.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی كڕكڕاگه‌ی بڕبڕه‌ی پشت مژده‌یه‌كی نوێ
زاناكان له زانكۆی هۆنگ كۆنگ سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری جیهانی بۆ چاندنی كڕكڕاگه‌ی بڕبڕه‌ی پشتیان بۆ یه‌ك ژن و چوار پیاویان ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌ساڵه‌كانی 2000 و 2001 پاش تووشبوونیان به ده‌رچوونی بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌وك نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرابوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریدا، نه‌خۆشه‌كان هه‌ستێكی كه‌متریان به‌ئازار كرد، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردكردن له‌پێش نه‌شته‌رگه‌ریدا. هه‌روه‌ها پزیشكان تێبنی گونجاندنی كڕكڕاگه چێنراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری نه‌خۆشه‌كاندا كرد.
پزیشكان له‌ڕاپۆرتێكی بڵاوكراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری به‌ریتانی زانستی "لانسێت"دا نووسیویانه، كه ئه‌و ته‌كنیكه‌ی پێشخراوه و له‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا به‌كارهاتوو، پێویستی زۆری به چاككردن و پوخته‌كردن هه‌یه. پزیشكان هیواده‌خوازن، كه كرداری چاندنی بڕبڕه‌ی پشت چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری نه‌خۆشی تێكچوونی كڕكڕاگه‌كان بێت.
نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری
وه‌ك ئاشكراشه كڕكڕاگه‌ی بڕبڕه‌ی پشت هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵمژینی نسكۆكان، ئه‌وه‌ش له‌نێوان بڕبڕه ئێسكێكانی ئه‌وك یان بڕبڕه‌ی پشتدا. شێوه‌ی خڕ وه‌رده‌گرێت و به به‌رگی توند ڕووپۆش ده‌بێت، به‌ڵام ناوه‌نده‌كه‌ی نه‌رمه.
كڕكڕاگه‌ی تێکچوو یان شێواو ده‌كرێت ببێته هۆكاری دروستكردنی ئازار له ده‌ماری دڕكه‌یی یان ده‌مارگیری گه‌یندراو به ده‌ماری دڕكه‌یی. جێگای ئاماژه‌شه، كه نه‌خۆشی تێكچوونی كڕكڕاگه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی ترازاننی كڕكڕاگه‌ییه.
دكتۆر "كیس لۆك"، پڕۆفیسۆری ئێسك له زانكۆی هۆنگ كۆنگ، و هاوه‌ڵه‌كانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی كڕكڕاگه‌یی بڕبڕه‌ی پشتی مه‌یموون كردبوو، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی كڕكڕاگه‌یی له‌سه‌ر مرۆڤ له‌ساڵه‌كانی 2000 و 2001دا بكه‌ن.
ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كانیش له‌نێوان 41 و 56 ساڵدا ده‌بوو، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیان بۆ كرابوو. كڕكڕاگه چێنراوه‌كانیش هی كێژێكی گه‌نج بوو، ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه مرد بوو.
پزیشكان بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش ساڵ له‌ڕێگای تیشكی سینی و پێوه‌ری بڕبڕه‌كان و كڕكڕاگه‌كان به‌هۆی وێنه‌ی زه‌نگی موگناتیسیه‌وه چاودێری نه‌خۆشه‌كانیان كرد.
ئه‌نجامی به‌ڵێنده‌ر
پاش پێنج بۆ شه‌ش ساڵه پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه نیشانه‌كانی ده‌مارگیری نه‌خۆشان زۆر باشتر بووه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ له پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه، و سیسته‌می به‌رگریان له‌گه‌ڵ كڕكڕاگه چێنراوه‌كاندا گونجاوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كڕكڕاگه چێنراوه‌كان توانیوێتی یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بدات، تا ئه‌وكیان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده توێژه‌ران پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ هه‌ندێك لادانیان تێبینیكرد.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری "لانسێت" ئاماژه به‌و ئه‌نجامه به‌ڵێندارانه ده‌دات، به‌ڵام هاوكاتیش پێیوایه، كه ده‌بێت چاودێری نه‌خۆشه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بكرێت.
دكتۆر "جان دۆبوسیه"، پڕۆفیسۆری میكانیكی زینده‌كی له قوتابخانه‌ی نیشتمانی به‌رز بۆ وێژه و زانست له پاریس، و هاوه‌ڵه‌كانی له نووسینێكیاندا پێیانوایه، كه ئه‌زموونی پزیشكانی زانكۆی هۆنگ كۆنگ له‌وانه‌یه بتوانێت ئاسۆیه‌كی نوێ پێشكه‌ش به چاره‌سه‌ركردنی تێكچوونی كڕكڕاگه بكات.
هه‌روه‌ها دۆبۆسیه و هاوه‌ڵه‌كانی ئاماژه به چاره‌سه‌ره‌كانی ئێستای كێشه‌كانی كڕكڕاگه‌ی بڕبڕه‌ی پشت ده‌ده‌ن و پێیانوایه، كه ته‌نها ئازار لاده‌بات، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته هۆكاری سنوورداركردنی جوڵه‌ی بڕبڕه‌ی پشت.
جێگای ئاماژه پێدانه، كه دكتۆر لۆك و هاوه‌ڵه‌كانی هه‌ڵساون به گۆڕانكاری له ته‌كنیكی چاندنی كڕكڕاگه‌دا و له زنجیره‌ی دووه‌می نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانیدا به‌كاریان هێناوه. به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌نجامه‌كانی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه