.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پارێزه‌ر:ئارام ساڵح
وه‌ك ئاشكرایه له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى كوردستان و هاوڵانییه‌كانیدا به‌ڕووى پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیا مۆدێرن و جیهانییه‌كاندا سه‌ره‌ڕاى باشى و سوودو گرنگى ئامڕازه‌كانى مۆدێرنه ده‌بینین چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ى خراپى ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان و ئامڕازه نوێیه‌كانى راگه‌یاندن ده‌بینین ئه‌وه‌ى ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكى بخه‌ینه سه‌ر میدیاى ئینته‌رنێتى و چۆنییه‌تى به‌كارهێنانییه‌تى له‌كوردستاندا و ره‌وایه‌تى و ناڕه‌وایه‌تى ئه‌م جۆره كارپێكردنه‌یه؟
دواتریش به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه ئابه‌م شێوه‌یه‌یى ئێستاى ده‌مانگه‌یه‌نێته چ ئاست و چ جۆره چاره‌سه‌رێك؟
ئایا ناوزڕاندن له‌په‌یامى رۆژنامه‌نووسیدا چ پایه‌یه‌كى هه‌یه؟
یان روونتر بڵێین ئایا په‌یامى رۆژنامه‌نووسى ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رى و خستنه‌ڕووى راستییه‌كانه یان شێواندنى راستییه‌كان و قسه‌كردنه له‌ڕووى هه‌ڵچوون و دووركه‌وتنه‌وه‌وه‌یه له‌راستى و مه‌نتق؟
دواتر ده‌پرسین ئایا ئه‌و سایتانه‌ى بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه تاچه‌ند جێگه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیانن و تاچه‌ند ده‌توانن په‌یامى رۆژنامه‌وانى بگه‌یه‌نن؟
له‌ڕووى یاساییه‌وه چ به‌رپرسیارێتییه‌كیان هه‌یه له‌كاتى ته‌شهیركردنداو ده‌رچوون له‌یاساكانى رۆژنامه‌نووسى؟
ده‌توانین بڵێین هه‌سایتێك ناوزڕاندن په‌یامى بنه‌ڕه‌تى بێت ئه‌وا ئه‌و سایته ناتوانێت پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى بۆخۆى په‌یدا بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى سایته‌كه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، چونكه كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و سایتانه ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانرێت چاودێرییه‌كى ته‌واوه‌تى بكرێن و یاسا ناتوانێت به‌ره‌وڕووى به‌رپرسیارێتى سزایى و یاساییان بكاته‌وه هه‌ربۆیه زۆر جێگه‌ى متمانه نین، چونكه مه‌جالى ئه‌وه‌ى تێدایه كه‌بابه‌ته‌كانى وه‌كو پێویست نه‌چنه ناو راستییه‌كانه‌وه و نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى یه‌كلایی كه‌ره‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سایته ته‌شهیر ئامێزه‌كاندا ده‌یبینین، بۆیه ده‌پرسین ئایا ئه‌م ناوزڕاندن و شێوازه به‌ده‌ر له‌ئه‌خلاقى رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه‌له‌هه‌ندێك له‌سایته‌كاندا ده‌یبینین چ خزمه‌تێك به‌په‌یامى رۆژنامه‌نووسى ده‌كات؟
ئه‌وه‌ى له‌په‌یامى رۆژنامه‌نووسى به‌ده‌ره بریتییه‌له ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنى كه‌سانى تر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى هیچ له‌بارستایى كێشه‌كان كه‌مناكاته‌وه بریتییه‌له ناوزڕاندن، به‌ده‌ر له‌مه‌ش ره‌خنه‌گرتنى ناواقیعییه، ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات له‌ئاستى كه‌موكوڕییه‌كاندا شتێكى ره‌واو یاساییه، به‌ڵام پێویسته به‌جۆرێك نه‌بێت كه‌له‌سنوور لابدات، دواتر ئه‌وه‌ى كێشه‌ى فراوانى ناوزڕاندن و به‌زاندنى هێڵه سووره‌كانى كایه‌ى رۆژنامه‌وانییه بریتییه له‌به‌خۆڕایى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و نووسینه‌كان و دیارینه‌كردنى سنوور‌و پانتاییه‌كانى نووسین له‌سایته‌كاندا هۆكارێكى كاریگه‌رن بۆئه‌وه‌ى كه‌ئینته‌رنێت به‌لایه‌نى باش و خراپ‌دا به‌كاربهێنرێت، خه‌سڵه‌تى نه‌بوونى خاوه‌نێك بۆ ئینته‌رنێت داده‌نرێت به‌یه‌كێك له‌لایه‌نه بێهێزو لاوازه‌كانى تۆڕى ئینته‌رنێت، چونكه به‌ئاسانى ده‌توانرێت چالاكى نایاسایى تێدا ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ساڵى(2004)دا له‌به‌شى راگه‌یاندنى كۆلێجى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى سلێمانى ئه‌نجامدراوه ژماره‌ى سایته كوردییه‌كان خۆیان له (1267) سایت ده‌ده‌ن كه‌به‌سه‌ر ئه‌م گروپانه‌دا دابه‌شبوون پارته سیاسییه‌كان(71) سایت، رێكخراوه‌كان(87) سایت، راگه‌یاندنه‌كان و بڵاوكراوه‌كان(118) سایت، رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان(45) سایت، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان(194) سایت، كتێب و ناوه‌نده‌كانى چاپ و بڵاوكردنه‌وه(31) سایت، هونه‌رییه‌كان(68) سایت، مۆزیكییه‌كان(158) سایت، شاره‌كان(55) سایت، كۆمبیوته‌رو ئینته‌رنێت(72) سایت، بازرگانى و ئابوورى(10) سایت، ئاینییه‌كان(23) سایت، گشتییه‌كان(110) سایت، ئه‌كادیمى و په‌روه‌رده‌ییه‌كان(50) سایت، كه‌سییه‌كان(175) سایت، به‌پێى ئه‌م لێكۆڵینه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین تاڕاده‌یه‌كى به‌رچاو ژماره‌ى سایته‌كان له‌به‌شێكى زۆرى لایه‌نه‌كانى ژیانه‌وه ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن به‌هاوڵاتیان و رۆشنبیركردنیان، بۆیه لێره‌دا جێگه‌ى ئه‌وه‌یه بپرسین ئایا تاچه‌ند توانراوه له‌م كه‌ناڵه‌وه سوود به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نرێت و هۆشیارى هاوڵاتیان بكه‌نه ئامانجیان و به‌دووربن له‌ناوزڕاندن؟
ئه‌م پێشكه‌وتنه جیهانییه به‌نرخه‌ش هه‌روه‌كو ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانى تر‌ى زاده‌ى مۆدێرنه له‌وڵاتى ئێمه‌دا هێشتا ماویه‌تى به‌ئاراسته‌ى سوودگه‌یاندن و خزمه‌تكردندا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سه‌ره‌كى تاكى ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه تائێستاش به‌شێكى زۆرى تاكه‌كانمان له‌چه‌مكى ئازادى و ئازادى راده‌ربڕین نه‌گه‌یشتوون و واهه‌ستده‌كه‌ن كه‌وتت ئازادى راده‌ربڕین ئیتر ئه‌م ئازادییه ره‌هایه‌و هیچ سنوور‌و مه‌ودایه‌كى نی‌یه، هه‌ركاتێك نووسین هه‌بوو ئه‌وا پێویسته ئازادى رۆژنامه‌وانیش هه‌بێت، هه‌ركاتێكیش ئازادى رۆژنامه‌وانى هه‌بوو زۆر پێویسته كه‌سنوور بۆ ئه‌و ئازادییه دابنرێت و له‌كاتى پێویستدا سزاى ده‌رچوو له‌ئازادى راده‌ربڕین بدرێت، بۆیه له‌كۆتایى ئه‌م نووسینه‌دا پێمان باشه له‌ڕووى یاسایشه‌وه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه، سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتى خاوه‌ن خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئینته‌رنێت و ئاستى به‌رپرسیارێتییان له‌ناوزڕاندنى كه‌سانى تردا له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كانى ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى تائێستا یاسا جیهانییه‌كان له‌سه‌رى كۆكن ئه‌وه‌یه كه‌خاوه‌نى ئاماده‌كارییه‌كانى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت به‌به‌رپرسیار دانانرێن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك و كرۆكى ئه‌و بابه‌ته نه‌بووبێت كه‌نایاساییه‌و ناوزڕاندنى تێدایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌لمێنرا كه‌ئاگاداربوون و ده‌ستیان هه‌بووه له‌دابه‌زاندنى بابه‌ته ناوزڕێنه‌ره‌كه‌دا ئه‌وا ده‌بێت قه‌ره‌بووى مادى و معنوى كه‌سه زیان لێكه‌وتووه، كه بده‌نه‌وه كه‌به‌هۆى تۆڕه‌كه‌یانه‌وه تووشى زیان هاتووه، دواتریش ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى یاساى عیراقى له‌تاوانه‌كانى بڵاوكردنه‌وه له‌چاپكراوه ناخوله‌كیی كار به‌به‌رپرسیارێتى به‌دوا یه‌كدا هاتوو بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین له‌مادده‌ى(82)ى یاساى سزادانى عیراقى ژماره(111)ى ساڵى(1969)دا هاتووه‌و ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ر نووسین یان وێنه یان رێگاكانى تر‌ى ده‌ربڕین كه‌بۆ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه به‌كارهاتبوون له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا كرابوو یان بڵاوكرابووه‌وه یان نه‌توانرا ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه بناسرێت ئه‌وا هێنه‌رو چاپكه‌ر سزا ده‌درێن، به‌وپێیه‌ى كه‌بكه‌رى تاوانه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌توانادا نه‌بوو ئه‌وا فرۆشیارو دابه‌شكه‌رو هه‌ڵواسه‌ر، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌له‌بارودۆخى داواكه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتبێت كه‌له‌توانایاندا نه‌بووه شاره‌زا بووبن له‌ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى نووسینه‌كه یان وێنه‌كه یان رێگه‌كانى دیكه‌ى ده‌ربڕینه‌كه) لێره‌شه‌وه ده‌توانین بڵێن یاساى عیراقیش هه‌مان هه‌ڵوێستى یاسا جیهانییه‌كانى هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ناوزڕاندن چونكه به‌پێى ئه‌و مادده‌یه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر خاوه‌نى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌توانایاندا بووبێت رێگه‌بگرن له‌بابه‌تى ناوزڕێنه‌ر و نه‌یانكردبێت ئه‌وا به‌پرسیار ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌یاسا جیهانییه‌كاندا هه‌یه.
سەر چاوە نوێ بین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه