❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نێرگز و جوانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-06 09:18:57

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

نێرگز و جوانی

گیانه‌ نازدار....
زۆر ده‌مێکه‌ دێن و ده‌ڵێن
خۆشه‌ویستی....
بۆته‌ هه‌وێن
بۆ ئه‌شک و زام....
به‌ڵام ..
منی هه‌ژار..
وه‌کو غه‌م و..
زامی برسیم.. له‌ناخ چه‌سپا..
وه‌ک ئه‌وینم.. تیادا.. ڕوا
وه‌ک دووکه‌ڵ و...
بارووت و
خوێن...
بوونه....‌ هه‌وێن..
بۆ ئاژاوه‌ی.. ئه‌و شیعرانه‌ی..
بۆ ئامێزی.. ئازارم... دێن
که‌چی ..کاتێ.. که‌ ده‌مه‌وێ
مه‌لی شیعرم.. له‌ چاوانتا.. ئارام بگرێ..
بۆ چه‌ند ساتێ...
وه‌ک بروسکه‌ی... چاوه‌کانت
ببێ به‌ گڕ....
بتوێته‌وه‌..
به‌ نه‌رمه‌ بای... هه‌ناسه‌که‌ت
جارێکی تر....... بشنێته‌وه‌
که‌چی گوڵم...
هه‌ر له‌وێ دا
چه‌ند.. سێداره‌ی... بۆ هه‌ڵ ده‌خرێ
هه‌ردوو ده‌ستم... له‌ پشته‌وه‌.. تووند ده‌به‌سرێ
هه‌موو دنیام...
بۆیه‌ ده‌ڵێم..:
ده‌رسی جوانیت.. چۆن ته‌واو که‌م..؟
گه‌ر بمه‌وێ..
ووشه‌ی چاو.. و.. هه‌ستی وردو..
تابلۆی خه‌وم... تێکه‌ڵاو که‌م..!
ئاخر کچێ.... من چی بڵێم..؟
تۆ.. له‌و ده‌سته‌ گوڵه‌ی
سه‌ر گوێی کانی...
له‌وه‌.... زیاتر
.................زیاتر
    ...................... جوانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-06 11:47:27

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نێرگز و جوانی

ده‌سـتت خـــۆش بێـــت کاك توانا هــۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌ هه‌روه‌ك هـــۆنراوه‌کانی ترت
ماوه‌یــه‌که‌ بێبه‌شت کردوویـــن له‌ هــۆنراوه‌کانت دیار نیت خوازیارم به‌رده‌وام بیت له‌نوسینه‌ جوان وبه‌پێزه‌کانت
به‌پێی توانا بێ بـــه‌شــــمان نه‌که‌یت هاوڕێی به‌ڕێزم...هیـــوای کاتێکی ئـــاسوده‌بۆ به‌ڕێـــــزت

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-13 08:24:53

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

Re: نێرگز و جوانی

زۆر زۆر سوپاس نمــــــــــــا گیان چاوەکانت ماچ ئەکەم خۆشحاڵم کە هۆنراوەکەم
جێی ڕەزامەندیتە، دڵنیابە لەوەی لە تواناما بێت درێخی نەکەم
خۆشم بەهۆی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەوە نەم توانیوە بە پێی پێویست بێمە خزمەتتان
پشت بەخوا لەماوەیەکی نزیکدا دێمەوە خزمەتتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-13 08:37:47

maekl
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: London
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 202
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نێرگز و جوانی

dastt xosh byt kak twana gyan bo aw honrawa xosha sarkawtwbyt dlakam

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن maekl (2008-12-13 08:38:47)

Kurdzhin
گریانم زامی عه‌شق چاره‌ بکات
ده‌گریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕ ئاو ده‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-13 08:44:42

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

Re: نێرگز و جوانی

زۆر زۆر سوپاس کاکە مایکڵ گیان چاوەکانت خۆش بێت براکەم
هیوای سەرکەوتنیش بۆ جەنابت دەخوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net