.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مه‌ترسییه‌كانی لاپ‌تۆپ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان
لیژنه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕاسپێراو به توێژینه‌وه‌ی ئاسایش و خۆپاراستن له مه‌ترسییه‌كانی مۆبایل بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئامۆژگاری ده‌دات، كه منداڵان نابێت لاپتۆپی بێ وایه‌ر به ئێنته‌رنێته‌وه بخنه سه‌ر كۆشیان.
پڕۆفیسۆر "لۆری چالیس" بۆ ڕۆژنامه‌ی "دیلی تهلێگێراف"ی به‌ریتانی وتی، كه ئه‌و منداڵان ئه‌و ئامێره كۆمپیتهرانه به‌كارده‌هێنن، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بخرێنه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، ئه‌ویش بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستییان.
ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانی بۆ ڕۆژنامه ده‌ڵێت: "پێویسته منداڵان له گهیندهرهكانی كۆمپیته‌ر به تۆڕیی ئێنته‌رنێته‌وه دووربخرێنه‌وه."
ئاژانسی پاراستنی ته‌ندروستی ڕایده‌گه‌ێنێت، كه ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل به تۆڕیی نێته‌وه وزهییهكی كه‌متر به‌هێز پاشكه‌وت ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆبایل دهریدههاوێژێت.
به‌ڵام پڕۆفیسۆر چالیس، پڕۆفیسۆری پێشووی فیزیك له زانكۆی نۆتینگهام، پێیوایه، كه لاپتۆپی به‌ستراو به ئێنته‌رنێته‌وه هه‌مان له‌ره به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی مۆبایله. به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر منداڵ دووچاری كاریگه‌ری له‌ره زیانبه‌خشه‌كان و تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌ژێر تیشكی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی فێركاری به‌ریتانی داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌كات، تا له‌ڕێگایه‌وه توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر مه‌ترسیانه ئه‌نجام بدرێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه