.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ترێ یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات
29 October, 2008 11:09:00
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 2008.10.29، توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ڕایانگه‌یاند، که ترێ ده‌توانێت یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن بدات و هاوکات ببێته هۆکاری باشکردنی کاره‌کانی دڵ، ئه‌مه‌ش توێژه‌ران له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مشك پێیگه‌یشتن. مشکه به‌شداربووه‌کانیش سیسته‌مێکی خۆراکی سوێریان بۆ دانرابوو.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Gerontology: Biological Sciences"دا ده‌نووسن، که خواردنی ترێ یاریده‌ده‌رێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دووچاری په‌ستانێکی به‌رزی خوێن هاتوون.
"Mitchell Seymour" له "Cardioprotection Research Laboratory" سه‌ر به‌زانکۆی "Michigan" ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانی لێكۆڵینهوهکهمان بۆچوونه‌کانمان سه‌باره‌ت به ترێ سه‌رپشك ده‌که‌نه‌وه، که شتێك له ناو ترێدا هه‌یه، که کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆی ده‌کاته سه‌ر نه‌خۆشییه‌کان دڵ و لووله خوێنبه‌ره‌کان، ئه‌وه‌ش زۆر له دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن زیاتره، که ده‌زانرێت به په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به میوه و سه‌وزه به‌ئه‌نجام دهگهێنرێت."
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پشتگیریکراو له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی ترێ له کالیفۆرنیا "Mitchell Seymour" و هاوه‌ڵه‌کان کاریگه‌ری ترێی ئاساییان له‌سه‌ر ئه‌و مشكانه تاقیکردووه، که له‌ئاکامی په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مێکی خۆراکی سوێر دووچاری په‌ستانی خوێن هاتبوونه‌وه.
هه‌ندێك له مشکه‌کان سیسته‌مێکی خۆراکیان بۆ دانرا، که له هاڕاوه‌ی ترێی سوور و سه‌وز و وه‌نه‌وشه‌یی و خۆراکی سوێر پێکهاتبوو. هه‌ندێك له مشکه‌کانی دیکه‌ش هاڕاوه‌ی ترێ و خۆراکی که‌م سوێریان پێدرا. هاڕاوه‌ی پێکهاتوو له هه‌مان توخمی خۆراکی ترێی تازه یارمه‌تی زاناکانیدا، پێوه‌ری مژه‌ی مشکه‌کان به‌ته‌واوه‌تی بکه‌ن.
پاش تێپه‌ڕبوونی 18 هه‌فته له خواردنی ترێ مشکه‌کان په‌ستانی خوێنیان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و کاره‌کانی دڵیان باشتربوون و له‌سه‌رتاسه‌ری جه‌سته‌یاندا هه‌وکردنی که‌متر تێبینکرا و هه‌روه‌ها زیانێکی که‌متر به ماسولکه‌کانی دڵیان گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مشکانه‌ی خۆراکێکی سوێریان به‌بێ ترێ خواردبوو.
"Steven Bolling" له زانکۆی "Michigan" له په‌یامێکی بڵاوکراوه‌دا ڕایگه‌یاند، که به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و له‌کارکه‌وتنی کاره‌کانی دڵ به خواردنی هاڕاوه‌ی ترێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می خۆراکی سوێردا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت.
توێژه‌ری ناوبراو باوه‌ڕی هه‌یه، که توخمه‌کانی "Flavonoid" - ماده‌ی کیمیاوی سوودمه‌نده له ترێ، چای سه‌وز، کاکاو و ته‌ماته‌دا بوونیان هه‌یه - کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن ده‌که‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستووه، که "Flavonoid" بۆ ته‌ندروستی دڵ سوومه‌ندی زۆری هه‌یه.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی خۆراك به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌وڵی بانگهێشتکردن بۆ به‌ربوومه خۆراکییه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش یه‌کێکه له‌و هه‌وڵانه. له‌چه‌ند کاتێکی پێشووتردا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پشتگیریکراو له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی شۆکۆلاته و گوێز ده‌ریخستبوو، که شۆکۆلاته و گوێز سنوورێك بۆ هه‌وکردنی لووله خوێنبه‌ره‌کان داده‌نێن و کێشه‌کانی دڵ و نۆبه‌ی مێشك که‌مده‌که‌نه‌وه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاڕاوی ترێ نزیکه‌ی له 3%ی سیسته‌می خۆراکی مشکه‌کانی پێكهێنابوو، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش نۆ ژه‌می ترێی مرۆڤێکه له ڕۆژێکدا؛ به‌واتا خواردنی 15 ده‌نك ترێ بۆ هه‌ر ژه‌مێك.
"The California Table Grape Commission" پشتگیری دارایی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ و هاڕاوه‌ی ترێی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان دابینکرد. هه‌روه‌ها په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ دڵ و سی و خوێن سه‌ر به "National Institutes of Health" پشتگیری ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یی کرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆکاری له کارخستنی کاره‌کانی دڵ، نۆبه‌ی دڵ و له‌کارخستنی گورچیله‌کان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Reuters
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه