.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















- پیاوێكی چینی به‌هۆی سه‌رپێچی كردنی له یاسای " جگه‌ره نه‌كێشان " له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی كه به‌نیاز بوو پێی بچێته پایته‌خت رووبه‌رووی سزای توند بۆوه.
ماڵپهرِی ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك به‌نیازبووه له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه له شاری "تیانچین" به‌ره‌و "په‌كین"ی پایته‌ختی چین گه‌شتێك بكات، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاسای "جگه‌ره نه‌كێشان" بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ زیندانیكرا، چونكه له سه‌ره‌تایی گه‌شته‌كه‌دا جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساندووه و له‌ناكاو زه‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه لێیداوه و وه‌ستاوه، كه ئه‌م سزایه‌ش به‌توندترین سزای سه‌رپێچیكردن له یاسای جگه‌ره كێشان له چین داده‌نرێت.
په‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو دروستكراوه كه له كاتی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا زه‌نگه‌كه‌ی لێده‌دا و له‌كار ده‌وه‌ستێت، وه ئه‌م هێڵه له كاتی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی له په‌كین كرایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی هاوڵاتیانی چین جگه‌ره كێشن له زۆربه‌ی شوێنه گشتیه‌كان و هۆكاره‌كانی هاتوچۆ له‌و وڵاته‌دا هۆشداری و هێمای "قه‌ده‌غه‌بوونی كێشانی جگه‌ره" هه‌ڵواستراوه.
pyamner


له‌سه‌ر هێڵ نییه