❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یر!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 18:05:30

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چه‌ند هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یر!

چه‌ند جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌

زواج یان ژن هێنان و هاوسه‌رگیری بریتییه‌ له‌ گرێدانی دوو دڵ و پێكهێنانی خێزان و خستنه‌وه‌ی وه‌چه،‌ له‌ وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروبا له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ره‌وان و دروست داناندرێ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ توندو تۆڵ نین و پێكه‌وه‌ ژیان و هه‌ڵكردنی نێوان توخمی نێر و مێ شتێكی قورس بێ، به‌ڵكو جیابوونه‌وه‌ ئاسان تره‌، به‌جۆرێ كوڕان و كچان بێ ئه‌وه‌ی لێكتری ماره‌ ببردرێن ده‌توانن جۆره‌ها په‌یوه‌ندی ببه‌ستن، به‌په‌یوه‌ندی مانه‌وه‌ی شه‌وانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیابوونه‌وه‌یان كارێكی زۆر ئاسانه‌ ته‌نانه‌ بێ ماڵئاوایی ده‌توانن یه‌كتر جێ بێڵن و دواتریش كه‌سێكی تر هه‌ڵبژێرن، له‌ ناوچه‌كه‌ی خۆشماندا كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئیسلام هاوسه‌رگیری ده‌كرێت تا راده‌یه‌كی زۆر جیابووه‌نه‌وه‌ زیادی كردووه‌ هۆكاره‌كانیشی زۆرن.

لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ به‌راوردێك نیه‌ له‌ نێوان ئێره‌ و ئه‌وێ واتا ئه‌روپا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵكو ده‌مانه‌‌وێ چه‌ند جۆرێك له‌ هاوسه‌رگیری بخه‌ینه‌‌روو كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خه‌ریكه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، هیچی باشترنین له‌وه‌ی‌‌ كه‌ له‌ ئه‌ورپا هه‌یه،‌ به‌ڵام لێره‌ هه‌ندێكیان شێوازی شه‌رعیان داوه‌تێ له‌وانه‌ زه‌واجی مسیار و موتعه‌ و سه‌فه‌ر.........هتد

له‌وانه‌ش خراپتر بۆ باری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند جۆره‌ زه‌واجێكه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ شوێندا وا خه‌ریكه‌ دێته‌ بوون،
واتای هاوسه‌رگیری رووبه‌رووی واتایه‌كی نوێكاری ده‌بێته‌وه‌ جۆری نوێ له‌خۆ ده‌گرێ له‌ واتا ساكاره‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌رده‌چێ كه‌ به‌ روون و ئاشكرا و نیه‌تێكی پێش‌وه‌خته‌یه‌ بۆ به‌ره‌ده‌وام بوون و پێكه‌وه‌ نانی هاوژیانی له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ تاكو به‌ره‌و نه‌فه‌قێكی تاریك به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن و له‌ رێگایه‌كی شه‌رعی و ره‌زابوونی هه‌ردوولا حه‌زه‌كانیان تێر بكه‌ن.

دوای هاوسه‌رگیری موتعه‌ ( زواج المتعه‌) كه‌ ماوه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ دیاری ده‌كات تاكو ژن و پیاو له‌ پابه‌ندیه‌كانی زواج پاك ببنه‌وه‌، هاوسه‌رگیری عورفی هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ جۆرێكی تری هاوسه‌رگیریه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ كه‌ زۆر باوه‌ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك ولاتی مصر به‌تایبه‌تی له ‌نیوان كوران و كچانی زانكۆكان كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ له‌دایك بوونی زیاتر له‌ 10هه‌زار منداڵی باوك نادیار، پاشانیش هاوسه‌رگیری مسیار (زواج المسیار) و هاوسه‌رگیری هاورێیه‌تی( زواج فریند او الصداقه‌) كه‌ تیایدا كوڕ و كچه‌ وا رێك ده‌كه‌ون كه‌ له‌ زانكۆدا هاورێ و براده‌ری یه‌كترین له‌ پێكگه‌یشتنیشدا به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌بنه‌ ژن و مێرد و حه‌زه‌كانی خۆیان تێر ده‌كه‌ن، دوای ته‌واو بوونی پێكگه‌یشتنه‌كه‌شیان ده‌بنه‌وه‌ هاورێ و هه‌ڤاڵ.

جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌كی تری كه‌ پێی ده‌وترێ هاوسه‌رگیری سه‌فه‌ری(الزواج السفری) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌شدا كه‌ له‌كاتی سه‌فه‌ر و گه‌شتدا دروست ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌یاندا یان سه‌فه‌ره‌كه‌یان هه‌ردولا رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر زه‌واج له‌كاتی سه‌فه‌ر و گه‌شتكه‌دا یان ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ربازگه‌كانیشدا به‌ درێژایی ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌و دووه‌ ده‌بنه‌ ژن و مێرد به‌هه‌موو مانایه‌كی ژن و مێردایه‌تی له‌ ئه‌رك و مافدا تا ته‌واو بوونی سه‌فه‌ره‌كه‌ یان گه‌شته‌كه‌ ده‌ست به‌جێ دوای ئه‌وه‌ی جیا ده‌بنه‌وه‌.

له‌به‌ر زۆری گه‌شتكردنی گه‌نجانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌تایبه‌تی وڵاته‌كانی كه‌نداو به‌سه‌ربردنی پشوه‌كانیان جۆرێكی تری هاوسه‌رگیری سه‌ری هه‌ڵداوه،‌ كه‌ هاوسه‌رگیری گه‌شتیاریه ‌( الزواج السیاحی) كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ نێوان دوو حه‌فته‌ تا مانگێكه‌ زۆر جاریش درێژه‌ ده‌كێشێ و ده‌گاته‌ سالێك، لێره‌شدا گه‌نجانی عه‌ره‌ب به‌درێژایی گه‌شته‌كانیان كچان له ‌خۆیان ماره‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی به‌جۆرێ دوای ته‌واو بوونی ئه‌و گه‌شته‌ لێیان جیا ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكگه‌یشتنه‌ به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نی و بوونی په‌رده‌ی كچێنی ده‌گۆرێ هه‌ر بۆیه‌ زۆرێك له‌ له‌شفرۆشان نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاكو له‌ كاتی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ نرخه‌كانیان زیاتر بكات دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن بچنه‌ كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی كه‌ گه‌نجانی كه‌نداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاری دێنن.

جۆرێكی تری هاوسه‌رگری خێرا له‌نێوان گه‌نجان په‌یدا بووه‌ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه‌ ئه‌و جۆره‌ زه‌واجه‌ ته‌نها له‌ نیوان كه‌سانی خوێنده‌وار‌و نوێخوازه‌كان نیه‌ به‌ڵكو جوتیاران و كه‌سانی هه‌ژار و كلاسیكه‌كانیش به‌كاری دێنن. له‌وانه‌ هاوسه‌رگیری تاتوه ‌( الزواج الوشم ) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش پێویست ده‌كات كه‌ پیاوه‌كه‌ یان بلێین كوره‌كه‌ نیوه‌ تاتوێك له‌سه‌ر قۆڵی خۆی بكوتێ و نیوه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر قۆڵی ژنه‌ بكوتێ دواتری به‌یه‌كی وه‌نێن تاكو وێنه‌ی تاتوه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی هه‌ردوولا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و زه‌واجه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌ش بوونه‌وه‌ی‌ تاتوه‌كه‌ له‌سه‌ر قوڵیان زه‌واجه‌كه‌یان كۆتایی دێت.

هه‌روه‌ك له‌ گونده‌كانیشدا جۆرێكی تری زه‌واج سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئه‌ویش هاوسه‌رگیری كاسێته‌ ( زواج الكاسیت) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌شدا له‌سه‌ر روی كاسێتێكدا ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری (الحب والزواج) تۆمار ده‌كرێت له‌ رووه‌كه‌ی تری و كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌سته‌واژه‌ی جیا بوونه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێ، ژن و مێردایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی كاری مسه‌جه‌له‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته‌ وشه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ رووه‌كه‌ی تری كاسێته‌كه‌ و لێك جیا ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ندێ جار دوای كار پێكردنی مسه‌جه‌له‌كه‌ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (هاوسه‌رگیری, الزواج) كاسێته‌كه‌ راده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر كاتی جیابوونه‌وه‌كه‌ رێكده‌كه‌ون ئه‌كاته‌ ئه‌و به‌شه‌ لێده‌ده‌ن كه‌ وشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی‌ تێدا یه‌ تاكو لێك جیاببنه‌وه‌.

هاوسه‌رگیری سه‌ر لم ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش شێوازێكی نوێی هاوسه‌رگیریه‌ كه‌ له‌ لێواری ده‌ریاكان له‌ وه‌رزی هاویندا هاتۆته‌ كایه‌ به‌تایبه‌تی له‌و ولاتانه‌ی كه‌ گه‌شتیاری ده‌ریاییان هه‌یه‌ وه‌ك شرم شێخ و غرده‌قه‌ی مصر ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ كه‌ ناوی هه‌ردوولا ژن و مێرده‌كه‌ له‌سه‌ر لمی لێواری ده‌ریا ده‌نوسرێ و ماوه‌ ناماوه‌ سه‌رنجێكی ناوه‌كان ده‌ده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا ئه‌و ناوانه‌ ره‌ش ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ لێكجیا ده‌بنه‌وه‌، واتا لێك جیاده‌بنه‌وه‌ تاكو بتوانن ماوه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دیار بێت تاكو نه‌چنه‌ ژێر باڵی زه‌واجی متعه‌دا و هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان شه‌رعی بێت له‌ دیدی خۆیاندا.

جۆریكی تری هاوسه‌رگیری زه‌واجی خوێنه ‌( زواج الدم) له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان ژن و پیاوه‌كه‌ بڕینێك له‌ شانی ئه‌وه‌ی ترده‌كات و دواتر شوێنی بڕینه‌كه‌ به‌یه‌كتری وه‌ده‌نێ و خوێنه‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌وه‌ش هاوسه‌رگیریه‌كه‌ ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی بڕینه‌كه‌ قه‌تماخ ده‌گرێ، ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌ زه‌واجه‌كه‌یان دێت ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ر لمه‌ له‌ دیدی هاردوولا تاكو پێیان نه‌گوترێ زه‌واجی موتعه‌یان كردوه‌ و به‌س.

ئه‌وانه‌ به‌شێك بوون له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ هی تریش هه‌بێ، ره‌وره‌وه‌ی هێنانه‌ كایه‌ی جۆری تری هاوسه‌رگیری ده‌خولێته‌وه‌، با بزانین له‌ داهاتوودا چه‌ند هاوسه‌رگیری تریش دێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ هیچیان نه‌ له‌ دور نه‌ له‌ نزیك په‌یوه‌ندییان به‌ هاوسه‌رگیری شه‌رعی و راسیته‌قینه‌ نیه‌ كه‌ له‌ناو ئێمه‌دا باوه‌.

کوردسات

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net