❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌ندی پیشینان به‌شی 2

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-06 18:03:37

3azol
کازیوەی یانە
شوێن: توی مه‌لیــــک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 1889
WindowsXPMSIE

په‌ندی پیشینان به‌شی 2

کارتان زۆره‌ وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو.

*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ.

*له‌ رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به‌ ده‌ردی خۆی مرد.

*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ گوڵه‌ گه‌نم به‌ سه‌وزی ، خه‌ون به‌ خه‌له‌ و خه‌رمانه‌وه‌ ببینێ.

*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه‌ نه یبڕی ، ده‌ تبڕێ.

*ژین ئه‌وینه‌ و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه.

*به‌حر ناخرێته‌ نێو جه‌ڕه‌وه‌ ،یانی ده‌بێ به‌ قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین.

*قه‌ل به‌ قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه‌ قسه‌ بکه‌ی.

*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه‌،هه‌میشه‌ وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه‌.

*کاکه‌ ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه‌،جێی ماره‌ چۆله‌که‌ی تێدا نییه‌.

*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ.

*گای باری به‌ منداڵی دیاری،یانی به‌ منداڵی چاک بووی هه‌ر به‌ چاکی ده‌مێنییه‌وه‌.

*له‌ کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به‌ ده‌ست خۆت نییه‌.

*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه‌ باغ به‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵده‌قه‌ندرێن.

*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له‌ گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ.

*خه‌ڵکی به‌ فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه‌ به‌ قسه‌.

*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به‌ تامتره‌.

*نه‌ بگری نه‌ پێبکه‌نه‌،تێبگه‌.

*له‌ قسه‌ هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه‌،له‌ کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه‌.

*ئاشق به‌ تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه‌.

*ئاو خواردنه‌وه‌ وا خۆشه‌ که‌ لێوت به‌ لێوی کانیاوه‌وه‌ بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره‌.

*به‌هاره‌ مه‌مره‌ وه‌ختی گوڵانه‌ ،هاوینه‌ مه‌مره‌ خه‌له‌و خه‌رمانه‌،پاییزه‌ مه‌مره‌ گه‌ڵاڕێزانه‌،زستانه‌ مه‌مره‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مری ئاخر زه‌مانه‌؟

*چه‌کی پیاو سیلاحه‌ و چه‌کی ژنیش زێڕه‌.

*دڵ وه‌کوو مێش وایه‌ ،ته‌نانه‌ت له‌ گووش ده‌نیشێ.


*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ.

*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ.

*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه‌ تا کلک هه‌ڵسووڕێن.

*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه‌ ده‌بینێ.

*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به‌ که‌س ناکا.

*شه‌ڕ به‌ هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به‌ پیاوانی گه‌وره‌ ده‌پارێزرێ.

*ده‌ستێ به‌ ته‌نیا ده‌نگی نایه‌ و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه‌.

*ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.


*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه‌ ناکا،چونکه‌ له‌ سروشت و زاتی دا نییه‌ .

*چه‌وه‌نده‌ر به‌ ته‌نکی باشه‌.

*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له‌ هه‌رددا،کلکی ده‌کا به‌ داردا.

*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به‌ تاڵتره‌‌.

* که‌سێک ده‌می به‌ شیر بسووتێ ،فووش له‌ دۆ ده‌کا.

* زه‌وی خڕه‌ و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له‌ رق، یا له‌ تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه‌ و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه‌ .

* کادێن که‌ پڕ بوو شه‌نه‌ ئاخنی ناوێ.

*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ.

*هه‌ر سوار سوار بێ باشه‌،نه‌ک پیاده‌ سوار بێ.

*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر که‌س به‌ مه‌نی خۆی.

*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه‌.

* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ.

*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه‌ له‌ ماشێن حیساب نه‌بێ.

*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه‌.

*سه‌د لێڵاو به‌ بێڵاوێک نابێ.



*داری شووعار به‌ر ناهێنێ.

*نانمان نییه‌،شه‌ڕ میوانه‌.

*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به‌ زگی قه‌رزداره‌.

*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه‌،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ.

*لێکدابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه‌ زۆر شیرینه‌ .

*هه‌ر که‌س بکا به‌ قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به‌ گونان.

*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه‌ بۆ عه‌ولاده‌کان.

*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره‌،یانی رووناکایی تێدا نییه‌.

*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه‌.

*بۆق به‌ قیڕه‌ گه‌وره‌ نابێت.

*ئه‌گه‌ر قه‌له‌ به‌ڵه‌که‌ مه‌له‌ بکا،کاره‌ساتی گه‌وره‌ ده‌قه‌ومێ.

*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه‌.

*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا.

*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ.

*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به‌ نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه‌ خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه‌ ده‌سازێن.

*شتێک که‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه‌ که‌ به‌ مردوویی له‌ دایک ببێ.

*پێبکه‌نه‌ وه‌کوو پسته‌،هه‌موو شتێک به‌ قسته‌.

*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له‌ با ،با بیبا.

*هێنده‌ سووتاوم،بوومه‌ته‌ شه‌مچه‌،جگه‌ره‌ هه‌ڵده‌که‌م.

*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون.

*بڕێک له‌ پیاوان سوور ده‌بینن ،سه‌مایان له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌.

*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه‌،تا لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ.

* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه‌ له‌ کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ.

*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی بێ درگا وایه‌.

*زستان هی هه‌ژارانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ناشکوره‌.

*به‌رد له‌ جێگه‌ی خۆیدا قورسه‌،یانی هه‌ر شتێک له‌ جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه‌.

*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ.

*مرۆڤ به‌ حه‌وسه‌له‌ که‌روێشک به‌ عه‌ڕابه‌ ده‌گرن.

*به‌ زمانی نه‌رم و خۆش مار له‌ کون دێته‌ ده‌ر.

*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی خۆته‌.

*تا دووکه‌ڵ له‌ سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره‌،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر قه‌راره‌.

*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟

*گورگـــــــــــی باران دیتوو.



*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره‌.

*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو.

*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه‌.

*قســـــه‌ قســـــه‌ دێنێ.

*مردن مردنه‌،لینگه‌ فرته‌که‌ی چییه‌؟

*هه‌ر که‌سه‌ کوڕی بابی خۆی.

*ناوی گه‌وره‌ و شاری وێران.


*پیاو هه‌رچی بێ تا له‌ به‌ر چاوانه‌ ،له‌به‌ر دڵانه‌.

*ئه‌گه‌ر که‌رێک زۆریش تێر بێ،وێنجه‌ی ته‌ڕی بۆ به‌ری ده‌یخوا.

*تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گه‌.

*سیرمان ده‌خوارد و زوڕنامان لێده‌دا.

*مێشکی مێشووله‌ و هێلکه‌ی مێرووله‌ تێکه‌ڵ بکه‌ و چاوی پێ برێژه‌،جندۆکه‌ ده‌بینی.

*کوێره‌ چت ده‌وێ،دوو چاوی ساغ.

*که‌ر له‌ کوێ که‌وتووه‌ و کونده‌ له‌ کوێ دڕاوه‌.

*نه‌ هێنده‌ تاڵ به‌ تفت که‌ن ،نه‌ هێنده‌ شیرین به‌ قووتت ده‌ن.

*ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ رووت و ره‌جاڵ و بێ ماڵ بی.که‌س رفیق و دۆستت نییه‌.

*قه‌ت خۆت به‌ نێوی باب و باپیرته‌وه‌ به‌ خه‌ڵک مه‌ناسێنه‌،حه‌ول بده‌ خه‌ڵک بڵێن فڵانه‌ که‌س باوکی ئه‌و کوڕه‌ باشه‌ بوو.

*هه‌ر که‌س ده‌بێته‌ رفیقت،به‌ دڵ ساده‌یی خۆتی ته‌سلیم مه‌که‌.

*بۆ نان خواردن ده‌عوه‌تی که‌سێک بکه‌ له‌ نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ.

*ئه‌گه‌ر مریشکی بۆ هێلکه‌ کردن لاسای قاز مه‌که‌وه‌.

*بێچووی مشک هه‌نبانه‌ ده‌بڕێ.

*عیلم ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێ هه‌ر باشه‌ بیزانی.

*سه‌گ ده‌ژی و ئێمه‌ش ده‌ژین.

*کێچ له‌ باغه‌ڵما ئامانه‌ خانم ده‌ڵێ.     

*چا به‌ تاڵی ده‌خۆنه‌وه‌ و له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشای قه‌ند ده‌که‌ن.

*خه‌ر بوزه‌ به‌ ره‌نگ نییه‌.

*ته‌ندوور هه‌تا گه‌رمه‌ نانی پێوه‌ بده‌.

*ئه‌بله‌ به‌ خه‌یاڵ نه‌بووه‌ به‌ ماڵ.

*ده‌ڵێی ده‌غڵی نه‌گه‌یوی.

*له‌ قڕژاڵیان پرسی:بۆ به‌ دوو سه‌ر ده‌ڕۆیی؟کوتی: له‌ جه‌حێڵان هیچ عه‌یب نییه‌.

*هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ستی ناسکم.

*دایک و دڵدار و گوڵ،یه‌ک به‌ شوێن یه‌کدا سه‌رچاوه‌کانی یه‌که‌مین خۆشه‌ویستین،دوایه‌ منداڵ و هونه‌ر.

*هه‌ر قامکێ خوینی خۆی لێدێ.

*هه‌ر گوڵێ عه‌تر و بۆنی خۆی هه‌یه‌.

*دونیا دوو رۆژه‌ و فاتیحا خوێنی سێ رۆژه‌، رایبوێره‌ خه‌م دات نه‌گرێ.

*ئاواره‌ وسه‌ر گه‌ردان     " ماڵی کرێ نشین "

*رێگای سه‌ر به‌ره‌و ژوور   " ژن هێنان "

*جه‌وهه‌ری به‌ده‌ن          " پووڵ "

*بێ تاقه‌تی ژنان          " بنێشت "

*که‌وشی کۆنه‌ له‌ بیابانا نێعمه‌ته‌.

*هه‌ر که‌س قیبله‌ی ماڵی خۆی،بۆ خۆی چاتر ده‌زانێ.

*ماڵ بۆ گیانه‌،گیان بۆ گۆڕه‌.

*ژن داوێنی خۆی لێ دوژمنه‌،پاڵه‌وانێش بێ هه‌ر ژنه‌.

*کاتێک مامان ناشی بێ منداڵ چه‌وت و چه‌وێڵ دێته‌ دونیاوه‌.

*خووی خراپ دوژمنه‌ و دایم له‌ دووته‌.

*گورگ له‌ پێستی مه‌ڕدا.

*رابردوو چرایه‌ بۆ داهاتوو.

*شیر هه‌تا نه‌کوڵێ،هه‌ڵ ناچێ.

*چیای سه‌ر که‌ش ببینه‌،قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ.

*بۆ مه‌حبووب شتێک جوانتر له‌ ئاوێنه‌ نییه‌ تا جوانی خۆی تێدا ببینێ.

*سه‌رۆک که‌ خراپ بێ چاره‌ ره‌شی و به‌د به‌ختی بۆ گه‌له‌.

*هه‌زار دۆست که‌مه‌ ،به‌ڵام دوژمنێک زۆره‌.

*رازت لای یه‌کێ دانێ و پرست لای هه‌زار.

*نه‌زان منداڵه‌ ئه‌گه‌رچی پیریش بێ.

*ده‌می سه‌گ به‌ تیکه‌ ببه‌سته‌.

*هه‌ر دارێ نه‌رم بێ کرم ده‌یخوا.

*دز بازاڕی شێواوی ده‌وێت.

*چاکه‌ له‌ چاکه‌ ده‌بێته‌وه‌،تیر له‌ که‌وان ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه‌.

*که‌ڵ بۆت هاتۆته‌ به‌ر نیری.

*گا ره‌ش بێته‌ به‌ر نیری دووره‌ له‌ به‌ختی فه‌قیری.

*تامی سێو له‌ نێو سێوه‌که‌ دا نییه،له‌ پێکگه‌یشتنی سێوه‌که‌ و مه‌ڵاشوودایه‌.

*پیاوی ئازا له‌ ژیانا،ته‌نیا یه‌ک جار ئه‌مرێت،به‌ڵام ترسه‌نۆک هه‌موو رۆژێک ئه‌مرێت.

*بووم بووم حیساب نییه‌،هه‌مه‌ هه‌مه‌ حیسابه‌.

*دوژمنی زانا له‌ دۆستی نه‌زان باشتره‌.

*ئینسانی موسڵمان به‌ بێ دراوسێ تێر نابێ.

*به‌رتیل(رشوه‌) به‌رد نه‌رم ده‌کا.

*قه‌ناعه‌ت ماڵێکه‌ نابڕێته‌وه‌.

*خۆشترین شت ،خه‌وه‌.

*به‌هێزترین شت بایه‌.

*عیلم تا بیبه‌خشی زیاد ده‌کا.

*که‌م زانین و زۆر کوتن،وه‌کوو که‌م پووڵی و زۆر خه‌رج کردن وایه‌.

*ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نازانی،گۆچان هه‌ڵگره‌ بۆ شوانی.

*قه‌رز خه‌فه‌تی شه‌وه‌ و زه‌لیلی رۆژ.

*سووک بڕۆ ،سڵامه‌ت وه‌ره‌وه‌.

*پۆ به‌ ده‌میه‌وه‌ نییه‌،یانی بێ حه‌یایه‌.

*پێکه‌وه‌ رزگارین،شه‌پۆلـــــی زۆردارین،به‌ ته‌نیا سیس ئه‌بین،پێکه‌وه‌ نابه‌زین،یه‌ک بگرین ئه‌مێنین،زوڵم و زۆر ئه‌شکێنین.

*پیاو تا ژن نه‌هێنێ نابێ به‌ پیاو،ئه‌گه‌ر ژنیشی هێنا له‌ پیاوه‌تی ده‌خه‌ن.

*هه‌موو رۆژێ ده‌بێ بایی سه‌د تمه‌ن نان بکڕم تا هێزم هه‌بێ له‌ سه‌فی نانه‌وادا بوه‌ستم.

*قۆڕه‌ قۆڕی زگ جوانترین شێعری برسییه‌تی و فه‌قیرییه‌.

*مه‌رگ سێبه‌ری ژینه‌.

*نه‌خۆش مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌بێ ،ده‌بێ شیرینی بۆ به‌ری.

*قسه‌ کردن له‌ کێشه‌ی مشک و پشیله‌دا پیاوی پێ سووک ده‌بێ.

*زستان له‌ ماڵی فه‌قیر زۆر به‌ بێ ته‌عارف ده‌چێته‌ ژێر لێفه‌که‌یان و تێده‌خزێ.

*زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو،پلووسک شانازی پێوه‌ ده‌کرد.

*زه‌رده‌واڵه‌ هه‌ر مێشه‌هه‌نگوینی وه‌ر شکه‌سته‌یه‌.

*له‌ جه‌وانی مه‌ستی،له‌ پیری سستی،ئه‌ی که‌ی خودا ده‌په‌ره‌ستی؟

*له‌ حه‌وزێکدا که‌ ماسی تێدا نه‌بێ،بۆق پادشایه‌.

*ده‌ست که‌ زۆر بوو ،به‌ره‌که‌ت که‌م ده‌بێ.

*دووکه‌ڵ کونی خۆی ده‌زانێ.

*قه‌یسی ده‌خۆن بۆ چه‌قاله‌که‌ی.

*ژنی خراپ ئه‌گه‌ر له‌ شیشه‌ی بخه‌ن کاری خۆی ده‌کا.

*بێوه‌ژنیان بۆ میوه‌که‌ی ده‌وێ.

*ده‌بێ سمێڵی چه‌ور بکه‌ی،یانی به‌رتیلی پێ بده‌ی.

*هه‌موو رۆژێک که‌ڵ نامرێ کفته‌ به‌ شاییه‌ک بێ.

*سه‌گ بی ،چکۆله‌ی ماڵ نه‌بی،یانی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ کارت پێده‌سپێرن

*شه‌ریک ئه‌گه‌ر باش بوایه‌،خوداش شه‌ریکی ده‌گرت.

*مشک چییه‌ که‌ سه‌ر و پێی هه‌بێ:کارێکی چکۆله‌ کاکڵی(نتیجه‌)گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌.

*مێشکی که‌ری خواردووه‌،یانی زۆر دواکه‌وتووه‌.

*که‌چه‌ڵ کڵاوه‌که‌ی سه‌ری با بردی ،ده‌یکوت بۆ سه‌رم گه‌وره‌ بوو.

*هه‌ر کاتێک ماستت خوارد،هێواش کاسه‌که‌ی بخه‌ ژێر سه‌رته‌وه‌.

*ماسی هه‌ر کاتێک له‌ ئاو بیگری تازه‌یه‌.

*مریشک هه‌رچی قه‌ڵه‌وتر بێ چاوی چکۆله‌تره‌،یانی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌قیله‌.

*تۆپینی که‌ر ،زه‌ماوه‌ندی سه‌گه‌.

*سه‌ودا له‌ گه‌ڵ خۆیی غه‌می به‌ دواوه‌یه‌.

*که‌سێ که‌ مار پێوه‌ی بدا له‌ په‌تی ره‌ش و سپی ده‌ترسێ.

*که‌سێ به‌ هه‌تاوی به‌یانی گه‌رمی نه‌بێته‌وه‌،قه‌ت به‌ هه‌تاوی ئێوارێ گه‌رمی نابێته‌وه‌.

*که‌سێک له‌ گورگ بترسێ مه‌ڕ راناگرێ.

*کڵاوه‌که‌ی په‌شمی نییه‌،یانی کارێکی له‌ ده‌ست نایه‌.

*جه‌ڕه‌ی تازه‌ ئاوه‌که‌ی سارده‌.

*گای نێو چاوان قه‌شان،یانی زۆر ناوداره‌.

*هه‌نگوین نی که‌ قامکت لێده‌ن.

*ده‌رزی هه‌موو شتێک داده‌پۆشێ،به‌ڵام بۆ خۆی رووته‌،یانی زۆر ده‌ست و دڵبازه‌.

*بووکی جه‌حێڵ و زاوای پیر به‌ ته‌لیس منداڵیان ده‌بێ.

*چه‌قۆ ده‌سکی خۆی نابڕێ.

*سه‌گی قه‌ڵه‌و گۆشتی ناخورێ،یانی کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ له‌ خێری بگوزه‌ری.

*له‌ ژێر مه‌نجه‌ڵدا ئاور هه‌یه‌ و له‌ ژێر مرۆڤدا مرۆڤ.

*سه‌ر به‌ لۆکه‌ ده‌بڕێ،یانی به‌ زمانی خۆش هه‌موو کارێک ده‌کا.

*له‌ سه‌ر قه‌برێک بگری که‌ مردووی تێدا بێ،یانی ئامۆژگاری که‌سێک بکه‌ که‌ گوێ رادێر بێ.

*دوژمنه‌کان له‌ زینداندا ده‌بنه‌ دۆست.

*درگای گیرفانی جاڵجاڵۆکه‌ ته‌نیوێتی.

*راسته‌ که‌س بێ ئه‌جه‌ل نامرێ،به‌ڵام تۆ خۆت مه‌خه‌ گه‌رووی هه‌ژدیهاوه‌.

*پیاوی پیاو مه‌رگی پیاوانه‌شی ده‌وێ.

*له‌ هه‌شتێ مشتێ و له‌ کۆشێ خشتێ.

*قسه‌ نه‌ردیوانی رێگایه‌.

*بێ ئاوات له‌ دایک ده‌بین و به‌ ئاواته‌وه‌ ده‌مرین.

*رۆژ له‌ کوردستان هه‌ڵنه‌هات،خۆمان هه‌ڵاتین.

*خۆری وڵاتی من وا گیراوه‌ به‌ هیچ زامنێ به‌ر نابێ.

*له‌خۆشی خۆسه‌ویسته‌که‌م خۆم ماچ ده‌که‌م.

*به‌ شه‌و به‌ سه‌گوه‌ڕ و به‌ رۆژ به‌ نانه‌وه‌ خه‌و ده‌بینم.

*بۆ سه‌وله‌ حه‌لوا ده‌که‌ین،بۆ ئازادیش سواڵ.

*چاوم بڕیوه‌ته‌ چاوی ئاسمان،عه‌رز سه‌رم پێداده‌خا.

*سیگار و ئیزڕائیل دوو دوژمنی سڵامه‌تین.

*ئازادی خه‌ڵک ته‌نیا کڵاوێکی له‌سه‌ره‌ ،هی کورد شه‌ش.

*هێنده‌ به‌ دوای نانه‌وه‌ بووم،گه‌رووم که‌ڕووی هێنا.

*پووچ هاتووم به‌ شوێن کڵاوی قووچا.

*رێوی خۆی له‌ ئاوی خوڕ نادا.

*به‌ زستان پینه‌ و په‌ڕۆ،به‌ هاوین قیت قیت بڕۆ.

*جارێک به‌ زستان ده‌ڵێن سارده‌،یانی بۆ پیاوی ئاقڵ ئیشاره‌یه‌ک به‌سه‌.

*سه‌هۆڵ و پووڵ له‌ نێو ده‌ستاندا ده‌توێنه‌وه‌.

*له‌ رێویان پرسی:که‌نگێ زستانه‌؟کوتی هه‌ر کاتیک زریان هات.

*به‌ باو به‌ باران هه‌ر له‌ عومری به‌فر که‌م ده‌بێته‌وه‌.

*عه‌تر و ده‌هۆڵ به‌ دزیه‌وه‌ لێنادرێن.

*به‌رماڵێک له‌ به‌ر بێگاری خۆی کرده‌ رانک و چۆغه‌.

*له‌ مه‌یدانی تۆپێن دا تۆپ له‌ هه‌موو که‌س تاوانبارتره‌.

*قه‌ڵه‌مێک زاو و کتێبێکی بوو.

*دز و قوفڵ دوو دوژمنی له‌ مێژینه‌ن.

*پێنووس په‌ڕه‌ سپییه‌کان ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه‌.

*ده‌چمه‌ سه‌ر چۆم وخه‌یابان یه‌ک نه‌فه‌س ئاسووده‌ بم،شاره‌بانی داوای کڵاوم لێده‌کا.

*ساز و منداڵ به‌ لێدان ده‌گرین.

*کاپشینی چه‌رم ده‌ڵێ:رۆژگارێک جوانه‌گایه‌ک پۆزی پێوه‌ لێده‌دام.

*به‌فر له‌ داخی هه‌تاو چۆڕ چۆڕ ده‌گریا.

*ته‌نیا ئاواتی به‌ردێک ئه‌وه‌ بوو سه‌رێک بشکێنێ.

*زار و گوێچکه‌ دوو دڵداری له‌ مێژینه‌ن.

*موکریانی نانی به‌ نانی ده‌خۆن،واته‌ سه‌قیلن یان تێکوشیو ده‌که‌ن.

*ئاخر ئاردی موکریان چی دابوو له‌ ئاشی بابان.

*پووڵت هه‌بێ هیچ مه‌زانه‌.

*ئاگات له‌ دووکانه‌که‌ت بی،ئه‌و ئاگای له‌ تۆیه‌.

*ئێمه‌ هه‌موومان له‌سه‌ر رابردوو ده‌ژین،بۆ داهاتووش خۆمان داده‌ڕزێنین.

*پاره‌ خزمه‌تکارێکی باشه‌ وگه‌وره‌یه‌کی خراپه‌.

*دڵداری، ته‌نیا یه‌ک به‌شه‌ له‌ ژیانی پیاودا،به‌ڵام مێژووی ژنه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی.

هه‌موو شتێک پێویستی به‌ ئه‌قڵ هه‌یه‌ و ئه‌قلیش پێویستی به‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌.

*بۆ دڵداری هه‌ر ئاسمان کۆن نابێ.

*کۆلکه‌ داری پشت که‌ندوان هه‌ڵی بگره‌ بۆ هه‌رمێ پشکوان.

*هه‌ر که‌س له‌سه‌ر سه‌بران بێ له‌ سه‌ر خێرانه‌.

*ئه‌وه‌ی زۆر سوێند بخوا ،درۆزنه‌.

*زۆر کار بکه‌ن با به‌ که‌ڵک بێن.

به‌شی کابرای شاخدار هه‌ر تێهه‌ڵدانه‌.

*پیاوی خوێڕی په‌تی له‌ مل ده‌که‌ن که‌چی گووی سه‌گ وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خوا.

*خودا ئه‌گه‌ر غه‌زه‌بی له‌ مێرووله‌ گرت،باڵی ده‌داتی و به‌ قاچاغچیش جیب گاڵانت.

*ئه‌گه‌ر پاڵپشتت چیا بێت ،پشتت به‌ که‌س ناشکێ.

*من کاڵه‌بابم پێ له‌ ساعه‌ت باشتره‌،چون قه‌دیم و جه‌دیدی نییه‌.

*پووڵ له‌ ده‌ستی ژندا ده‌بێته‌ پووڵه‌که‌.

*ئه‌وانه‌ی که‌ نانی ئازاد ده‌خۆن ،که‌متر ده‌وڵه‌تی بیر ده‌که‌نه‌وه‌.

*له‌ به‌ر فه‌قیری و نه‌داری هه‌ر خۆی ده‌خوارده‌وه‌.

*کاتێ لێوی خۆی گه‌زی که‌ ددانی له‌ لێو دانه‌مابوو.

*ئێشقی ئه‌فلاتوونی یانی ئه‌وینداری دوو خه‌تی مه‌وازی.

*بۆ بۆن کردنی گوڵ ده‌بێ له‌ دڕک ئیزن وه‌رگرین.

*ژن جۆره‌ پیاوێکه‌ که‌ هه‌یبه‌ته‌که‌ی به‌ خۆوه‌یه‌تی،به‌ڵام سمێڵ و منداڵه‌که‌ی به‌ مێرده‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ.

*ئێمه‌ بۆیه‌ له‌ گه‌ڵ مردووه‌کانمان ده‌ژین ،چونکه‌ ده‌ترسین له‌ گه‌ڵ ئه‌وان بمرین.

خۆزگه‌م به‌ شوان که‌دنیاکه‌ی به‌ قه‌د پرێسکه‌ی سه‌ر شانیه‌تی.

*له‌ ئاوی خور مه‌ترسه‌،له‌ ئاوی مه‌ند بترسه‌.‌‌



*به‌ گوڵیان کوت:بۆ واگه‌شی؟کوتی:باغه‌وانه‌که‌م مه‌رده‌.

*هه‌ر ده‌وه‌نه‌ ده‌بێ به‌ دار، له‌ بنی داده‌نیشێ فه‌قیر و هه‌ژار.

*هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه‌،هیچ گوڵێک بێ خار نییه‌.

*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ماڵ دوور خرانه‌وه‌ گوم ده‌بن.

*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی خواره‌.

*ده‌عبای زیره‌ک به‌ ده‌ندووک پێوه‌ ده‌بێ.

*مێژوو ئه‌وه‌یه‌ که‌ روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێ.

*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره‌.

*له‌ هه‌ورازێ مه‌ڵێ کوتنێ،له‌به‌ر بایه‌ مه‌کێشه‌ تووتنێ،مه‌چۆوه‌ سه‌ر ماڵه‌ بابی ژنێ.

*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه‌.

*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.

*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه‌.

*سه‌ر چۆپیان دا به‌ گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.

*ئاسنی سارد به‌ فوو گه‌رم نابێ.

*مه‌ڕ پێ له‌ به‌رخی خۆی نانێ.

*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه‌ نییه‌.

ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه‌.

*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ هه‌ستی له‌سه‌ری.

*نه‌ به‌ پێکه‌نینی ئاغا تێکه‌وه‌ و نه‌ به‌ خۆشی زستان.

*به‌ په‌له‌ ژن مه‌هێنه‌ تا به‌ شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه‌.

*قه‌ت خوێن نابێ به‌ ئاو.

*هه‌ر ته‌یرێک له‌ ره‌وه‌ی خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.

*ده‌ستی به‌ په‌له‌ له‌ باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.

*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه‌،دای مه‌کوته‌.

*زاری پڕ له‌ خوین له‌ لای که‌س مه‌که‌وه‌.

*پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک سواری بێ ئه‌سپه‌.

*نه‌ سه‌ری تووری نه‌ بنی گێزه‌ری.

*به‌رز مه‌فڕه‌ با نه‌وی نه‌نیشی.

*له‌ هه‌نبانه‌ی خۆت گوێز ببژێره‌.

*پیاو کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌.

*گۆزه‌ هه‌موو جارێک به‌ ساغی له‌ کانی ناگه‌ڕێته‌وه‌.

*چۆمیش ئه‌گه‌ر به‌ری نه‌گری وشک ده‌بێ.

*گیا ئه‌وه‌یه‌‌ به‌ ده‌می بزن خۆش بێ.

*ئاوی سارد له‌ چێشتی کوڵیو مه‌که‌.

*که‌نگرو ماست به‌ واده‌ی خۆی.

*باری خوار ناگاته‌ مه‌نزڵ.

*ژیانی ژێر ده‌ستی گوڵێکی بێ بۆنه‌.

*هه‌موو شتێک له‌ باریکیه‌وه‌ ده‌پسێ به‌ڵام زوڵم له‌ ئه‌ستووریه‌وه‌.

*شانامه‌ ئاخره‌که‌ی خۆشه‌.

*ئازایه‌تی بێ زانین وه‌ک ئاگری بێ رووناکییه‌.

*یه‌کێ زگی دێشا ده‌ستیان به‌ پشتی دادێنا.

*سه‌گ و مزگه‌وتیان نه‌کوتووه‌.

*هه‌تا نه‌گه‌یه‌ چۆمی ده‌لینگان هه‌ڵمه‌که‌.

*گا له‌ داخی که‌ر پیر ده‌بێ.

*شێر ئه‌گه‌ر له‌ برسان بمرێ،جێی ده‌می رێوی ناخوا.

*مراوی له‌ ئاو ده‌ترسێنی.

*ژن له‌ مشک ده‌ترسێ،مشک له‌ پشیله‌ وپشیله‌ له‌ سه‌گ وسه‌گ له‌ پیاو و پیاویش له‌ ژن.

*هه‌موو که‌س ده‌یه‌وێ زۆر عومر بکا،به‌ڵام نایه‌وێ پیر بێ.

*ئازادی بۆ مرۆڤ نایه‌ته‌ خواره‌وه‌،پێویسته‌ مرۆڤ بۆی سه‌ر که‌وێ.

*ئه‌و که‌سه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆش ده‌وێ،خوێنه‌که‌ی تۆوی ئازادییه‌.

*قه‌له‌ قشقه‌ڕه‌ به‌ خۆڕایی بن کلکی گامێش ناخورێنێ.

*زۆره‌ ملی ،مل که‌چی به‌ دواوه‌یه‌.

*که‌وچک به‌ ده‌ستی کابان ته‌قه‌ی نایه‌.

*جۆگه‌ له‌ به‌ر ئاره‌زووی خۆی ده‌ڕوا.

*سه‌بر تاڵه‌ به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی شیرینه‌.

*سه‌ری بێ ئه‌قڵ وه‌کوو میوه‌ی سه‌رما بردوو وایه‌.

*سامان تا سه‌ر هاوڕێ نییه‌،به‌ڵام هاوڕێی باش تا سه‌ر سامانه‌.



دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Zizou (2009-01-06 18:08:32)

Kurdzhin

3   زیـــــزۆم   3

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-17 12:07:45

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: په‌ندی پیشینان به‌شی 2

ده‌ست خۆش
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-26 21:03:43

3azol
کازیوەی یانە
شوێن: توی مه‌لیــــک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 1889
WindowsXPMSIE7

Re: په‌ندی پیشینان به‌شی 2

بژیت سوپاس گیانه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net