.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لە پاكستان سەمای میجرا قەدەغە كرا
لە پاكستان جۆرە سەمایەكی (لاهوری)، كە تەمەنەكەی بۆ زیاتر لە چوار سەدە دەگەڕێتەوە، قەدەغە كرا. ئەم قەدەغەكردنەیش، بۆ بڕیاری دادگە دەگەڕێتەوە، كە پێی وا بووە ئەم سەمایە لەشولاری سەماكار بەدەر دەخات. شاری (لاهور) بە پێتەختی كەلەپووری پاكستان هەژمار دەكرێت و پڕە لە شوێنی دیرۆكی كە ئاماژە بە ڕەسانایەتیی ئەم شوێنە دەكات لە ڕووی مرۆیی و لەوێشەوە پیشەسازییەكانی هونەر بە گشتی و هونەری سەماكردن بە تایبەتی دەر كەوتوون. ئەو جۆرە سەمایەی كە ئێستاكە قەدەغە كراوە، پێی دەگوترێت (میجرا) كە بۆ سەردەمی مەغۆلەكان دەگەڕێتەوە. هەوادارانی ئەم هونەرە و هونەری ڕەسانایەتی، ئاماژە بەوە دەكەن كە مەبەست لە قەدەغەكردنی ئەو سەمایە، ڕەشكردنەوەی ناسنامەو ڕەسانایەتیی گەلانە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، بۆیە سەماكارانی لاهور بڕیاری مانگرتنیان ڕاگەیاند وەك ڕەتكردنەوەی بڕیاری دادگەی باڵای لاهور، كە ئاماژەی بەوە كردووە ئەم سەمایە چونكە هەستی سێكس دەبزوێنێت و بەڕەڵایی سێكسی پێوە دیارە لەبەر ئەوە قەدەغەیە، بەڵام پسپۆڕانی ئەم هونەرە، واتا هونەری سەمای "میجرا" وای بۆ دەچن كە ئەم سەمایە بە سروشتی پێویستی بەوە هەیە كە هەستی سێكسی مرۆ بجوڵێنێت، بۆیە قەدەغەكردنی هەوڵێكی هەنووكەیی نەبووە، بەڵكوو بۆ هەشتاكانی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، كە تا ڕادەیەك لەسەر تەختی شانۆكاندا نەیان دەهێشت ئەم سەمایە بكرێت، بەڵام لەم سەردەمەدا وردە وردە گەڕایەوە سەر شانۆكان و، ئەم گەڕانەوەیەیش هەر بە ئاسانی نەبوو، بگرە بە پێی گوتەی پسپۆڕان، سەماكارانی ئەم سەمایە پارە و پولێكی یەكجار زۆریان خەرج كردبوو بۆ بەرپرسانی حكوومەت تاوەكوو ڕێگەیان پێ بدەن لەم سەمایە بەردەوام بن، چونكە لە پاكستاندا بەرپرس بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا ڕۆڵی (پۆلیسی ئاكار) بگێڕێت. هاوكات هیچ دەستگەیەكی حكوومی لەم وڵاتەدا گفتوگۆ لەسەر كاری ڕەچاوكردنی ئاكار ناكەن، بۆیە چەمكی ئاكار لەم وڵاتە واتای جیایە و كاری سێكسی و پۆشاك و هتد بنەما سەرەكییەكانی ئەم چەمكەن، لەبەر ئەوە هەمیشە پاڵپشتیی ئەم جۆرە سەمایانە دەكرێت كە پۆشاكی سەماكار لەشولار دابپۆشن و بەها بەرزەكانی خێزانیش نەشێوێنن.
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه