.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پرۆستات گلاندێكى رِیشاڵهیی هۆرمۆنى یه شوێنه‌كه‌ى له ده‌وروبه‌رى بۆرى میزه‌وه له ملى میزڵدانه‌وه له پیاواندا. ئه‌م گلانده گیراوه‌یه‌ك دهرِژێنێت بۆ ئاسانكردنهوهى جموجۆڵى تۆماوى پیاو باشه له كاتى رِشانهوهى تۆماو له كاتى جووتبووندا. ئه‌م گلانده تووشى چه‌ند نه‌خۆشى یه‌ك ده‌بێت وه‌كو:
یه‌كه‌م / هه‌وكردنى پرۆستات به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك رِوودهدات:
1- تووشبوون به میكرۆب له كۆئه‌ندامى میزه‌وه كه ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى برۆستات و ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نیشانانه:
ڕ- هه‌ست كردن به سه‌رما و تاى به‌رز.
ب- ئازار له خواره‌وه‌ى سك و رِیخۆڵه.
ت- زۆر میزكردن و ناره‌حه‌تى له‌كاتى میزكردندا.
پ- هه‌ست به سووتانه‌وه ده‌كرێت له كاتى میزكردندا.
ج- زۆر جار تووشبوون به هه‌وكردنى هه‌ردوو گون و ده‌وروبه‌رى.
2- نه‌خۆشى ئه‌ندامى زاوزێ ى گواستراو كه له ته‌مه‌نى خواره‌وه‌ى 35 ساڵان
بڵاوده‌بێت وه‌كو سهیهلان و جۆره‌كانى دیكه‌ى نه‌خۆشى جنسى ئه‌م جۆره نیشانانه ده‌رده‌كه‌وێت له‌م حاڵه‌ته:
ڕ- هه‌ست كردن به سه‌رما و تاى به‌رز.
ب- ئازار له به‌شى خواره‌وه‌ى پشت و سه‌ره‌وه‌ى ئێسقانى ئه‌ندامى جووتبوون و خواره‌وه‌ى حه‌وز.
ت- ئازار و سوتانه‌وه له كاتى میزكردندا له‌گه‌ڵ نه‌تواناى خالى كردنى میزڵدان له میزه‌وه.
پ- نه‌تواناى كۆنترۆڵكردنى نه‌هێشتنى میزكردن له كاتى پرِبوونى میزڵداندا.
ج- ئازار له كاتى ده‌رچوونى پیسایی له رِیخۆڵهدا.
3- نه‌شته‌رگه‌رى بۆرى ئه‌ندامى جووتبوونى نێرِینه و ناظورى میزڵدان و به‌ستنى ده‌ره‌وه‌ى میزڵدان كه ده‌بێته هۆى تووشبوون به هه‌وكردنى میكرۆبى له پرۆستات، هه‌روه‌ها جۆر و رِێژهى ئه‌و میزه كه له میزڵدانه‌وه ده‌رده‌چێت ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌وكردنى پرۆستات.له نیشانه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته:
ڕ- ئازار له شوێنى ده‌رچوونى پیسایی و له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامى جووتبوون و له هه‌ردوو گون و خواره‌وه‌ى پشت و بۆرى ئه‌ندامى جووتبوون و ده‌وروبه‌رى.
ب- دووباره بوون و سوتانه‌وه له كاتى میزكردندا.
ت- كه‌م ده‌رچوونى میز له‌گه‌ڵ ئازار و خوێن و بۆنێكى نائاسایی.
ج- ئازار له كاتى رِشانهوهى تۆماو له‌گه‌ڵ خوێندا.
ح- ئازار له كاتى ده‌رچوونى پیسایی.
هه‌وكردنى پرۆستات زۆر جار له ته‌مه‌نى 20 تا 35 ساڵان رِوودهدات له نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه جووتبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كى ناسایی (شاذ) و ناشه‌رعى.
دووه‌م/ هه‌وكردنى پرۆستاتى درێژخایه‌ن: ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنێت و هۆكاره‌كه‌ى دووباره تووشبوونه به جۆره‌كانى میكرۆباتهوه، ئه‌مه‌ش به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و برِین له شوێنى ده‌رچوونى پیسایی و جووتبوونى ناشه‌رعى و ناسایی (شاذ) زیاد ده‌كات. له نیشانه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته:
ڕ- دووباره تووشبوون به هه‌وكردنى بۆریه‌كانى میزڵدان.
ب- ئازارى به‌شى خواره‌وه‌ى پشت و ده‌وروبه‌رى حه‌وز و گون و شوێنى پیسایی كردن (كۆم).
ت- ئازار و سوتانه‌وه له كاتى میزكردندا.
پ- ئازار له كاتى رِشانهوهى تۆماو یان له كاتى پیسایی كردن‌دا.
ج- تا و دووباره میزكردنى خوێناوى و میزه چركێ و زۆرى كاتى ئه‌نجامدانى میزكردندا.
سێیه‌م/ هه‌ڵاوسانى پرۆستات: ئه‌مه‌ش له ته‌مه‌نى دواى 50 ساڵانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى هه‌وكردنى پرۆستات یان ههڵاوسانێكى ئاسایی یان شێرپه‌نجه‌یی له شانه‌كانى رِوودهدات.
ئه‌گه‌ر جووتبوون له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر بوو و كاته‌كانى رێك نه‌بوو ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵاوسانى ئاسایی له پرۆستاته‌وه چونكه پێویسته له‌م گلانده ئیشى زیاتر بكات له‌م ته‌مه‌نه‌دا بۆ هه‌ڵكردن و رِشانهوهى تۆماو له كاتى جووتبووندا ئه‌گه‌ر كاته‌كانى زۆر بوون و رِێك نه‌بوون كه ده‌بێته هیلاكى یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م گلانده و هه‌ڵاوسانى به شێوه‌یه‌كى ئاسایی. هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نى گه‌وره ده‌بینین رِێژهى هۆرمۆنه‌كان تێكده‌چن و ده‌بنه هۆكارێك بۆ هه‌ڵاوسانى پرۆستات و دروست بوونى پارچه‌یه‌كى رِیشاڵهیی له‌م گلانده و ده‌وروبه‌رى بۆرى میزه‌وه ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانى پرۆستات و ته‌سككردنه‌وه‌ى بۆرى میزه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌ى میزڵدان. رِێژهى تووشبووان له پیاواندا به نه‌خۆشى پرۆستات 8% له ته‌مه‌نى 31 تا 41 ساڵ، و 50% له ته‌مه‌نى 51 تا 60 ساڵ، و زیاتر له 80% له ته‌مه‌نى 80 ساڵانه. له دواى هه‌ڵاوسانى پرۆستات ده‌بێته هۆى به‌ستنى ملى میزڵدان Prostatism كه ده‌بێته هۆى به‌ستنى بۆرى میزه‌وه و كه‌م ده‌رچوونى میز له‌كاتى میزكردندا و ئه‌مه‌ش جگه له هۆكارى پرۆستات ده‌بێت بزانین هۆكاره‌كانى دیكه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته وه‌كو:
1- هه‌ڵاوسانى پرۆستات.
2- به‌ردى میزڵدان.
3- دروست بوونى زیبكه‌ى ناو بۆرى میزه‌وه.
4- هه‌ڵاوسانى میزڵدان.
5- هه‌ڵاوسانى منداڵدان و ملى منداڵدان (له ئافره‌تان) و هه‌ڵاوسانى پرۆستات و رِیخۆڵه (له پیاوان).
6- نه‌خۆشى گورچیله.
واته نیشانه‌كانى به‌ستنى بۆرى میزه‌وه ئه‌مانه‌ن:
1- كه‌م ده‌رچوونى میز له كاتى میزكردندا.
2- دواكه‌وتنى كاتى میزكردن له كاتى پێویست.
3- برِین له میز (میزه چركێ) له كاتى میزكردندا.
4- ئازار له سكه‌وه.
5- ئازار له كاتى میزكردندا.
6- دووباره‌بوونى میزكردن له كاتێكى كورت.
7- هه‌ست به پێویستىیهكى به‌رده‌وام بۆ میزكردن.
هه‌ندێ جار ده‌بینین ئازارێك رِوودهدات له پرۆستات و هیچ هه‌ڵاوسانێك یان هه‌وكردنێكى میكرۆبى نىیه، به‌ڵام هه‌وكردن له كیسى تۆماو ده‌رده‌كه‌وێت به بێ ئازار له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى پارچه‌ى خوێنى كه‌م.
چواره‌م/ شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات: ئه‌مه‌ش دووه‌م هۆكارێك بۆ مردنى پیاوان له جۆره‌كانى دیكه‌ى شێرپه‌نجه، چونكه شێرپه‌نجه‌ى سىیهكان له یه‌كه‌م پله دهژمێرِێت. هۆكارى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات:
1- هۆكارێكى بۆماوه‌ى یه (ئاماده‌بوونى جۆرێك له جۆره‌كانى جینات ناسراوه به .(AMACR
2- زۆر خواردنى گۆشتى ئاژه‌ڵ و چهورىیهكى زۆر.
3- ئه‌گه‌رى تووشبوونى پیاوان له ته‌مه‌نى 70 ساڵان زیاتره له تووشبووانى ته‌مه‌نى 20 ساڵان.
بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات و هه‌وكردنى و هه‌ڵاوسانى و چاره‌سه‌ركردنى به شێوه‌یه‌كى سروشتى:
1- یه‌ك كه‌وچكى چێشت خواردن له تۆى وێنجه یان سێپهرِه له ناو یه‌ك په‌رداخى ئاوى كوڵاو و له دواى ساردبوونى ده‌خورێت (نیو كوپ رِۆژى 3 جار).
2- یه‌ك كه‌وچكى چێشت خواردن له تۆى كه‌تان له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكى تۆى كوله‌كه و یه‌ك كه‌وچكى رِیشاڵهى گه‌نمه شامى له ناو 3 په‌رداخى ئاوى كوڵاو كه له دواى ساردبوونى به 90 خولهك (یه‌ك سه‌عات و نیو) ئاماده ده‌بێت بۆ خواردنه‌وه (یه‌ك كوپ رِۆژى 3 جار).
3- یه‌ك كه‌وچكى كوپ له رِیشاڵهى هه‌رێز له ناو یه‌ك په‌رداخى ئاوى كوڵاو و له دواى ساردبوونى و پاڵاوتنى 3 په‌رداخى لێ ده‌خورێت رِۆژى 3 جار.
4- دوو كه‌وچكى چێشت خۆرى گوڵى ئاڵ‌و له ناو یه‌ك لیتر ئاوى كوڵاو و له دواى ساردبوونى و پاڵاوتنى نیو كوپ لێ ده‌خورێت رِۆژى 3 جار.
5- توێكڵى سێ‌و و ئاڵ‌و 250 گرام تێكه‌ڵاو بكرێن له ناو دوو لیتر ئاو و مانه‌وه‌ى شه‌و تا به‌یانى و خواردنه‌وه‌ى نیو كوپ رِۆژى 3 جار.
6- خواردنى یه‌ك كه‌وچكى كوپ له زه‌یتى كه‌تان و زه‌یتى سیر و زه‌یتی ماسى به شێوه‌ى رِۆژانه.
7- زۆر خواردنى تۆى كوله‌كه.
8- خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كه‌وچكى چێشت خواردنى زه‌یتى كونجى به شێوه‌ى رِۆژانه.
9- خواردنه‌وه‌ى یه‌ك كه‌وچكى چێشت خواردنى گیراوه‌ى پیاز له‌گه‌ڵ نیو په‌رداخى ئاو به‌یانى و ئێواره.
10- زۆر خواردنى میوه و سه‌وزه و چه‌ره‌زات و قارچك و هه‌نگوینى رِهش و دانه‌وێڵه و گێزه‌ر و ماسى و مریشك و په‌تاته‌ى شیرین و تۆى گڵۆبهرِۆژه و مۆز و پاقله و فاسۆڵیا و برنج و ته‌ماته. هه‌موویان باشن بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
11- كه‌م خواردنى گۆشتى سوورى ئاژه‌ڵ و چه‌ورى و شیره‌مه‌نى و ترشیات و بیبه‌رى توند و ئاڵه‌ت و چا و قاوه.
12- خۆشۆردنه‌وه به ئاوى شله‌تێن.
13- زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاوى شله‌تێن.


له‌سه‌ر هێڵ نییه