.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











چۆن پارێزگارى له‌جوانى یه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
(ده‌ته‌وێ جوانى یه‌كه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه؟)
خوشكانى خۆشه‌ویست:
لاسایى كردنه‌وه‌ى رِۆژئاوایى یه‌كان ترسناكترین كێشه‌یه, كهرِووبهرِووى ئافره‌تانى موسڵمان ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئامۆژگارى و مۆدێلێك لهرِۆژئاواوه بێت ئافره‌تان پێى خۆشحاڵ ده‌بن و هه‌وڵى لاسایى كردنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن, چونكه واده‌زانن ئه‌وه نیشانه‌ى شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنه.
خوشكم:
ئامۆژگارىیهكانى رِۆژئاوایى یه‌كان ته‌نها به‌كه‌ڵكى خۆیان دێت, پێویسته ئافره‌تى موسڵمان رِهچاوى ئه‌و ئامۆژگاریانه به‌پێى شه‌رع بكات وه‌ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌و دژى ئایینه پیرۆزه‌كه‌ى بوو و زانى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و دووچارى بێ ئابرِوویى ده‌بێته‌وه, ئه‌وكات پشتى لێ هه‌ڵكات و به‌گوێى نه‌كات.
خوشكانى خۆشه‌ویست:
ئهمرِۆ باسى شتێك ده‌كه‌ین كه‌له‌نێوان ئافره‌تاندا یه‌كجار به‌ربڵاوه‌و له‌په‌ره‌سه‌ندندایه به‌جۆرێك هه‌رگیز له‌سه‌رده‌مانى پێشوو به‌و شێوه‌یه نه‌بووه, ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كانى جوانكردنه‌وه (مستحضرات التجميل)ه.
هۆكاره‌كانى جوانكردنه‌وه (مستحضرات التجميل):
ئاوێتهكراوهكانى جوانكردن (سپیاوو سوراو) كه‌زۆربه‌ى ئافره‌تان به‌كارى دێنن بۆ بۆیاخ كردنى رِوومهتیان به‌ئامانجى جوانكردنه‌وه‌ى, گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌و ترسناكترین زه‌ره‌رى هه‌یه بۆ پێستى رِوخسار, وه‌ئاشكرایه كهدهزگاكانى رِاگهیاندن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌وو رِۆژ جارِ بۆ ئه‌و گیراوانه لێ ده‌ده‌ن بۆ سه‌رنج رِاكێشانى ئافره‌تان و هاندانیان بۆ به‌كارهێنانى تا وایان لێ كردووه بووه به‌خوو و پیشه‌ى زۆربه‌ى ئافره‌تان.
به‌كارهێنانى سوراوو سپیاو بۆ رِوخسارى ئافره‌ت دوورى ده‌خاته‌وه له‌شێوه‌ى سروشتى خۆى كهپهروهردگار بهرِێك و جوانى دروستى كردووه.
مكیاج وێنه‌ى رِوومهت ئهگۆرِێ و زه‌ره‌ر له‌پێست ئه‌دات وه‌ك:
1ـ سه‌رهه‌ڵدانى چرچ و لۆچى پێش كاتى خۆى, واتا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى سوراوو سپیاو به‌كاردێنن پێش به‌ساڵاچوون پێستى چرچ و لۆچ ده‌بێت و ده‌ڵێى پیر بووه.
2ـ خاوبوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌كانى رِوومهت.
3ـ هه‌ڵوه‌رینى برژانگ.
4ـ دامركانه‌وه‌و نه‌مانى رِووناكى و بریسكه‌ى رِهنگى رِوومهت پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م ئافره‌تى گه‌نج وا لێده‌كات كهشێوهى گه‌وره بێت و ده‌ڵێى سه‌رده‌مانێكه پیربووه.
به‌كارهێنانى مكیاج (سوراو و سپیاو) بۆ ئافره‌تى خواپه‌رست ده‌بێته هۆى دواخستنى نوێژه‌كانى له‌كاتى خۆى, ده‌ست نوێژ ناگرێ له‌پێناوى پاراستنى بۆیاخى رِوومهتى,و خواپه‌رستى ده‌بێت به‌ئه‌ركێكى قورس به‌لایه‌وه,و له‌بیرى ده‌چێت كه‌خواى گه‌وره بۆ ته‌نها ئامانجێك دروستى كردووه كه‌عیباده‌ت و خواپه‌رستى یه, عیباده‌تیش بهملكهچى بۆ فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارو دووركه‌وتنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌تاوان و سه‌رپێچى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مانه هه‌ندێ زانیارى گرنگن سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانى جوانكردن:
مامۆستا فاطمه النجار پزیشكى پسپۆر له‌نه‌خۆشى یه‌كانى پێست باس له‌مه‌ترسى به‌كارهێنانى مكیاج و شوێنه‌وارى خراپى له‌سه‌ر پێست ده‌كات, لهووتارێكدا شیكارى ته‌واو بۆ هه‌موو ئاماده‌كراوه‌كانى جوانكردن (مستحضرات التجميل) و زه‌ره‌رى بۆ پێست باس ده‌كات:
1ـ ئایا ده‌زانیت سوراوى لێو, تیشك هه‌ڵده‌مژێت و لێو ووشك و قڵیش دهكاو توێكڵه‌كه‌ى لێ ده‌كاته‌وه‌و پێستى لێوارى ده‌م رِهش و تۆخ ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كهئهسمهر پێستن؟و خواردنى بۆیه‌ى سوورى لێو زه‌ره‌رمه‌ندى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه‌و هۆى تووش بوونه به‌نه‌خۆشى درێژخایه‌ن.
2ـ ئه‌و رِهنگانهى كه‌به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌ورى چاو هه‌مووى ماده‌ى كیمیاوى سووتێنه‌رن. ئایا ده‌زانیت كه:
* رِهنگى رِهش كهلهقهڵهمى برۆدا هه‌یه بریتىیه له‌ژه‌نگى ئاسن!!! وهرِهنگى رِهشى قه‌ڵه‌مى چاو له‌شتێكى رِهشى بریسكه‌دار دروست كراوه پێى ده‌ڵێن (جالینا) كه‌پێكهاتووه لهقورِقوشمى زیان به‌خش.
* رِهنگى شین: ته‌نها رِهنگى شینى (بروسى)یه.
*رِهنگى سه‌وز: رِهنگى ئۆكسیدى كرۆمه.
*رِهنگى قاوه‌یى ئاڵ: یه‌كێكه له‌ژه‌نگى ئاسنى سووتێنراو, هه‌روه‌ها رِهنگى زه‌ردیش.
* برژانگى دهستكردو ئه‌و شت و مهكانهى كهبرژانگ رِهنگین و بریسكه‌دار ده‌كه‌ن, كه‌پێى ده‌ڵێن (لاینر) لهلاستیك دروست كراوه هۆكارى سووتاندنهوهى پێڵووى چاوه‌و برژانگ هه‌ڵده‌وه‌رێنن.
ووردكراوهكان (مساحیق):
زۆر به‌كارهێنانى ده‌بێته هۆى به‌ستنى كونى موو و سووتاندنهوهى پێست, به‌تایبه‌تى زۆربه‌ى ووردكراوهكان لهبۆیاخى (ئه‌نیلین) پێكهاتووه.
دواى ئه‌م كورته باسه لهپێكهاتووهكانى هۆیه‌كانى جوانكارى, هه‌ر ئافره‌تێكى موسڵمان باوهرِ بكات به‌وه‌ى كهبلاَودهكرێتهوه بۆ ئه‌و سپیاو و سوراوانهو ده‌ڵێن رِۆڵێكى یه‌كجار كاریگه‌رى هه‌یه بۆ جوانكردنه‌وه‌ى پێست, ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته زوڵم له‌پێستى ده‌كات و پاشان ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر له‌كوێیه!
لێره‌دا پرسیارێك لاى خوشكان دروست ده‌بێت و ده‌ڵێن:
ئایا خۆمان جوان نه‌كه‌ینه‌وه, كه‌چى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئامۆژگارى كردووین به‌جوانى,وه له فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت: (( إن الله جمیل یحب جمال )), واته: په‌روه‌ردگار جوانه‌و حه‌ز له‌جوانى ده‌كات؟ وه‌ده‌بێ ئافره‌ت به‌جوانترین خشڵ خۆى برِازێنێتهوه بۆ مێرده‌كه‌ى؟
خوشكم:
هیچ كه‌س له‌زانایان نه‌یان ووتووه ئاوێتهكراوهكان حه‌رامه..
به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن زه‌ره‌رمه‌نده بۆ پێست. وه‌ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه گه‌شته رِادهى ئه‌وه‌ى ئافره‌ت متمانه‌ى به‌خۆى نه‌بێت, ئه‌وا ئه‌توانێت به‌كارى بهێنێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م و ماوه‌یه‌كى كورت.
وه‌بزانه زۆربه‌ى زۆرى پیاوان رِوخسارى سروشتى پاك لهسوراو و سپیاو په‌سه‌ند ده‌كه‌ن!
ئایا چاره‌سه‌ر چى یه؟
ئه‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه ده‌زانم پێت ده‌ڵێم:
باشترین و سوودمه‌ندترین ده‌رمان بۆ جوانیت ئاوه, واتا پاكى به‌رده‌وامى, هه‌روه‌ها بۆنى خۆش (عطر) ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ت, وهكلى سروشتى كهسوودبهخشه بۆ چاو, وهجلى جوان و بازن و ملوانكه‌و خشڵى رِهونهقدارو سه‌رنج رِاكێش ئه‌گه‌ر ئاڵتوون بێت یان زیو یان رِهنگاورِهنگ بێت, هه‌روه‌ها لاستیكى قژ كه‌نه‌خش و نیگارى لێیه‌و رِهنگاورِهنگه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بكه‌ى, ئه‌وا مێرده‌كه‌ت هه‌رگیز داواى له‌مه زیاترت لێ ناكات, ده‌گمه‌ن له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا نه‌بێت.
بزانه جوانترین شت ئافره‌ت پێى جوان ده‌بێته‌وه له‌پێش چاوى مێرده‌كه‌ى وهبهلایهوه ده‌بێته شازاده‌ى هه‌موو جوانه‌كانى دونیا, زه‌رده‌خه‌نه‌ى سه‌رلێوه له‌كاتى گهرِانهوهى پیاو بۆ ماڵه‌كه‌ى هه‌رچه‌نده ئافره‌ته‌كه‌ش دڵى پرِ بێت له‌خه‌م و خه‌فه‌تى دونیا, به‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌وه نرخى ئه‌و سوراو و سپیاوانهى بۆ دابین ده‌كات و ده‌مێنێته‌وه
به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس هاورێێ به‌رێزم دهروونهیی گیان ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش دڵان گیان
بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌سوده سه‌رکه‌وتو بیت
***************سۆزه*************************
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بابه‌تێكی به‌سوده سهركهتوبی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بهریزهکانم سۆزه گیان و هاکان گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه