❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیتامین A مردنی منداڵانی،،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-08 05:12:40

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

ڤیتامین A مردنی منداڵانی،،،،

ڤیتامین A مردنی منداڵانی تازه‌ له‌ دایكبوو كه‌م ده‌كاته‌وه‌؛

هه‌موو كۆرپه‌له‌یه‌ك پـێویسـتی به‌ ڤیتامین A هه‌یه‌ بۆ پاراسـتنیان له‌ نه‌خۆشـیـیه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردن. كاتێـك له‌ دایك ده‌بن به‌شی خۆیان له‌ ڤیتامین A یان له‌ له‌شـدا هه‌یه‌. كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌یانپارێزێت. دواتر شیری دایك یارمه‌تیـیان ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه‌ له‌ له‌شـیاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو و دایكه‌كه‌ تووشی كه‌مخۆراكی بووبێت ئه‌وا ئه‌و شیره‌ی ده‌یدات به‌ كۆرپه‌له‌كه‌ی بڕی پـێویسـتی له‌ ڤیتامین A تیادا نابێت و ژیان بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت. ئه‌مه‌ش زۆر له‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌و ڕسـكانچوودا ڕووده‌دات كه‌ له‌وێ ڕێژه‌ی مردنی كۆرپه‌له‌ی تازه‌ له‌دایـكبوو زۆر له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ر وه‌ك ملندا سـمثی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی ده‌كات توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ نیشـانی ده‌دات پـێدانی ڤیتامین A ڕێـك له‌ دوای له‌دایـكبوون ترسی مه‌رگی منداڵ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.


ڤیتامین A ده‌درێت به‌ یه‌كێـك له‌و 16 هه‌زار كۆرپه‌له‌یه‌ی توێـژینه‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كرێت له‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌نگلادش..

نزیكه‌ی 16 هه‌زار كۆرپه‌له‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شـار له‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌نگلادش به‌شـێـك بوون له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پـێدانی ڤیتامین A هه‌ر دوای له‌ دایكبوونیان. نزیكه‌ی نیوه‌ی كۆرپه‌له‌كان كه‌بسـولی ڤیتامین A یان پـێدرا و نیوه‌كه‌ی تریشـیان پلاسیبو یاخود حه‌بی شه‌كریان درایه‌. لێـكۆڵه‌ره‌وه‌كانی دانیشـگای جۆن هه‌پكینز به‌شی ته‌ندروسـتی گشتی له‌ به‌ڵتمۆری مێریلاند دۆزیـیانه‌وه‌ كه‌ یه‌ك حه‌بی ڤیتامین A جیاوازیـیه‌كی به‌رچاو له‌ ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ له‌سه‌ر ژیان دروست ده‌كات.

ڕۆڵف كڵیم كه‌ نووسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ دۆزیومانه‌ته‌وه‌ ده‌توانین ته‌نها له‌ به‌نگلادش ترسی مردن تا ته‌مه‌نی 6 مانگی له‌ سه‌دا 15 كه‌م بكرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار كۆرپه‌له‌ سـاڵانه‌ له‌ مردن ڕزگاریان ده‌بێت.

كڵیم مه‌زنده‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر ڤیتامین A به‌ فراوانی بۆ هه‌موو كۆرپه‌له‌كان له‌ ئاسـیای باشور دابه‌ش بكرێت ده‌كرێت تا نیو ملیۆن كۆرپه‌له‌ له‌ مردن ڕزگاریان بـبێت. له‌ ڕابردووشـدا لێـكۆڵینه‌وه‌ی هاوشـێوه‌ له‌ ئاسـیای باشور سه‌باره‌ت به‌ سـووده‌كانی ڤیتامین A هه‌بوون، وه‌ ئاسـیای باشور ته‌نها شـوێن نیـیه‌ كه‌ ڕێژه‌ی مردنی كۆرپه‌لانی زۆر لێ به‌رزبێت.

ڕۆڵف كڵیم ده‌ڵێت پـێویسـته‌ لێـكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌فریكاش بكرێت به‌ تایبه‌تی له‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست مه‌لاریاوه‌ ده‌ناڵێنن.

ده‌نگی ئه‌مریکا...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net