.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







شۆفێرێكی تاكسی له وڵاتی پاكستان توانی خه‌ونێكی ماوه درێژی بێنێته دی، ئه‌ویش به ته‌واو كردنی كتێبێك كه چیرۆكی 10 ساڵه‌ی كاره‌كه‌ی تێدا نوسییوهتهوه.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی "جه‌زیره نێت"، "ئاسف حسێن شا" شوفێرێكی تاكسییه له شه‌قامه‌كانی (ئیسلام ئاباد)ی پایته‌ختی پاكستان، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنچ ساڵ خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی بوو دواجار توانی به چاپی بگه‌یه‌نێت.
ناونیشانی كتێبه‌كه "بۆ كرێ" یه كه له‌و كتێبه‌دا "ئاسف حسێن شا" به‌سه‌رهات و چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی نوسیوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كاره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا هاتوچۆیان كردووه، هه‌روه‌ها هه‌موو بواره‌كانی ره‌چاوكردووه.
ئه‌و شوفێره تاكیسیه له‌نێو كتێبه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك ناونیشان هه‌یه له‌وانه "یا ئوستاز ، سه‌پاندنی یاسا ، جیهان ... پاكستان و دیموكراتیه‌ت، سوپا و كۆماری".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یه‌كێتی شوفێرانی تاكسی "ئیلیاس مه‌لیك" خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی (ئاسف حسێن شا) ده‌ربڕیوه و وتویه‌تی: ئه‌و كتێبه جێی شانازی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه.
جێی ئاماژه‌یه "ئاسف حسێن شا" 40 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و به‌هۆكاری خراپی باری دارایی خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه و حه‌وت خوشك و برای هه‌یه، نرخی كتێبه‌كه‌شی به 2 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
په‌یامنێر

له‌سه‌ر هێڵ نییه