❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودمه‌ندییه‌كانی سیر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 18:33:18

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

سوودمه‌ندییه‌كانی سیر

چ به كاڵی یان به كوڵاوی یان به‌شێوه‌ی ده‌رمان سیر هیچ سوودمه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی نابه‌خشێته مرۆڤ، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت. سه‌باره‌ت به‌چالاكی سیر بۆ تواندنه‌‌وه‌ی چه‌وری ناو خوێن: سیر ناتوانێت هیچ كاریگه‌یه‌كی چالاكی دژی چه‌وری ناو خوێن هه‌بێت.

به‌شێوه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌ژێر تیشكی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت، كه سیر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك له‌زاری "Christopher Gardner" له زانكۆی "ستانفۆرد"ه‌وه ئاشكرا بوو.

له‌به‌ر تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندییه‌كانی سیریان خستبووه ڕوو، زۆربه‌ی زۆری كۆمپانیاییه‌كانی ده‌رمان دروستكردن هه‌ڵسا به دروستكردنی ده‌رمان، ئه‌وانه‌ی سیر له پێكهاته‌كانیاندا بوون.

ماوه‌یه‌كی زۆره سیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیرانی بۆرییه‌کانی خوێن دڵ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك چۆن له په‌ڕتووه‌كه پزیشكییه میسرییه كۆنه‌كانی پێش 3500 ساڵدا نووسراوه.

كاریگه‌ری سیر "Gardner" له‌سه‌ر 192 كه‌سی تاقیكرده‌وه، ئه‌و به‌شداربووانه‌ش دووچاری ڕێژه‌یه‌كی هه‌ندێك به‌رز له كولیسترۆڵ هاتبوون، به‌واتا ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆلی خۆیانداوه، به‌ڵام پێویستیان به به‌كارهێنانی Statin نه‌بووه. Statinیش ئاماژه‌یه بۆ ده‌رمانێك، ئه‌وه‌ی "HMG-CoA reductase inhibitors" تێدایه.

به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی توێژه‌ران به‌شداربووانیان به‌سه‌ر چوار گروپدا دابه‌شكرد، ئه‌وانیش سیریان به كاڵی یان به‌شێوه‌ی ده‌رمان ده‌خوارد. له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا توێژه‌ران ئاستی كۆلیسترۆڵی به‌شداربووانیان وه‌رگرت.

پاش وه‌رگرتنی ئاستی كۆلیسترۆلی به‌شداربووان بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت، كه ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ ناسراو به "LDL" به‌بێ گۆڕانكاری ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا نووسیویانه.

Gardner پێیوایه، كه ئه‌گه‌ر سیر چالاكی هه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كانی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وت.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net