.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ماوه‌یه‌كی زۆره له كۆرسه‌كانی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تاییدا ئاماژه بهسوودمهندییهكانی هه‌ناسه‌دان ده‌م به‌ده‌م ده‌درێت، به‌ڵام ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی بێ سوودی ئه‌و ڕێگایه‌ی فریاكه‌وتن ده‌رده‌خات.
له‌كاتی وه‌ستانی لێدانی دڵدا، ماسجكردنی دڵ سوودی زیاتری هه‌یه بۆ دووباره به‌خشینه‌وه‌ی ژیان، ئه‌وه‌ش وه‌ك "Ken Nagao" له‌نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی "Surugadai Nihon"یه‌وه ئاشكرایكرد.
توێژه‌ری ناوبراویش پاش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر باری فریاكه‌وتنی كتوپڕی 4068 كه‌س له‌ناوچه‌ی "Kanto" گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه و ئه‌وه‌شی له لاپه‌ڕه‌ی 920ی به‌رگی 396ی گۆڤاری زانستی "The Lancet"دا بڵاوكرده‌وه.
له‌ژێر تیشكی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران داوا ده‌كه‌ن، كه له‌كاتی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تاییدا تیر زیاتر بخرێته سه‌ر ماسجكردنی دڵ. به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كاتێكی زۆر پێویسته تا ماسجكردنێكی سوودمه‌ند به‌ئه‌نجام بگه‌ێنرێت.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ژاپۆنییه جه‌خت له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر ئاژه‌ڵی ناو تاقیگه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك چۆن "Gordon Ewy" له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌ریزۆنا له توكسۆن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری زانستی "The Lancet"دا نووسیوێتی.
زۆرجار هه‌ندێك مرۆڤ ترس یان بێز له هه‌ناسه‌دان ده‌م به‌ده‌م ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه ئاره‌زووی فریاكه‌وتنی پێویست ناكه‌ن.
هه‌روه‌ك توێژه‌ر Ewy ئاشکرای ده‌كات، گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ناو له‌شی مرۆڤدا زۆر سوودمه‌نتره وه‌ك گه‌یاندنی خوێن له‌گه‌ڵ ئۆكسجین دا، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای هه‌ناسه‌دانی ده‌م به‌ده‌مه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
Ewy له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌ناسه‌دان له‌ڕێگای ده‌مه‌وه نه‌ك سوودمه‌ند نییه، به‌ڵكو زیانبه‌خشیشه."


له‌سه‌ر هێڵ نییه