❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوا خه و ی دا یکم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-29 20:50:33

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPMSIE7

دوا خه و ی دا یکم

ئه مشه وو  دڵم بۆ بینینت...
له حه زره‌تی دوا فڕینی  سه فه‌ردایه
دێم و  وه‌نه وزی  بێ  خه ویم
له با وه‌شتا  ئه خه وێنم
ده‌ست و په نجه  نه ر مه کانت
به شانه ی  قژ ما ئه هێنم
دێم و  ئیتر  وه‌ک  منداڵیم
له باوه‌شی  پڕ له سۆزی  دایکایه تیت
قه د نابمه وه‌...
تاگۆ رانی  دوا سه فه ری  جیابوونه  وه‌ نه هۆنمه وه‌
ئاخ   دایه گیان...
هه وره‌تریشقه ی  کۆچی  ڕۆحت
هه واڵێکی  له نا کاو  بوو له منی دا
باڵی سه فه ری شکاندم ، له قوڕقوشمی  غه ریبیدا
مۆمیایی کردم و...
هه رچی  یادی  منداڵیم  بوو  له خه و هه ستان
وه‌ک  گڵۆ پی  ئه له کتریکی  به ر خانه قا
زه رد، زه رد  ببوون...
هۆ دایه ی  پڕ خه وی  شیرین
که دوا خه وی  ئه به دی  بوو
ئه م سه فه ره‌ی  من بوو  به چی؟
هه رنه گه یشتم  به ڕووخساری  پر له نوورت
تا کۆڵوانه ی  خه مه کانت  له ئامێزگرم
هه ر نه گه یشتم  هه تا وه‌کوو
تاسه ی  دووری  ساڵانێکم  له فه قیانه ی  ده‌سماڵه که ت
گرێ بده‌م...
ئێستا  یادی  جارانی  تۆو ، هه موو دایکێ
چۆله که ی  سه رگوێسه  بانه ی  ده‌ر گه زێنن و
هێمن ، هێمن  بۆ  سه یوانی  سلێمانی  هه نگاو  ئه نێنن...
ئاخ  دایه گیان...
من  نه مزانی  له م  سه فه ره‌م
به دیداری  پاک  و ڕوونت  ناگه مه وه‌
هه ردوو  ده‌ستی  پیرۆزی  تۆش
به ماچی  من  ناگه نه وه‌
من نه مزانی...
دێم و له وێ  کێلی  سه یوانی  ژوور سه رت
باوه‌شی  گه رمم  پیا ده‌که ن
گڤه ی  ڕه‌شه بای  سلێمانیش  له گه ڵ  چڵێ  ئه رخه وانا
له جێی  ده‌ست  و  په نجه کانت...
شانه ی  قژی  سپیم  ده‌که ن
ئاخ  دایه گیان... 
ڕ انه گه یشتم  دوا  چرپه ی  دڵ
دوا  سه ر پۆ شی  دیاری  ده‌ستم
به سه روو  فێستی خانمیتا  ئا شنا  بکه م
گرێی  هه موو   غه ریبی  خۆم  به لاگیره‌ی  ملتا بکه م
ئێستا  ڕازی  ئه م  دڵه ی  خۆم  بۆ کێ باس که م؟
کێ گوێ  ده‌گرێ  له منی  نامۆ  دوای  کۆ چی تۆ ...؟
ئاخر  کێ بێ  ده‌رگای  دڵی  له  سه ر پشت بێ ، وه‌ک  و  تۆ بێ ؟
تاڵی  ئه م  ژینه ته نیایه م  له باوه‌ش گرێ  و گوێم  لێ بگرێ
ئاخر کێ  بێ  نازی منداڵی و عه جولی  و  وشه ی  نه رمم
له  ته مه نی  گه وره‌ بوون و غوربه تیما
وه‌ک و  جاران  بلاوێنێ  و  لێ  وه‌رگرێ
هۆ دایه گیان...
ئیتر  ئه بێ  له دوای  کۆچی  ناوه‌ختی  تۆ...
بۆمن  سه فه ر مانای  چی بێ  و چیم  پێ  بدا....؟
هۆ دایه گیان...
ئه مشه وو دڵم  بۆ  بینینت
له  حه زره‌تی  دوا  فڕینی  سه فه ردایه



شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل...  سوید
تێبینی:  ئه م هۆ نرا وه‌یه م  پێشکه شه  به هه مو ودایکێکی کوردوو  هه موو  ئه وکه سانه ی له غه ریبی ده‌ژین  دوور له سۆ زی دایکانیان

Kurdzhin
نو سه ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-30 12:06:16

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

ده‌ست خۆش هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م  ‌ هۆنراوه‌ جوانه‌  هیوا خوازم له‌ ئاسوده‌یی دا ژیان به‌ڕێ بکه‌یت
کاتت شاد

هاوڕێت     ده‌رونه‌یی

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-02 21:27:41

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

سوپاس کاکه ده‌ رونه یی بۆ په یامه جوانه که ت ڕیز و خۆشه ویستیم بۆتان هه یه




منیش وه‌ کو هه موو عاشقان هاتومه به ر ده‌می ماڵتان
داوای جه ژنانه ی خۆم ئه که م ساڵی نوێت لێ پیرۆز ده‌ که م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-04 12:16:35

_KURDO22_
خونچەی نوێ
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2010-04-07
په‌یامه‌كان: 120
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت  هاورێێ گوول.. سه‌رکه‌تووبیت..لێره‌وه‌ ده‌سته‌کانی دایکی تۆ  و هه‌موو دایکێک ماچده‌که‌م..

هیوام سه‌رکه‌تنته‌ نه‌که‌ویته‌ به‌ر چنگی  خه‌م...
هاورێت  KURDO22

Kurdzhin
من کووری مه‌مله‌که‌تی تۆفانه‌ گه‌وره‌کانم!!! به‌ هه‌لبوونم  پێش خۆم نابینم نامه‌ردوو درۆزن پێلێده‌نێم..
به‌لام خۆشه‌ویستیم داستانێکه‌ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه‌ خۆیی تێیدا وون ده‌بێت......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-05 00:52:01

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

کاکه کوردۆ22
سوپاس و ده‌ ست خۆشیت لێ ده‌که م بۆ په یامه جوانه که ت هیوا دارم هه ر له خۆ شیدا بیت و  ده‌ ستیشت خۆش بێ بۆ هۆنراوه‌ جوانه کانت هه ر سه ر که وتوبیت و به ر داوام بیت له نوسینی هۆنراوه‌ جوانه کانت
هاوڕێتان: باوکم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-01-08 13:35:35

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: دوا خه و ی دا یکم

dastt xosh bet hiwey sarkwtnt bo axwazm hawree yana .......SARAB1

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-01-11 23:20:24

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

هاوڕێی به ڕێزم سه رابی 1
سوپاس و ده ست خۆشیت لێ ده که م بۆ په یامه جوانه که ت
هیوا دارم هه میشه له خۆشیدا بیت و به رده‌ وام بیت له نوسینه  ڕه نگینه کانت
هاو‌ڕێت:  شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-01-12 07:13:38

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دوا خه و ی دا یکم

dastt xosh bawkaka bo aw honrawa jwana

hiway sarkawtnt bo daxwazm taman drezh byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-01-12 22:51:04

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPMSIE7

Re: دوا خه و ی دا یکم

به ڕێزم سۆزی
سوپاسی هه ستی پیرۆزت ئه که م هیوادارم هه میشه له خۆشی و کامه رانیدا بیت .
ده‌ستت خۆشبێت په یامه که تم پێ گه یشت.
سوپاس بۆ ئه و په نده‌ فه لسه فیه هه ندێک جار مرۆڤ سه یری به تاڵه که ش و پڕه‌ که ش ده‌ کات به ڵام ئه گه ر خۆی له پڕه‌ که دا ببینێته وه‌ ئه وه‌ ئه توانێ هه موو به تاڵه بخوا ته وه‌ به بێ ئه وه‌ ی ده‌ست بۆ پیاڵه که به رێ.

ته مه ن هه مووی چه ند هه نگاوێ له سه فه ری مه رگ دووره‌
به بێ ئه وه‌ی پێ بزانین دوا هه نگاومان بۆ به نۆره


هاوڕێ و برات :  شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل...   سوید

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net