.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئازاد عبدالرحمن
به‌هیچ جۆرێك فلاش میمۆرییهكهت به هاندهكهتهوه مه‌فرۆشه
رۆژ بۆ رۆژ بابه‌تی زانستی سه‌یرو سه‌مه‌ره دێته مه‌یدان... ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و سه‌رسوورمانه یه‌كێك له‌و به‌رنامه زۆر ترسناكانه‌ی ئه‌مرۆ كه‌وتۆته ناو بازاڕه‌وه‌و كه‌سانێك زۆریش هه‌ن لێی بێ ئاگان و نه‌یانبینیوه یان نه‌یانبیستووه: ئه‌و به‌رنامانه‌ن كه ناسراون به‌وه‌ی فایلی سڕاوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه!!...
ئه‌م به‌رنامانه توانایه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وێنه‌و فایلییه ده‌نگ و رهنگییانهی له ناو مۆبایلی تایبه‌تدا هه‌ڵت گرتووه, یان خستووته‌ته ناو فلاش میمۆری كۆمپیوته‌ری, یان له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا خه‌زنت كردووه, به جۆرێك دوای سڕینه‌وه‌و فۆرمات كردنیشی ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه, كه بێ گومان به‌شێكی زۆریان له‌و بابه‌ته تایبهتییانهن كه حه‌ز ناكه‌یت هه‌موو كه‌سێك بیبینێت و ته‌واو تایبه‌تین...
بهلاَم به داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س زۆر بێباكانه هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی مۆبایله‌كه‌ی به میمۆرییه‌كه‌ی ناوییه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه من هه‌موو فایل و بابه‌ته‌كانی ناویم سڕیوه‌ته‌وه یان فۆرماتم كردووه.... نازانێت ئه‌م جۆره به‌رنامانه له لای زۆرێك له مۆبایل چاككهرهكانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌توانن به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و فایلاتانهی ناوی ببینن كه پێشتر سڕیوتهتهوهو وا ده‌زانیت ئیتر ته‌واو فهوتاندوتن...!!!
برایان و خوشكانی موسڵمانی به‌رێزم....ئه‌ی ئه‌وانه‌شی دوورن له ئیلتیزاماتی ئیسلامییه‌وه:.....
هه‌رگیز نه‌كه‌یت شتی خراپ یان زۆر تایبه‌ت به مۆبایله‌كه‌ت وێنه بگریت چونكه هه‌روا به ئاسانی‌و به یه‌كجاری رزگارت نابێت له ده‌ستی... وه نه‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت بده‌یته ده‌ستی هه‌موو كه‌سێك به ناوی متمانه پێكردنه‌وه سا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.... وه نه‌كه‌یت له كاتی فرۆشتنی مۆبایله‌كه‌تدا میمۆرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بفرۆشیت....چونكه دڵنیات ده‌كه‌م له‌وه‌ی به چه‌ندان كێشه‌و موشكیله‌ی خێزانی‌و كۆمهلاَیهتی به هۆی ئه‌م كاره‌وه رووی داوه‌و رووش ده‌ده‌ن... ئه‌وه‌شت لێ ناشارمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم له‌و نهێنییه‌ی من ده‌یزانم و تۆ نایزانیت كه ئه‌مه‌یه: بێگومانبه له‌وه‌ی چه‌ندان كلیپ كه‌وتۆته ناو بازاره‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستی پێ ده‌كرێت..كه به‌شێكیان بریتییه له‌و فلیم و وێنانه‌ی له مۆبالی تایبه‌تی خه‌ڵكییه‌وه وه‌رگیراون به هۆی ئه‌م به‌رنامانه‌وه, بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مۆبایله‌كه خۆی ئاگای لێ بێت!!!!!!!...له‌وه‌ش دڵنیام تۆش شه‌ره‌ف و سومعه‌ی خۆتت به‌لاوه گرنگه...
له‌به‌ر ئه‌وه له كۆتاییدا دوو باره‌و سه‌د باره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم ده‌خیلت بم ئاگات له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بێت كه زۆر كه‌س ده‌یزانن و له تۆی ده‌شارنه‌وه.....
ئه‌وه من پێم گه‌یاندیت........
سه‌رچاوه ڕێگای ڕاستی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڵام ئه‌و شته زۆر ده‌مێکه‌یه هه‌یه!!!!!
سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نییه