❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاى ماڵتا (برۆسیلۆسز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-06 15:03:39

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPMSIE7

تاى ماڵتا (برۆسیلۆسز)

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و نه‌خۆشى گرانه‌تا زۆر بڵاون له‌ كوردستاندا. تاى ماڵتا نه‌خۆشیه‌كى مرۆژه‌ڵیه‌، واته‌ له‌ گۆشت و به‌رووبوومى ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى گۆشت، ئه‌گه‌ر باش نه‌كوڵا بێت یان به‌ كاڵى ده‌ستى لێبدرێت. هه‌روه‌ها له‌ به‌رووبوومه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو شیر و په‌نێر و ماست، ئه‌گه‌ر شیره‌كه‌ پێشتر نه‌كوڵێنرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ئاژه‌ڵدارن و قه‌سابه‌كان و كارمه‌ندانى پزیشكى ئاژه‌ڵیش مه‌ترسى تووشبوونیان له‌سه‌ره‌.
ئه‌گه‌ر گۆشت باش بكوڵێنرێت و شیر بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر قوڵپ بدات، ئه‌وا میكرۆبه‌كه‌ى ناوى له‌ناو ده‌چێت و مه‌ترسى نامێنێت. هه‌روه‌ها كووتانى ئاژه‌ڵ له‌ دژى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
به‌ پێ ى ماوه‌ى تووشبوون، سێ جۆر تاى ماڵتا هه‌یه‌:
1- كورتخایه‌ن (له‌ شه‌ش هه‌فته‌ كه‌متر).
2- نیمچه‌درێژخایه‌ن (چه‌ند مانگێك).
3- درێژخایه‌ن (له‌ ساڵێك زیاتر بخایه‌نێت).
تاى ماڵتاى كورتخایه‌ن، له‌ شێوه‌ى ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى زۆر و ئازار یان ئاوسانى جومگه‌كان، ئازار و ئاوسانى گوون له‌ پیاودا و تێكچوونى سوورِى مانگانه‌ و خوێنرێزى له‌ ئافره‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌شێت ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چه‌ند جارێك هه‌ڵبداته‌وه‌ (ئه‌م به‌كتریایه‌ تواناى هه‌یه‌ بۆ سێ ساڵ له‌ له‌شدا بمێنێته‌وه‌). پێویسته‌ دواى ده‌ست نیشان كردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ چاندنى خوێن یان تێستى رِۆزبینگاڵ Rose Bengal test نه‌خۆشه‌كه‌ چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرێت له‌ لایه‌ن پزیشكى پسپۆرِه‌وه‌. پێویسته‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 6 تا 8 هه‌فته‌ به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net