.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







ریزبه‌ندی سه‌رۆكه گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره‌كانی جیهان
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیا ناوی 10 سه‌رۆك وڵاتی جیهانی به‌گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری سه‌رده‌م ناوبردووه.
تایمز نوسیویه‌تی: ئه‌م سه‌ركردانه له‌كاتێكدا گه‌لانی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ردی نه‌خۆشی و هه‌ژارییه‌وه گوزه‌رانیان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆكانه له‌پێناو خۆشی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایی و به‌فیڕۆدانی سامانی وڵاته‌كه‌یان بوون.
رۆژنامه‌كه كیم جۆنگ ئیل سه‌رۆكی كۆریای باكوری به‌یه‌كه‌م ناو له‌لیستی دیكتاتۆره‌كان داناوه كه له‌وڵاته‌كه‌یدا نازناوی سه‌رۆكی خۆشه‌ویستی هه‌بووه‌و جۆنگ ئیل كوڕی كیم ئیل سۆنگ دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكوره به‌ڵام رۆژنامه‌كه له‌سه‌روه‌ت و سامانی كیم ئیلی ئاشكرانه‌كردووه.
له‌پاش ئه‌و فریناند ماركۆس سه‌رۆكی پێشووی فلیپین دێت، ماركۆس له‌ساڵی 1965 تاساڵی 1985 فه‌رمانڕه‌وایی فلیپینی كردووه، كه‌سێك بووه هه‌موو ئازادی گه‌له‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردبوو، جگه له‌وه‌ش به‌ملیاره‌ها دۆلاری به‌ناوی خۆیه‌وه له‌بانكه‌كانی ده‌ره‌وه تۆماركردبوو، هه‌روه‌ها ئیمڵدای هاوسه‌ری زۆربه‌ی سامانی بهفیڕۆداوهو پاش ئه‌وه‌ی رودانی كوده‌تا به‌سه‌ر ماركۆسدا سه‌ركه‌وت ئیمڵدا 888 جانتای ژنان و 1060 جوت پێڵاوی هه‌بوو.
به‌پێی رۆژنامه‌كه ئیمڵدا باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌ناوی كراون به‌نرخی 61 ملیۆن دۆلار له‌نیۆیۆرك هه‌یه.
سێیه‌م دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵ به‌پێی رۆژنامه‌كه، نیكۆڵا سهسكۆ سه‌رۆك كۆماری پێشووی رۆمانیایه كه له‌ساڵی 1967 تا 1968 ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌بووه، جگه له‌موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌و ماوه كورته‌دا زیاتر له 15 كۆشك و ڤێللاو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی نایاب و كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی كڕیوه، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر روبه‌ری 1100 مهترهدووجا ده‌یان خانوو و باڵه‌خانه‌ی تێك داوه.
سه‌رۆكی گه‌نده‌ڵ و دكتاتۆری چواره‌م سه‌فه‌ر موراد نیازۆف سه‌رۆك كۆماری توركمانستانه كه له‌ساڵی 1990 تاساڵی 2006 ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و ناوبانگی به‌فیڕۆدانی سامان ده‌ركه‌وتووه بۆ نمونه په‌یكه‌رێكی زێڕینی به بڕی 6 ملیۆن دۆلار لهعشق ئابادی پایته‌ختی توركمانستان دروستكردووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری به‌ناوی خۆی له‌بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات تۆماركردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه مافی ئازادی هاوڵاتیانی زهوتكردبوو و بڕیاره‌كانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌سه‌پاند ته‌نانه‌ت ده‌بوایه وته‌كانی وه‌كو قورئان له‌مۆزه‌خانه پبارێزرێت.
پێنجه‌مین دكتاتۆری سه‌رده‌م عیدی ئه‌مین سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئۆگه‌ندایه كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌نێوان ساڵی 1971 تا 1979 سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا بووه، ئه‌میش به‌ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ ژیانی خۆی ته‌رخانكردبوو، وێڕای ئه‌وه‌ی 5 ژنی هه‌بووه‌و نزیكه‌ی 30 كۆشكی دروستكردبوو.
رۆژنامه‌ی تایمز جۆزێف ستالین سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌شه‌شه‌م سه‌ركرده‌ی دیكتاتۆری جیهان ناوهێناوه، له‌ساڵی 1922 تا 1953 ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ده‌ست و به‌باوكی خۆشیی و مرۆڤایه‌تی ناسرابوو، ستالین گرنگی زۆری بهكۆشك و خواردنه‌وه‌و جگه‌ره‌كێشان داوه، ئاره‌زووی گه‌شتكردن به‌یاوه‌ری پاسه‌وانه‌كانی بهشهمۆندۆفێری تایبه‌تی دژ به‌گوللـه كردووه.
حه‌وته‌م دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵی جیهان محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی شای ئێرانه، له‌ساڵانی 1941 تا 1979 ده‌سه‌ڵاتی شاهنشاهی ئێرانی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و نازناوی شای پاشا‌كان و ره‌گه‌زی ئاری بۆ خۆی دانابوو، په‌هله‌وی له‌ساڵی 1971 له‌ئاهه‌نگی بیره‌وه‌ری ساڵیادی 2500 ساڵه‌ی پاشایه‌تی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری خه‌رجكرد له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نزیك ئاهه‌نگه‌كه به‌هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی ده‌ژیان، ئه‌میش كۆشك و ئۆتۆمبێلی نایابی به‌لاوه گرنگبوو، ئێستا له‌مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئێران پاشماوه‌كانی دانراون.
سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق به‌هه‌شته‌م سه‌ركرده‌ی گه‌نده‌ڵ و دكتاتۆری جیهان ناوده‌برێت، له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییدا له‌ساڵی 1979 تا 2003 ده‌یان خانوبه‌ره‌و چه‌ندین گه‌رماوی زێرینی بۆ خۆی دروستكردبوو، عوده‌ی كوڕی پاخچهیهكی ئاژه‌ڵی شێر‌و پڵنگ هه‌بوو، سه‌دام حسێن سامانێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی به‌جه‌نگی ناڕه‌وا به‌فیڕۆداوه، له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه لابرا، جگه له‌كۆشك و ڤیللـهكانی ده‌ركه‌وت پاره‌یه‌كی زۆری له‌بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها خاوه‌ن 1200 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆره، دواتر زۆربه‌ی پاره‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
نۆیه‌م سه‌ركرده‌ی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر مۆبۆتۆ سیسی سیكۆ- ی سه‌رۆكی پێشووی كۆنگۆیه، له‌ساڵی 1965 تاساڵی 1997 ده‌سه‌ڵاتی کۆنگۆی دیموکراتی به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌ماوه‌ی ژیانی فه‌رمانڕه‌واییدا سامانێكی زۆری وڵاتی له‌بانكه‌كانی سویسرا دانابوو، له‌ساڵی 1984 دا سامانی تایبه‌تی مۆبۆتۆ نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار بووه، ئه‌و كات ئۆگه‌ندا پێنچ ملیار دۆلار قه‌رزاری به‌نكی نێو ده‌وڵه‌تی بوو، مۆبۆتۆ زۆر بایه‌خی بهكۆشك و به‌له‌می گه‌شتیاری و سه‌فه‌ركردن به‌فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ فه‌ره‌نسا و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب ده‌دا، ژنه‌كه‌ی (بابی لادوا) زیاتر له‌هه‌زار تاقمی جلوبه‌رگی نایابی هه‌بووه.
ده‌یه‌م و دواسهركردهی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری جیهان سۆهارتۆی سه‌رۆك كۆماری ئه‌ندۆنیسیایه له‌ساڵانی 1967 تا 1998 سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتۆته‌ده‌ست، به‌گه‌وره‌ترین دزی بانك ناوبانگی ده‌ركردبوو.
به‌پێی رۆژنامه‌ی تاریمی ئاسیا له‌ساڵی 1999 سامانی سۆهارتۆ بریتیبووه له 15 ملیار دۆلار.
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh yadgar gyan bo babatakat sarokakay xoman muhim bw la jazhny qwrbana la sedaraman da hhhhhhhhhhhhh
dast xosh sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش کاک یادگار
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خۆش گیانه سه رکه وت‌و بیت

جوانترین شیعر له سه رانسه ری جیهان لای لایه ی دایکانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast w panjat xosh hawrei xoshawist
bo ba bata jwanakant
hiwadarm bardawambit la danani babata baswdakan
zhyant aswda asot gash
katt shad

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک یادگار هه‌ر بژیــــــــــــــــــــــــــت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌س به‌خوا ئه‌مه ناته‌واوه چونکه گه‌نده‌ڵه‌کانی ئێمه‌ی تێدا نیه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت
قسه‌که‌ی مامۆستا ده‌شتیم زۆر ته‌واوه

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش کاکه یادگار
هه‌ر بژیت .... به هیوای به‌رده‌وامیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
راسته‌که‌ی کاکه ده‌شتی گیان رۆژێک دێت ناوی ئه‌وانیش بڵاو بکرێته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh baba teki xosha

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ستت خؤش بيت به راستى كه نده لى تريش زؤره
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بیت کاک یادگار گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xoshbet har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه