❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوێشك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 19:20:37

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

باوێشك

باوێشێك ده‌بێته فێنککردنه‌وه‌ی مێشك

باوێشك به‌ته‌نها نیشانه‌ی‌ هیلاکبوون‌ نییه، به‌ڵکو واتایه بۆ به‌ئاگابوونه‌وه و هاوكاتیش کردنه‌وه‌ی ده‌م ده‌بێته فێنککردنه‌وه‌ی مێشك.

توێژه‌ران له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك توانییان نیشانی بده‌ن، که په‌ستانی خوێن و لێدانی ترپه‌کانی دڵ  به‌هۆی باوێشكدانه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه و به‌وه‌ش ئه‌ندامی بیرکردنه‌وه‌ خوێنی زیاتری پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

هه‌ردوو توێژه‌ر "Andrew Gallup" و "Gordon Gallup" له‌ "State University of New York" له "Albany" له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی 92ی‌ به‌رگی 5ی گۆڤاری "Evolutionary Psychology"دا ده‌نووسن، که باوێشکدانێکی به‌هێز گۆڕانکاری گه‌رمی له‌ناو مێشکدا دروستده‌کات.

هه‌روه‌ك ئاشكراشه له‌كاتی باوێشکداندا كه‌سی به‌رامبه‌ر تووشی باوێشك ده‌بێت، بێگومان ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ییه‌کی خۆی هه‌یه: ئه‌و ساته‌ی یه‌کێك له‌کاتی باوێشكداندا ده‌م ده‌کاته‌وه، وشیاری که‌س یان که‌سانی به‌رامبه‌ری به‌رز ده‌کاته‌وه.

له‌تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریکی هه‌ڵسان به‌‌ئه‌نجامدانی تێست له‌سه‌ر 44 قوتابی زانکۆی ته‌مه‌ن 18 بۆ 25 ساڵ و ئه‌وه‌ش بۆ زانینی جیاوازی ته‌کنیکی له‌هه‌ناسه‌داندا و کاریگه‌ری ئه‌وه‌ش  له‌سه‌ر تووشکردن به‌باوێشك. به‌شداربووانی ئه‌م تێسته‌ش بۆیان هه‌بوو ته‌نها یان له‌ڕێگای لووته‌وه یان د‌ه‌مه‌وه هه‌ناسه بده‌ن.

به‌شێکی به‌شداربووان پێویستبوو لووتیان به‌گیره‌یه‌ك بگرن و گروپێكی دیكه هیچ ته‌کنیکێکی لووتگرتنیان وه‌رنه‌گرت. له‌کاتی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌شدا به‌شداربووان فیلمی ڤیدیۆییان نیشاندرا و له‌ڕێگای ئه‌و فیلمانه‌شه‌وه سێ ڕووخساری جیاواز ده‌بینران: ئاسایی، پێکه‌نیناوی و باوه‌ێشكاوی، هاوكاتیش سه‌روه‌ری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ژماره‌ی باوێشكدانه‌كانی به‌شدارانی ژمێریار ده‌كرد.

کاریگه‌ری فێنککردنه‌وه

ئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌لووت هه‌ناسه‌یان ده‌دا، هیچ کام له‌به‌شداربووان له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا باوێشکیان نه‌دا، له‌کاتێکدا به‌شداربووانی گروپه‌کانی دیکه نیوه‌یان باوێشکیاندا. هه‌ناسه‌دان له‌ڕێگای لووته‌وه خوێنی ناو ئه‌ندامه‌کان فێنك ده‌کاته‌وه و به‌مێشكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك که فێنککردنه‌وه‌ی دیکه‌ له‌ڕێگای باوێشکه‌وه پێویست نییه، هه‌روه‌ك توێژه‌ران ئاماژه‌یان پێدا.

له‌تاقیکردنه‌وه‌ی دووه‌مدا زاناکان هه‌مان فیلمی ڤیدیۆیییان نیشانی 33 قوتابی زانکۆدا و داوایان لێکردن شتێکی سارد یان گه‌رم به‌پله‌ی گه‌رمای ژوور به‌ناوچه‌وانیانه‌وه بگرن. له‌ئاکامدا بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که ئه‌و به‌شداربووانه‌ی شتێکی ساردیان به‌ناوچه‌وانیانه‌وه گرتبوو، پێویستنه‌بوو باوێشك بده‌ن، به‌ڵام سێیه‌کی به‌شداربووانی گروپه‌کانی دیکه پێویستبوو باوێشك بده‌ن.

له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه زاناکان گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که باوێشك به‌شداری ڕاگرتنی گه‌رمای ناو مێشك ده‌کات. ده‌روونناسان باوه‌ڕیانوایه، که گه‌رمای چوارده‌وو‌ر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر باوێشك هه‌یه و هه‌روه‌ك چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر فه‌رمانه‌کانی بیرکردنه‌وه هه‌یه.

ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌نیازبێت مێشکی خۆی فێنك بکاته‌وه، باشتره هه‌وڵ بۆ باوێشکێك بدات.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-14 06:50:00

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: باوێشك

dast xosh bo babatakat sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net