❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ست و مشتاق (مسافحه‌) کوردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-24 21:34:12

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE7

ده‌ست و مشتاق (مسافحه‌) کوردی

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
ح.س.سۆران:

هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خوشه‌ویستی و رێز و شتی وا ، زۆر که‌س کاتی یه‌کتر بیبین و جوێ بوونه‌وه‌  ، له‌گه‌ڵ یه‌ک دا ده‌ست و مشتاق ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌مه‌ش به‌سه‌نده‌ ناکه‌ن و  هێندێک یه‌کتریش ماچ ده‌که‌ن !!!. له‌ پێش دا نووسراوه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به‌ ماچ کردن نووسیبو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ لێره‌دا باسی ماچ کردن  دووپاته‌ ناکه‌مه‌وه‌ و له‌سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی " ده‌ست و مشتاق " راڤه‌یه‌کی زۆر کورت و پێویست پێشکه‌ش ده‌که‌م :

ده‌ست و مشتاق ، هه‌ر هه‌مان وشه‌ی " مسافحه‌"ی عاره‌بیه‌ ، که‌ به‌ چه‌شنی ئاسایی ، ده‌ستی راستی یه‌کتر  دو سێ جار ده‌وشن و ته‌کان ده‌ده‌ن . به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌ زۆر وڵاتان ، له‌ به‌ر ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ، ده‌ست و مشتاقی مێوینه‌ له‌ گه‌ڵ نێرینه‌ یاساغ ، قه‌ده‌غه‌  یا ناباو بێ . بۆ وێنه‌  جارێک  ، ویستم بۆ رێز لێنان و هه‌ڵ نه‌بواردن له‌ پیاوه‌کان ، له‌گه‌ڵ خاتوونیكی به‌رێزی ماموه‌ستای زانستگه‌ ،  ده‌ست و مشاق بکه‌م ، فه‌رموی " ببوره‌ !"  .

دیاره‌ ئه‌و خاتوونه‌ رێزداره‌ له‌ به‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ده‌ست و مشتاقی نه‌کرد ، به‌ڵام من کلا(دوور )‌ له‌ روانگه‌ی ئایینی ، پێم وایه‌ ده‌ست و مشتاق به‌ هۆی پێکهێنانی کێشه‌ی له‌ش ساغی و ته‌ندوروستی ، له‌ بنه‌ڕه‌ت دا ، کارێکی پێویست و شیاو نیه‌ . چون زۆر که‌سان ره‌نگه‌ له‌ش ساغ نه‌بن ، نه‌خۆشیه‌کیان ببێ و به‌م ده‌ست و مشتاقه‌ ، که‌ زۆر جاران به‌ ده‌ستی ته‌ڕ و ئاره‌ق کردوه‌وه‌ ده‌کرێ ، ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌وان بگرن و له‌ش ساغیان بکه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

زۆر له‌ به‌ ساڵدا چووان باش ده‌زانن ،که‌ له‌ داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردی دا ، سه‌رده‌می پێشو زۆرتر وا باو بو ، ‌ کاتیك خه‌ڵک یه‌کیان ده‌دی ، له‌گه‌ڵ "چاک و خۆشی " و "چۆنی باشی "دا ،  ده‌ستی راستیان ده‌نا سه‌ر دڵیان ، سووکه‌ کڕنۆشێکیان ده‌کرد و به‌س ، که‌ ئه‌م نه‌ریته‌ هه‌م پڕ واتا تر بو ، یانی مانای ئه‌وه‌ بو:" هێنده‌ خۆشه‌ویستی جێگه‌ت له‌ نێو دڵم دایه "‌ هه‌م  کێشه‌ی سه‌یری  ئایینی و شتی وای پێک نه‌ده‌‌هینا  و هه‌م له‌ باری ته‌ندورستیه‌وه‌ ، مه‌ترسی دروست نه‌ده‌کرد .

پێشنیار : ئه‌گه‌ر ده‌کرێ ، با بۆ پاراستنی له‌ش ساغی و ته‌نانه‌ت پارێزگاری  له‌ داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردیش، به‌ لای که‌مه‌وه‌ له‌ نێو خۆمان دا ، ئه‌م دابه‌ شازه‌(ده‌ست و مشتاق (مسافحه‌)ی کوردی  بژیه‌نینه‌وه‌  . ده‌کرێ له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ستی پێ بکه‌ین .

لە سایتی ك. پ  وەرگیراوە   

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net