.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













که‌می خه‌و به‌رگری له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه
ده‌نگوباس – گۆڤارێکی پزیشکی ئه‌مریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له 7 کاتژمێر ده‌خه‌ون له رۆژێکدا، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به کۆکه 3 ئه‌وه‌نده زیاتره له‌و که‌سانه‌ی که له رۆژێکدا 8 کاتژمێر یان زیاتر ده‌خه‌ون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵام پزیشکه‌کان تائێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی نێوان که‌می خه‌و و کۆکه.
ئاماده‌که‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن توێژه‌ره‌وه‌کانی پێشوو به پراكتیكی ده‌ریانخستووه که که‌می خه‌و سیستمی به‌رگری له‌ش لاوازده‌کات و لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌وانه 7 کاتژمێر ده‌خه‌ون که‌متر توشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و بۆرییه‌کانی خوێن ده‌بن و ته‌مه‌نیشیان درێژتره.
دکتۆر "شیلدۆن کۆهین" مامۆستای زانکۆیه‌كی ئه‌مریکا، لێکۆڵینهوهكهی له‌سه‌ر 153 پیاو و ژن ئه‌نجامداوه که باری ته‌ندروستییان باشبووه و تێکڕای ته‌مه‌نییان 37 ساڵ بووه و رۆژانه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته پرسیاری ئه‌وه‌یان لێکراوه که شه‌وی چه‌ند کاتژمێر ده‌خه‌ون و ئایا هه‌ست به حه‌وانه‌وه ده‌که‌ن کاتێک له خه‌و هه‌ڵده‌ستن؟
پاشان هه‌ریه‌که له‌و 153 که‌سه به جیا له شوێنێکی تایبه‌تدا دانراون و قه‌تره کراوه‌ته لوتییانهوه که ڤایرۆسی تووشبوون به هه‌ڵامه‌تی تێدابووه و پاشان چه‌ند نمونیهکیان له ئاوی لوتی ئه‌و که‌سانه ده‌رهێناوه بۆ ئاشكراكردنی بوونی ئه‌و ڤایرۆسه و داوای 28 رۆژ پشكنینی خوێنیان بۆ ئه‌نجامدراوه بۆ دیاریکردنی په‌رچه‌کرداری به‌رگری له‌ش بۆ ڤایرۆسه‌كه، دواجار پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت چه‌ند کاتژمێره‌کانی خه‌وتنی که‌سێک که‌متر بێت ئه‌ونده زیاتر توشی کۆکه ده‌بێت. 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه