.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











کورتەیەک لە باسی عومەری کوڕی خەتتاب لە نێوان جێنشینبوون و مردندا
لە دوای کۆچی دوایی ئەبو بەکری صدیق (ر.خ) لە رۆژی سێشەممەی بیست و دووی مانگی(جمادي الآخرة) ی ساڵی سیانزەهەم،لە هەمان ڕۆژی بە خاك سپاردنی ئەبوبەکردا ئەهلی حەل و عەقد لە هاوەڵە دیارەکان کۆبونەوە ، کەلە ناویاندا (عومەری کوری خەتتاب )(ر.خ) هەبوو ،جا چاوویان خشاندەوە بە نامەی کە (ئەبوبەکر) بەر لە کۆچی دوایی بۆی نوسیبوون بە مەبەستی (جێنشین کردن) یان (پاڵاوتن) کە عومەری تێدا پاڵاوتبوو بۆ ئەوەی لە دوای خۆی کاروباری موسوڵمانان بەڕێوەبەرێ. هەر لە هەمان رۆژدا ئەهلی حەل و عەقد هەستان بە بەیعەتدان بە عومەر کە ببێتە ئەمیری بڕواداران، واتە پایەی (خەلافەت) هیچ کاتێک چۆل نەبوە، هەوەڵان زۆر بە خێرایی هەستان بە پڕکردنەوەی ئەو بۆ شاییەی مردنی ئەبوبەکر دروستی کردبوو*، ئەوەش بە دانانی عومەر لە جێی ئەودا،هەروەك لەکاتی کۆچی دوایی پێخەمبەری خوا(ص.ع) ئەنجامیان دا، کە لە هەمان رۆژدا بەیعەتیان دا بە ئەبو بەکر . سەرەتایی خەلافەتی عومەر (ر.خ)* لە رۆژی سێشەممەی بیست و دووی (جمادي الآخرة) ی ساڵی سیانزەی کۆچی یەوە دەستی پێکرد. ماوەی خەلافەتی عومەر (ر.خ) دە ساڵ و شەش مانگ و چەند رۆژێ بوو. جوانتریین وتەیەك دەربارەی عومەرو خەلافەتەکی وترابێ،وتەی (عبداللەی کوری مەسعود) (ر.خ) كە وتویەتی : (رەحمەتی خوا لە عومەری کوڕی خەتتاب بێ، ئیسلام بونەکەی* ڕزگارکردن بوو، کۆچکردنەکەی سەرکەوتن بوو، ئەمیرایەتیەکەی رەحمەت بوو!!!
لە سەردەمی ئەودا ئیسلام چووە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەری دورگەی عەرەبییەوەو وڵاتی شام و عێراق و میصر و فارس و ئەرمینیا و ئازەربیجان و جرجان و وڵاتی ئەوبەر روبارو تەرابلس و بەرقەی ئەفریقیا رزگار کران.لە راستیدا خەلافەتی عومەر بەربەستێکی توندو تۆڵ بوو بەرامبەر فیتنە ،خودی خۆی دەرگایەکی داخراو بوو ، فیتنەچیەکان لە ژیانی ئەودا نەیانتوانی بێنە ناویەوە،فیتنەش لە سەردەمی ئەودا نەیتوانی سەر بڵند بکات!!. هەر کە عومەر شەهید بوو،بەربەستی فیتنە لاچوو ،ئەو دەرگایەی بەربەستی فیتنەچیانی دەکرد لە تێکدانی ژیان و کاروباری موسوڵمانان بە یەکدا شکا ،باو بۆرانی فیتنەی* سەرشێت وەکو دەریا لە دوای شەهیدبونی ئەو (ر.خ) شەپۆلی دەدا.هەر وەك عوسمانی کوری مەظعون)(ر.خ) وتویەتی: پێخەمبەری خوا (ص.ع) بە دەست ئاماژەی بۆ عومەر کردو فەرموی :ئەو داخەری دەرگای فیتنەیە!پاشان فەرموی :تا ئەمە لە ناوتاندا بێ،بەردەوام دەرگای فیتنەتان لێ داخراوە!!
ئەمیری بڕواداران عومەر (ر.خ) دوا حەجی لە ساڵی (23) ی کۆچیدابە ئەنجام گەیاند،کاتێ لەمینا بوو لە ( أیام*التشریق)دا، تەپۆڵکەیەکی و وردە بەرد خڕ کردو بەرگەکەی دا بەسەریدا،پاشان لەسەری دانیشت و دوایی دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردەوەو بە پارانەوە وتی : ( پەروەردگار!! وا پیر و لاواز بووم و فەرمان بەردارو رەعیەتەکەم بڵاوبەنەتەوە، بمبەرەوە بۆلای خۆت ،بێ ئەوەی پێشێلی مافێکم کردبێ یا کەمتەرخەمیمکردبێ ،پەروەردگارم ،داوای شەهیدبونی پێناوی تۆ دەکەم مردنێک کە لە شاری پێخەمبەری خوادا بێ .
*لە ڕاستیدا عومەر دەیویست لە پێناوی خوا لە شاری پێغەمبەری خوا(ص.ع) شەهیید ببێ، خوای گەورەش نزاکەی وەرگرت ، ئەوەبوو پاش کەمتر لە دوو هەفتە لەم پاڕانەوەیە ، عومەر بە شەهیدی بە دیدار)ی خوا گەیشت . تیرۆرکردنی عومەر (ر.خ) پیلانێکی ستەمکارانە بوو، هەرسێ لایەنی جولەکە و گاورو ئاگرپەرست هاوبەشیان تیادا کرد.
1-(هورموزان): فارسیەکی ئاگرپەرست بوو ، پاشای ئەهواز بوو، یەکێک بوو لە گەورە سەرکردەکانی فارسی لە جەنگەکانیان دژ بە موسوڵمانان
2-(کەعبی ئەحبار):لەجولەکەکانی یەمەن و لە زاناکانی جولەکەی ئەوەێ بوو زانا بوو بە تەورات
3-(ئەبولوئلوئەی فەیروز): فارسێکی ئاگر پەرست بوو
4-(جوفەینە): بەندەو کۆیلەیەکی گاوری رۆمی بوو لە گیراوەکانی رۆم بوو لە رزگارکردنی شامدا
ئەم چوارە ، پیلانیان بۆ کوشتنی عومەر (ر.خ)دانا. ئەوەبوو لە رۆژی چوارشەممەی 26ی الحجة 23 کۆچی ئەبولوئلوئە پیلانەکەی جێبەجێ کردو لە نوێژی بەیانیدا دوای ئەوەی قامەتی نوێژ کرا، عومەر سەیری خەڵکی دەکرد بۆ رێکخستنی ریزەکانیان لەو کاتەدا ئەبولوئلوئە هاتە ژورەوەو خەنجیڕە ژەهراویەکەی پێ بوو. عومەر بە ( اللە اکبر ) نوێژی دەست پێکرد ، نوێژکەرانیش لە دواوە (اللە اکبر)یان کردو چوونە ناو نوێژەوە ،پێش ئەوەی دەست بو خوێندنی سورەتی (فاتیحە) بکا(ئەبولوئلوئە) لە نێو ڕیزی نوێژکەراندا بۆی دەرچوو ، بە خەنجەرە ژەهراویەکەی سێ خەنجەری قوڵی لێیا، یەکێکیان لە شانی و دوانەکەی تریان لە کەلەک و سکی ... لێدانەکەی سکی بڕەر بوو. عومەر لەو کاتەدا ئەم فەرموودەی خوای گەورەی دەخوێند (و کان امر اللە قدرا مقدورا) [الاحزاب:38] ئەبولوئلوئە دوای ئەوەی بە خەنجەرەکەی لە عومەری دا ، دەستی کرد بە لێدانی ئەو نوێژکەرانەی لە نوێژدا بوون لەو لێدانەدا سیانزە بەرکەوتن و حەوتیان شەهید بوون. بەلام دوای ئەوەی ئەبولوئلوئە دەستگیر دەکرێت دەزانێت ناتوانێت ڕا بکات بۆیە یەکسەر بە خەنجەرەکەی خۆی ئەکوژێت.دوای ئەوە عومەر(ر.خ)دەستی(عبدالرحمن کوڕی عەوف) ئەگرێت کە لە پشتیەوە بوو ، پێشی خست تا نوێژەکە تەواو بکات(عبدالرحمن ) پێشکەوتە میحرابەکە بەو شێوەیە موسوڵمانان نوێژەکایەن پێش فریاکەوتنی ئەمیری بڕواداران خست چونکە کاتەکەی زۆر کەمە!!!! هەروەک (عبداللەی کوڕی عومەر) ئەیگێرێتەوە و ئەڵێت:عومەر لە هۆش خۆی چوو ، هەتا رۆژ زەرد بوو ، خەریک بوو رۆژ هەڵبێت ئەویش نوێژی بەیانی نەکردبوو .. وتیان :بەهیچ شێوەیەک ناتوانن بەخەبەری بێنن ، مەگەر بە بیرخستنەوەی نوێژ نەبێت . جا ئەگەر ژیانی تێدا مابێت بەخەبەر دێت. بۆیە پێیان ووێت:ئەی ئەمیری بڕواداران نوێژ ، نوێژ! عومەر لە هۆشخۆچونەکەی بە ئاگا هاتەوەو ووتی : بەڵێ بەخوا نوێژ ، هەرکەسێ وازی لە بێنێت ماف و بەشی نی یە. جا هەر لە میحرابەکە ئاویان بۆ هێنا ، دەستنوێژی گرت و بەر لە رۆژهەڵات نوێژی بەیانی کردو برینەکەشی خوێنی لێ ئەچۆڕا. دوای ئەوە عومەر (ر.خ) لە میحرابەوە بەرەو ماڵەکەی لەلایەن موسوڵمانان هەڵگیراو برینەکەشی هەر خوێنی لێ ئەچۆرا. بەو شێوەیە موسوڵمانان سەردانی عومەریان ئەکردو دڵناخۆشی خۆیان دەربارەی ئە ڕووداوە دەرئەبڕی .پاشان کاتێک عومەر لە گیانەڵا ئەبێت داوا لە عبداللە کوڕی ئەکات بچێت بۆلای عائیشە وپێی بلێت عومەر دواوای مۆلەتت لێ ئەکات کە وا لە گەڵ هەردوو هاوەڵەکەیدا پێغەمبەری خوا(ص.ع) و ئەبوبەکر(ر.خ) ئەسپەردە بکرێت ،کاتێک عبداللە ئەچێت بۆلای عائیشە و داوای مۆڵەتتی لێ ئەکات عائیشە پێی ئەڵێت :ئەم گۆرەم بۆ خۆم دانابوو لە لای مێردەکەم و باوکم بەڵام عومەر پێش من بێت و مۆڵەتیی ئەیەم ، کاتێک عبداللە گەرایەوە لای باوکی و پێی ووێت مۆڵەتی یایت ، عومەر ووتی الحمدللە رب العالمین هیچ شتێک بەئەندازەی ئەسپەردەکردنم لە تەنیشت پێغەمبەری خواو(ص.ع) ئەبو بەکرەوە بەلاوە گرنگ نیە. پاشان بە کورەکەی ووێت:عبداللە هەر کاتێ مردم ، هەڵمگرن پاشان لە بەردەرگای عائیشەدا بموەستێننو بڵی (عومەری کوڕی خەتتاب) داوای مۆڵەتت ئەکات ،، ئەگەر مۆڵەتی دان بمبەنە ژورەوەو ئەگەر ڕەتی کردەوە ئەوا لە گۆڕستانی موسوڵماناندا بمنێژن ، من ئەترسم ئێست لەبەر شەرم مۆڵەتی دابێتم ، چونکە ئەمیری بڕوادارانم و تا ئێستاش زیندووم!! پاشان عومەر وای کرد کەوا خەلافەت لە دوا خۆی لە نێوان ئەو شەش هاوەڵە موژدەپێدراوەی بەهەشت کە پێغەمبەری خوا (ص.ع) بەر لە کۆچی دوای لێیان رازی بوو ، ئەوانیش: (عوسمانی کوڕی عەفاف) و (عەلی کوڕی ئەبو طالب) (عبدالرحمن کوڕی عەوف)و (سەعدی کوڕی ئەبووەقاص)و (طەڵحەی کوڕی عبداللە)و ( زوبەیری کوڕی عەوام)(ر.خ) لێ بێت. بەڵام حەوتەم موژدەپێدراوی بەهەشتی دانەنا کە ئەویش(سەعیدی کوڕی زەید ) بوو چونکە لە نەوەی ( عەدی ) و لە خزمانی عومەر بوو ، عومەریش زۆر سوور بوو لەسەر دوورخستنەوەی خزمەکانی لە ئەمارەت، لەگەڵ ئەوەی تیایاندا بوو شیاوی ئەو پلەو پایە بوو . پاشان عومەر ئامۆژگاری خەلیفەی دوای خۆی ئەکات و ئەڵیت:مافی کۆچکەرە یەکەمینەکانی لە یاد نەچێ ، رێزو حورمەتیان بگرێت، چاکەکاربێت لەگەڵ پشتیوانان ، ئەوانەی لەپێش هەموو کەسدا جێگەوسامان و ئیمانیان لە پێشوازی موسوڵماناندا بوو،بەوەی چاکەی چاکەکاران پەسەند بکاو لە خراپەکانیان ببورێت، لەگەڵ خەڵکی وڵاتاندا چاك بێت،ئەوانە یارمەتیدەری ئیسلام و کۆکەرەوەی سامان و جێ رقی دوژمنن، هیچیان لێ وەرنەگرێت تەنها ئەوە نەبێت کە لێیان زیادەو بە ڕەزامەندی خۆیان ئەیبەخشن ، لەگەڵ بیاباننشینەکان چاکەکار بێت ، ئەوەی لە ریشەی عەرەب و کەرەستەی ئیسلامن، لە پەراوێزی ماڵەکانیان وەربگیرێت و بدرێت بە هەژارەکانیان......
عومەر لە دوای لێدانەکەی (رۆژی چوارشەممە 26 الحجة ی 23 ی کۆچی) سەرجەم ئەو کاروبارانەی رێکوپێک کرد.لە دوای لێدانەکەشی سێ رۆژ بە زیندویەتی ما، کە رۆژانی پێنج شەممەو هەینی و شەممە بوو.لەو رۆژانەدا (صوهەیبی سونانی رۆمی) پێش نوێژی موسوڵمانانی ئەکرد،عومەر(ر.خ) لە شەوی یەکشەممەی مانگی موحەڕەمی 24 ی کۆچی کۆچی دوایی کرد.تۆزێ پێش کۆچی دوایی ، ئامۆژگاری عبداللەی کوری ئەکردو پێ ی ئەووت:کورەکەم ، ئەگەر کاتی مردنم هات، ئەوە بمسوڕێنەو ڕوم لە قیبلە کە کاتێکیش مردم چاوەکانم بنوقێنە.کفنێکی مامناوەندیم بۆ بکەن، ئەگەر لای خوا باشەم هەبێت ، ئەوە بەباشتر بۆم ئەگۆڕێت، ئەگەر ئەوەش نەبم ، ئەوا هەر بە زویی لێم زەوت ئەکرێت ، گۆڕەکەشم با مامناوەندی بێت ئەگەر لای خوا چاکەم هەبێت ، ئەوە بە پێی بڕکردنی چاو بۆم فراوان ئەکات، ئەگەر ئەوەش نەبم ، ئەوا لێمی تەنگ ئەکاتەوە تا پەراسوەکانم بەیەکدا ئەچن ،با لەگەڵ جەنازەکەمدا هیچ ئافرەتێک نەیەت، تەزکیەو پاکانەی شتێکم بۆ مەکەن کە تیامدا نیە، چونکە خوا گەورە زاناترە پێم!! ئەگەر بۆ گۆڕتان بردم بە پەلە هەنگاو بنێن ، چونکە ئە?


لهسهر هێڵ نییه



be rasty zhyany pr ser berzy aw peshangy zor gangy musulmana hukmy adely aw lam rasttren mezana..supas dast xosh8=D

لهسهر هێڵ نییه



you must continue on this case
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت بهقوربان
خوا پاداشتت بداتهوه و بهبهههشتی بهرین شاد ببیت گیانه
خهمبار _ گوڵ
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت


لهسهر هێڵ نییه