.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سەرۆكی زانكۆی پزیشكیی ئەڵمانیا، لە سیمینارێكی تایبەتدا، كە ماوەیەك لەمەوبەر لە "بەرلین" بە ڕێوە چوو، سەبارەت بە بڕبڕەی پشت و ئێش و نەخۆشییەكانی گوتی: لە توێژینەوەكاندا بۆمان دەركەوتووە كە دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی پشتئێشان. دكتۆر (فەرهاد فەرید) لەم سیمینارەدا ئەوەی خستووەتە ڕوو كە ئەو شتانەی كە دڵەڕاوكێ و پشتئێشان لەناو دەبەن، كە زۆربەی خەڵك بە دەستیانەوە دەناڵێنن، بریتین لە ئاودەرمانی{:خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەك كە پزیشكان توێژینەوەیان لە سەری كردووە و زۆر بەسوودە}، یۆگا، مەلەوانی و، وەرزشگەلێكی تایبەت كە فیزیۆتراپیست چاودێریی بكات.
مامۆستای زانكۆی بەرلین، لە درێژەی باسەكەیدا ئاشكرای كردووە كە زۆربەی ئەو وەزشكارانەی كە بە دەست ئێشی پشتیانەوە دەناڵێنن، وەكوو یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی، یاریزانی تۆپی پێ و زۆرانبازەكان و هتد.. بە هۆی ئەوەیە كە ماسوولكەكانیان ئامادە نین بۆ وەرزشێكی قورس، بۆیە دەبێ پێشتر خۆیان گەرم بكەنەوە و پاشان خەریكی وەرزش بن. هەروەها خانمگەلێك كە تەمەنیان لە سەرەوەی 50 ساڵییەوەیە، بە هۆی نەشۆران و دابەزینی كالیسیۆمیان، تووشی پشتئیشان دەبن. وەرزشكارەكان بۆ ئەوەی تووشی پشتئێشان نەبن، پێویستە بۆ ماوەی 15 ــ هەتا 20 خولەك خۆیان گەرم و نەرمیش بكەن. ژنانیش دەبێ خواردنی پڕكالیسیۆم بخۆن و بەردوام وەرزش بكەن. شتێكی زۆر گرنگ كە كەم كەسێك هەیە بایەخی پێ بدات پێڵاوە، چونكە لە ڕاستیدا لەپێكردنی پێڵاوێكی پزیشكی، كاریگەرییەكی زۆری لە سەلامەتیی بڕبڕەی پشت هەیە.
هه ولير





لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش ئهزیزم...
لهسهر هێڵ نییه