‌یه‌کی چالاکدا ده‌گه‌ڕان، که کاریگه‌ری بکاته سه‌ر پلاکی پڕۆتینی ناسراو به "Sirt1" کۆئه‌ندامی مشکه‌کان. "Sirt1" کۆنترۆڵی میتابۆلیزمی ده‌کات، ئه‌گه‌ر که‌مخۆراکی هه‌بێت. دواتریش له‌ش ده‌ست به میتابۆلیزمی چه‌وری ده‌کات و سوود له چه‌وری ناو شانه‌کان کۆکراوه‌کاندا وه‌رده‌گرێت.
به‌یارمه‌تی توخمی "SRT1720" توێژه‌ران توانییان پلاکی پڕۆتینی ناوبراو کۆنترۆڵ بکه‌ن، که هاوکات به خواردنی بڕێکی زۆری چه‌وریش سووتاندنی چه‌وری هاوسه‌نگ ده‌مێنێته‌وه: ده‌رئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ریانخست، که مشکه‌کان سه‌ره‌ڕای زۆر چه‌وری خواردن، قه‌ڵه‌و نه‌بوون.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له توخمی چالاکی گوشراوی ترێی سووری ناسراو به "Resveratrol"دا هه‌مان ئه‌نجامیان به‌ده‌ستکه‌وت. له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که "Resveratrol" له‌ڕێگای پلاکی "Sirt1" کێش به‌هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئاریا خان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh hawrei xoshawist
bo ba batakat
zhyant baxtawar

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه