.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









ساتە شوومەکانی تەمەن………نووسینى ساماڵ عبدالسلام محمد
24 تشرینی یهكهمی, 2008
ساتە شوومەکانی تەمەن خوێنەرى بەرێز ئەم کورتە چیرۆکە کە بە ناونیشانى ( ساتە شومەکانى تەمەن ) ە ، هۆکارى هەڵبژاردنى ئەم ناونیشانە دەگەرێتەوە بۆ ژیانى تایبەتى خۆم و ئەو رووداوانەى کە روویان داون ، هەروەها حەزدەکەم ئەو راستیە بدرکێنم کە بەشێکى زۆرى رووداوەکانى ئەم کورتە چیرۆکە راستەقینەن و لە ناو کۆمەڵگاى کوردەواریمان دا روویان داوە لە سەردەمى ئێستامان دا، مەبەستى من کەم کردنەوەى لایەنى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى نەتەوەى کورد نیە بەڵکو پەردە راماڵینێکە لەسەر ئەو کەلتورە خراپەى کۆن و گوێ نەدانە حەزوو تواناکانى ئەمرۆى گەنج، جا هیوادارم بەهۆى خوێندنەوەى ئەم کورتە چیرۆکە دایکان و باوکانى خۆشەویست بە خۆیان دا بچنەوەو کەمێک گوێ بۆ هەستە پەنگ خواردووەکانى نەوەکانیان بگرن ، هەروەها مەبەستم لاسایى کردنەوەى ووڵاتانى رۆژئاوا نیە بۆ لایەنە خراپ و نامۆکانى ژیان ، بەڵکو لاسایى کردنەوەى هەموو شتێکى باش و سوودمەند لە هەموو کونجێکى سەر ئەم رووى زەمینەیە لە هەموو لایەنەکانى پێسکەوتنى تەکنەلۆجیاو لایەنى کۆمەڵایەتى و لەگەڵ پاراستنى کەلتورى کوردەواریشمان، چونکە لە دیر زەمانەوەو بەدرێژایى مێژوو لە هەموو سەردەمەکان دا لەناو نەتەوەى کوردەواریمان دا دیاردەى خۆشەویستى و ئەڤیندارى هەبووەو زۆریک لە لاوەکانى رابردوومان بە حەزوو ئاواتەکانى خۆیان گەیشتوونە ، بەڵام زۆر بەداخەوە زۆرێک لە باوکان بەتایبەتى ڕێگر بوونە لەبەردەم دوو هەستى خۆشەویستى پاک و بێگەرد جا چ بەهۆى نەگونجانى خودى بنەماڵەکانەوە بێت یان بەهۆى جیاوازى ئاستى نێوان بنەماڵەکان لە هەموو بوارەکانەوە بۆتە هۆکارێک بە درێژایى میژووى ئەڤینداری نەتەوەکەمان ، هەروەهاخوێنەرى ئازیز نابێت ئەوەشم بیر بچێت کە من چیرۆک نووس نیم و رێگاش بە خۆم نادەم .بەڵکو تەنها دەربرینێکى هەستمەو دەیخەمە سەر خامە، لە کۆتایدا داوا لە هەموو کەنجێکى کورد دەکەم ئەگەر خۆشەویستى دەکەن با دەستوورو رەچەڵەکى کوردەواریمان بپارێزن و لەو خۆشەویستیە پاکەى باووباپیرانمان لا نەدەن و
لەگەڵ گەشەدان بە کەلتورە چاکەکانى کۆمەڵگاکەمان دا لەسەر بنەماى راستگۆیى پێشکەوتن لە هەموو بوارەکان دا..
ئەمرۆش وەکو ڕۆژانى تر دایکم هات هەڵى ساندم تاکو لە دەوامى زانکۆم دوانەکەوم ، بەهۆى ئەوەى لە بنەماڵیەکى هەژار بووم بۆ دابین کردنى بژێوى ژیانى خۆم و خێزانەکەم ناچاربووم لەگەڵ خوێندنى زانکۆم دا لە کارگەیەکى دارتاشین کاربکەم ، کە ئەوەش زۆر زەحمەت بۆ من بەڵام رێگاى ترم نەبوو بۆ بەخێو کردنى خێزانەکەم ،،، سێ ساڵ بەر لە ئێستا ژیانمان زۆر خۆش بوو وەکو هەموو خێزانێکى ئاسایى بەختەوەر بووین ، بەڵام نەهامەتى خێزانەکەمان دواى نەخۆش کەوتن و پاشانیش مردنى باوکم دەستى پێ کرد،چونکە باوکم خۆیى کرێکار بوو بۆیە پاش مردنى سەروەت و سامانێکى واى جێ نەهێشت تاکو پێداویستیە سادەکانى ڕۆژانەمان پر بکاتەوە ،
نانى بەیانیم خواردوو بەرەو کۆَلێژ بەرێ کەوتم ، کاتێک گەیشتمە پرسگەى کولیەکەدا کچیکى جوانم بینى و هاتە لام و پێى گوتم بێزەحمەت پرسیارێکم هەیە نازانى بەشى مێژوو لە کوێیە ؟
_ بەڵێ خۆم لە بەشى مێژووم فەرموو ؟
_ هاتوم بۆ لاى هاوریەکم قۆناغى سێیەمە ،
_ منیش قۆناغى سێیەمم
_ ناوى لانەیە نازانم بۆ مۆبایلەکەى داخستووە!
پێم گووت فەرموو با بڕۆین و بردم بۆ لاى لانەى هاورێم و ئەویش پێکمانى ناساند ناوى هێرۆ بوو کەمێک لایان مامەوەو پاشان ڕۆیشتم .
بەڵام جوانیەکەى زۆر سەرنجمى را کیشا.
کاتێک گەرامەوە ماڵ چوومە کارگەو شەویش کە گەرامەوە زۆر ماندوو بووم نانم خواردو چومە ژوورەکەم بەڵام هەستێکى سەیر لە ناخم دا بیبنمەوە؟ بەو هیوایەوە خەو چاوەکانمى بۆ ، ماڵى تاریکى شەو بردەوە چەکەرەى دەکرد کە هەرگیز پێشتر بۆ هیچ کچێک هەستم
پێنەکردبوو ،لە خۆم دەپرسى دەبێت جارێکى تر
بەیانى چووم بۆ کۆلێژ چومە لاى هەردى وکاروان ى هاورێم دڵم زۆر خۆش بوو جیا لە هەموو ڕۆژەکانى تر بەڵام لانە بانگى کردم و گوتى _ هاوکار دەمەوێت پێکەوە هەندێک قسە بکەین کارى تایبەتیم پێتە
_ فەرموو ….
_ هاوکار ئەوە سێ ساڵە دەمەوێت قسەت ڵەگەڵ بکەم بەس تا ئێستا دەترسام و نەمدەوێرا پێت بڵێم، بۆیە ئەمرۆ کاتى درکاندنى ئەو نهێنیەیە کە هەموو ڕۆژێک ئازارم دەدات…….!
من سێ ساڵە چاودێرى هەموو کردارو رەفتارەکانى تۆ دەکەم بۆیە حەز دەکەم تۆش هەمان بیر کردنەوەو بریارى منت هەبێت؟
_ پێم گووت لە مەبەستت ناگەم ؟ بریارى چی بدەم ؟
_ راستى هاوکار عاشقت بوومە و دەمەوێت پێت بڵێم کە سێ ساڵە کچێک تۆى خۆش دەوێت بەڵام ئەو خۆشەویستییەى لە ناخى دا حەشار داوە
نەمدەزانى چى بە لانە بڵێم ئاخر چۆن تێى بگەیەنم کە ئەو چون عاشقى من بووە کاروانى هاوڕێشم بۆ ئەو وایە
نەمدەتواتى ئەو دڵە ناسکەى بشکێنم .. بە ناچارى خۆشەویستى بێ سنورى کاروانم بۆ ئەو باس کرد و دەستى بە گریان کردوو ڕۆیشت..
دڵم پڕ بوو لە گریان و چووم بە کاروانم گووت سەرەتا زۆرى پێ ناخۆش بوو بەڵام بەهۆى ممتمانەو پتەوى هاورێیەتیمان هیچى نەگووت تەنها گووتى ئەى لانە چى گووت بۆ من ؟
هیچ تەنها گریاو رۆیشت
بەراستى ڕۆژێکى سەیرو ناخۆشمان بەسەربرد.
ئەو شەوە نەخەوتم تەنها بیرم لە لانەو قسەکانى دەکردەوە لە خۆشم دەپرسى ئاخۆ کەى بە لانە بڵێم عاشقى هێرۆ بوومە
بەیانى بە دڵکى پڕ لە ئازارەوە بەرەو کۆلێژ رۆیشتم لانە هاتە لام و پێى گووتم بمبورە بۆ ئەوى دوێنێ منیش داواى لێبووردنم کرد لە راستى دا لانە یەکێک بوو لە هەرە هاورێ نزیکەکانم پاش کەمێک قسە کردن پێم گووت لانە گیان بڕۆ بۆ لاى کاروان ئەو بەراستى کورى چاکە و تۆشى لە روحى خۆى خۆشتر دەوێت ..!
_ بەڵام هاوکار تۆ..؟
_ نا لانە ئیستاش کاتى دەربرینى ناخى منە ، راستى حەز دەکەم کەمێک باسى هێرۆم بۆ بکەیت ؟ درکى بە ناخى من کرد بۆیە پێى گووتم…
_ بزانە هاوکار هێرۆ هاورێى مندالیمەو چاک دەیناسم بەڵام ئەو لە خانەوادەیەکى ناودارو دەوڵمەندە کێ دەڵیت رازى دەبێت ؟
هەستم بە دڵ ڕاوکێ دەکرد ،،،
_ بەڵام بزانم تۆ یەکجار ئەو کچەت بینیوە چۆن ئەو هەستەت لا دروست بوو ؟
تەنها ئەوەندەم بۆ گوترا لانە دەبێت یارمەتیم بدەیت..
نزیکەى مانگیک تێپەرى و منیش شەوانە بیر کردنەوە بوو بە پیشەم و بە هیواى دوا ڕۆژێکى گەشەوە ڕۆژگارم بەڕێ دەکرد…
ڕۆژیک لانە پیى گووتم ئەمرۆ هێرۆ دیت بۆ لام و ئەو مەسەلەیەى تۆشم پێ گووتوە ..! ئێ چی گووت ؟
_ با خۆى بێت قسەت لەگەڵ دەکات ..!
راستى تەواو پەشۆکام بەڵام هەردى و کاروان دڵیان دامەوەو وورەیان پێم بەخشى …ز
لە ناکاو هێرۆ هات جوانیە ئەفسوناویەکەى سەرسوورهێنەر بوو لەگەڵ لانە هاتنە لام و دواى بەخێر هاتن پێکەوە هەرسێکمان دانیشتین ، کاتێک دەمروانە چاوەکانى دەتگووت پەرى دەریایەو لەگەڵ شەپۆلەکانى دەریادا یارى دەکات ………!
لانە جێى هێشتین و سەرەتا هەردووکمان کەوتینە ناو بۆتەى شەرمەوەو بێ دەنگ بووین .. بەڵام نەمتوانى لەوە زیاتر بێ دەنگ بم و پەردەى شەرمم شکاندو گوتم هێرۆ لانە هەموو شتەکانى بۆ باس کردووى ؟
_ بەڵێ زۆر باسى تۆشى بۆم کردووە و کە چۆن کەسایەتیەکت هەیە و رەفتارو هەڵس و کەوتت چۆنە هەر بۆیەش بریارم دا بێم بۆ لات.. دەمەوێت پێت بڵیم منیش هەمان هەستى تۆم هەیەو ئەگەر تۆ بە من رازى بیت ئەوا من تۆم قبوڵە ؟..
بە دڵێکى ئاسوودەوە پێم گووت لە ئێستاوە کەسێک تۆى خۆش دەێت و ناوى هاوکارە …………..
_ هەروەها منیش هاوکار گیان …………!
چەند کاتێکى خۆشمان بەسەر بردوو کەمێک باسى ژیانى تایبەتى خۆمان کرد وو ژمارەى مۆبایلمان گۆریەوە ..
پاشان لانە هاتەوە بۆ لامان کاتێک بەوەى زانى پیرۆز بایى لێکردین و هیواى سەرکەوتنی بۆ خواستین …………. لە هەمان کات دا کاروان و لانەش رێکەوتبوون …….!
بەراستى رۆژێکى خۆشمان بەسەر برد..
رۆژانە نامەمان دەگۆریەوە و جار جارەش تەلەفونمان بۆ یەک دەکردو لە هەواڵى یەکترمان دەپرسى ………..رۆژ بە رۆژیش خۆشەویستیەکەمان بەهێز تر دەبوو و متمانەمان بەیەک زیاتر دەبوو.
لەگەڵ ئەو خۆشەویسیتیە پاکەمان دا بۆ یەکتر ،بەڵام هەمیشە لە خەمى جیاوازى ئاستى بنەماڵمان بوو لە هەموو روویەکەوە …! لە راستى دا ئەوە گەرەترین کێشە بوو …
بەڵام پتەوى بروامان بە یەک هەمیشە بەڵێنمان نۆێ دە کردەوەو ڕەگى خۆشەویستیمان قایم وپتەو تر دەبوو…..
دواى سێ مانگ لە ئاوێتە بوونى روحى خۆشەویستى خۆشترین کاتمان بەسەر برد … رۆژێک هێرۆ پەیوەندى پێوە کردم و گووتى هاوە گیان رۆَژى سى شەمەى داهاتوو ئاهەنگى لە دایک بوونمە بۆیە هەر دەبێت بییت ؟
رۆژى سى شەم هات و لەگەڵ لانە دا رۆیشتم هەرچەندە زۆر حەزم لێ نەبوو بەڵام نەمدەتوانى دڵى هێیرۆ بشکێنم.! بەهەر حاڵ چووین و دیاریەکى بچکۆڵەو سادەشم بۆى برد، کە گەیشتینە ماڵیان لەلایەن دایک وباوکیەوە پێشوازى کراین ئاهەنگێکى خێزانى خۆش بوو بەڵام هەستم بە شەرم دەکرد زۆر،، لە ناکاو کورێکى گەنجى باڵا بەرز هات بەخیرهاتنمان کرد هێرۆ گووتى ئەوە برادەرى داناى برامە من زۆر بە ئاسایى دەمروانیە شتەکان ،بەڵام نەمدەزانى ئەوە دێوە زمەى تاریکیەو هاتووە ژیانمان تێک بدات هەر ئەو دێوە زمەیەش بوو لێى دەترسام کە ڕۆژێک لە پشت پەردە رەشەکانى تاریکیەوە دەردەکەوێت و لەگەڵ خۆشى دا خەمێکى گەورەى کردە دیارى ئاهەنگەکە….!!!!!!!!
پاش تەواو بوونى ئاهەنگەکە ماڵیانم جێ هێشت و شەویش وەکو شەوانى تر چەند نامەیەکمان بۆ یەکتر نارد ….
بەڵام لەو شەوە بە دواوە هێرۆ دەنگى نەما و مۆبایلەکەشى دا خستبوو دڵم زۆر تەنگ بوو نەشم دەزانى چى بووە لانەش هەواڵى نەدەزانى بەڵام بۆ رۆژى دوایى لانە لە کۆلێژ پێى گوتم کە دایکى هێرۆ زۆر نەخۆشەو داواى لێکردم لەگەڵى دا بچین بۆ ماڵیان دواى تەواو بونى وانەى کۆتایى چوینە ماڵیان دواى بەخێرهاتنێکى گەرم و رێزى زۆریان لێگرتین بە تایبەت هێرۆ زۆرى پێ خۆش بوو بە بینینى من و ئەو سەردانیە ، باوکى هاتەوە مامەڵەکردنى بەرامبەر من جۆرێک بوو هەستم بەوە کرد کە جۆرە رقێکى لە دڵ دایە بۆیە لە خۆم دەپرسى دەبێت هەستى بە پەیوەندى من و هێرۆ کردبێت؟ لە ناکاو بانگى کردم گوتى حەزدەکەم هەندێ قسەت لەگەڵ بکەم لەگەڵى دا چوینە ناو باخچەکەیان و دانیشتین سەرەتا گووتى _ کاک هاوکار دەزانم لەگەڵ هێرۆ دا دڵتان بە یەکەوەیە بۆیە حەز دەکەم هەندێ شت بزانم دەربارەى بنەماڵکەتان …. باوکت چ کارێک دەکات؟
_بە هەناسەیەکى ساردەوە گوتم باوکم سێ ساڵە مردوە…!
_ بمبورە نەمزانى مردووە.. ئەى ماڵتان لەکوێیە ؟
_ لە خانوویەکى کۆن هى باپیرمە بۆمان ماوەتەوە ..
_ بەڵام بزانە ئێمە لە بنەماڵەیەکى بەناو بانگ و دەوڵەمەندین و حەز دەکەم کچە تاقانەکەشم بدەم بە بنەماڵیەکى وەکو خۆمان ..!
کاتێک گوێم لەو قسانە بووم بۆم روون بۆوە کە من وهێرۆ هەرگیز بەیەک ناگەین ، تەنها ئەوەندەم بۆ ووترا من لە ژیانى خۆم زۆر رازیم و زۆریش بە سادەیى و ئاسوودەیى ئەژێین ..
_ کەچى گووتى حەزدەکەم هێرۆ لە ژیانى خۆت دەربکەى ئێمە زۆر جیاوازین …….!
دڵم پر بوو لە گریان و هەستم دەکرد سوکایەتیم پێ دەکات بەڵام هەچۆنێک بوو لەبەر هێرۆ و دایکە میهرەبانەکەى خۆم راگرتوو هیچم نەگوت تاکو لەگەڵ لانەى هاورێم دا ئەوێمان جێهێشت و ئەو شەوە هەر بیرم لە قسەکانى باوکى هێرۆ دەکردەوەو سەیرم بە دڵ رەقى و کەسایەتى دەهات کە وا دەیروانیە ژیان .
نەم دەتوانى راستى شتەکان بە هێرۆ بڵێم چونکە دەمزانى بەرگەى ئەو قسانە ناگرێ ،چونکە کە دەمروانیە چاوەکانى هەستم دەکرد چ جۆرە هیوایەکى تێدا هەیەو چۆن وەفایەکى هەیە بۆ منى هەژار ، لەگەڵ ئەو سەروەت و سامانە زۆرەى هەیان بوو بەڵام هەمیشە بەخیلى بە ژیانە سادەو ئاسییەکەى من دەبرد دەیگوت بەس نیە ئاسوودەى ..!
ساتەکانى رۆژگار بە خیرایى بەسەر دەچوو هیرۆش داواى لێبووردنى سەبارەت بە رەفتارو قسەکانى باوکى کرد..،پاشان وەرزى هاوین نزیک بۆوەو ساڵى خوێندنیش بەرەو کۆتایى دەرۆیشت پشووى هاوین لەیەکترى دوور کردینەوە بەڵام بەهۆى سۆزو خۆشەویستى پتەومان هەمیشە وا هەستمان دەکرد لەگەڵ یەکترداین ، رۆژێک هێرۆ تەلەفۆنى بۆم کردو پاش کەمێک لە قسە کردن دەستى بە گریان کرد و گووتى بمبوورە هاوە گیان ناتوانم ئەو بەڵێنەى بە تۆم داوە جێ بە جێى بکەم ……….!
_ ئاخر بۆ هێرۆ گیان چى بووە ؟ تخوا پێم بڵێ ؟
_ نازانم چیت پێ بڵیم ئەوەى راستى بێت من تووشى نەخۆشیەکى کوشندە بوومە !
_ چى نەخۆشى چى هیرۆ ئەوە چى دەڵێیت ؟
_ بروا بکە چوومەتە دکتۆر دەڵێت لێرە چارەسەرت نیە تەنها لە دەرەوەى ووڵات چارەسەرم هەیە !
کاتێک گویم لە گریانەکانى هێرۆ دەبوو نەمدەتوانى خۆم رابگرم و هیچ دەسەڵاتێکم نەبوو پێم گووت…………….
_ گیانەکەم من هیچم لە دەست نایەت بەس ئەگەر ئەو نەخۆشیەت بە گیانى من چارەسەر دەبێت سوێند بە پاکى و راستگۆیى خۆشەویتیمان ئامادەم گیانم ببەخشم ………..!
پاشان هەندیک قسەمان کرد لەو کەشە ناهەموارەدا ماڵئاوایمان لەیەکتر کرد ،بەڵام نەمان دەزانى ئەمە دواین جارە گوێمان لە دەنگى یەکتر دەبێت و ماڵئاواییەکى رەشەو بۆ یەکجاریە………..
ئیتر لەو رۆژەوە هێرۆ دەنگى نەبوو تەلەفۆنشى داخرابوو دڵم زۆر بەوە تەنگ بوو ،بەڵام بەهۆى ماندوویەتیم لە کارکردن دا تەنها شەوانە لە ماڵ بووم ، بۆ هەواڵ پرسینى هێرۆ تەلەفونم بۆ لانە کرد بەڵام ئەویش گووتى هەواڵى نازانم ، مانگیک لە بێدەگى هێرۆ و خەمبارى و دڵە راوکێى من دا تێپەرى لانەش پێى گووتم لە وانەیە لە سەفەر بێت یان مۆبایلەکەى تێکچوبێت ، بەڵام بروام بەو قسانە نەدەهات و دەمزانى نهێنى ئەم بێدەنگیە دەزانێت بەلام لێمدەسارێتەوە، بۆیە تکاو داوام لە لانە کرد پێم بڵت وە پێشم گووت ئەگەر پێم نەڵێت ئەوا دەچم بۆ ماڵیان بۆیە لانە ڤووتى
_ هاوکار پێت دەڵێم بەس دەبێت بەڵینم بدەیتێ خۆ راگربووى ، هەرچەندە خۆم پێرانەگیرا بەڵام ناچار بووم ئەو بەڵێنەى پێ بدەم ،
لانە هەر ئەوەندەى پێگووتم هێرۆ لە دەرەوەى ولاتە و لەم قسانە دا بوو دەستى بە گریان کردو تەلەفونەکەى داخست زۆر هەوڵم دا پەیوەندى پێوە بکەمەوە بەڵام مۆبایلەکەى داخستبوو،،،،!
بەم قسەیەى لانە ئەوەندەى تر کەوتمە دوو دڵى گومانەوە هەرگیز بروام نەدەکرد هێرۆ من جێ بهێڵێت و برواتە دەرەوەى وڵات ، سێ مانگ تێپەرى و دەنگى هێرۆ نەبوو ،شەوێک زەنگێکى هێرۆم بۆ هات زۆردڵ خۆش بووم بەڵام دنگى کورێک بوو سڵاوى کردو وەڵامم داوە گوتى….
_ جەنابت کاک هاوکاریت ؟
_بەڵێ فەرموو .
_ من دانام براى هێرۆم ………..
_ ئێ کاک دانا چۆنى ئەى هێرۆ ؟
_ بە دەنگێکى پڕ گریانەوە گووتى کاکە گیان ئەگەر بەڵێنم بدەیتێ خۆ راگربیت هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم.
_ باشە بەڵێن بێت..
_ ئەوەى راستى بێت سێ مانگ پێش ئێستا ماڵى برادەرێکى باوکم هاتنە داواى هێرۆى خوشکم باوکیشم لەبەر ئەوەى دەوڵمەند بوون بریارە دا بیان داتێ بێ گوێ دانە بریارى هێرۆ، زۆر بە داخەوە هێرۆ رۆژێک پێش مارەکردنى خۆى سوتاند و بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە ..
_ ئاخ ئەى ئێستا چى لێهاتووە چى بەسەر هاتووە؟ تخوا راستیم پێ بڵێ؟
_ بەڵێ لەبەر زۆرى و خراپى سووتانەکەى بردمانە دەرەوەى وڵات ، کەچى لەوێش چارەسەر نەکراو دوو مانگ دەبێت هەر لەوێ گیانى لە دەست دا… بمبورە هەرچەندە کارەساتێکى دڵ تەزێن بوو بەڵام ئەوە قەدەرى بوو ………!
نەمدەزانى چى بڵێم سەرەخۆشیم لێى کردو خودا حافیزیم لێى کرد….. پاشان ئەو شەوە خەو نەبووە میوانى چاوەکانم و هەر دەگریام دایکم گویى لە گریانم ببوو هاتە ژوورەکەم بەو شێوەیە منى بینى گوتى ها ڕۆڵە گیان ئەوە چى بووە بۆ دەگرى دایکە گیان هێرۆ خۆى سووتاندووەو ئێستا مردووە..! دایکشم دەستى بە گریان کردو داواى لێکردم خۆراگڕبم ……………..
پاشان جێى هێشتم و شەو یادگاریەکانى هێرۆم دەهاتەوە بیر هەستم دەکرد کە زووڵمان لێکراوە ، بۆیە بریارى خۆ کوشتنم دا بەڵام بەهۆى بێ کەسى دایکم و خوشک و براکەم نەمتوانى ،
بۆ بەیانى نەمتوانى بچمە کارگەو تەواو گیانم تێک چووبوو بۆیە تەلەفونێکم بۆ کاروان کردو داوام لێکرد لەگەڵ هەردى دا بێن بۆ ماڵمان ، کە هاتن هەموو شتێکم بۆیان گێرایەوە ،کاروان پێى گووتم._ هاوکار گیان تکات لێدەکەم لەبەر خاترى ئێمەو لەبەر چاوى دایکت بریارى هەڵە نەدەیت و بروا بەو راستیە بکە وئەوە بزانە کە هێرۆ ژیانى خۆى کردە قوربانى وەفادارى بۆ تۆ… پاشان لەگەڵ دەربرینى دڵتەنگیان بۆ ئەو کارەساتە ماڵئاواییان کردو رۆیشتن .
هەر ئەو رۆژە پەیوەندیم لەگەڵ لانە کرد تاکو ئەم هەواڵە ناخۆشەى پێ بڵیم کەچى ئەو هەموو شتێکى دەزانى و پێى گووتم
_ هاوکار تخوا بمبورە بەڵینم بە هێرۆ دابوو من پێت نەڵیم چونکە دەیزانى تۆ بەرگەى ئەو رووداوە ناگرى..! وە کاتێک لانە لێرە لە نەخۆشخانە بوو چەند جارێک چوومە لاى و هەندێ شتى پێگووتم کە پێت بڵێم … گوتى بە هاوکار بڵێ خاوەن بەڵێنى خۆم بووم [ یان بۆ گڵ یان بۆ یەک ] و بۆیە ئەم رێگەیەشم هەڵبژارد چونکە مردنم پێ باشتر بوو نەک ئەوەى بە بەر چاوى هاوکارەوە لەگەل کەسێکى تردا ژیانم بەسەر ببەم ……..!
دەستم بە گریان کردو داوام لێى کرد گۆرەکەیم پێ پیشان بدات…
ئیتر سەردانى کردنى گۆرەکەى هێرۆ بوو بە پیشەم و بەردەوام دەچوومە سەر گۆرەکەى و بەڵێنم نۆێ دەکردەوە …
بەمجۆرە چیرۆکى دوو خۆشەویستە بە وەفاکە کۆتایى هات و بوو بە چرۆیەکى گەشاوە لە ژیانى خۆشەویستى راستەقینە دا .
…کۆتایى …کەرکوک… 29_8_2008
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Karkuk_dlma (2009-04-28 18:18:12)
لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh betw mandw nabet 7ayf wa kotay hat ba heway bardawamyt
لهسهر هێڵ نییه



badakhawa kotaiakay zor nakhosh bw ba hiway sarkawtn bo toy barez
لهسهر هێڵ نییه









dastt xosh bet bo am cherwka xosha ba raste mn bo chnd jar xwendmwa hiwe brdwam bwnt bo axwazm hawree yana hameshy.......iLiaN_SARAB1


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ ههمووتان هاورێی بهرێزی منن
هاورێتان ( ساماڵ کهرکوکی )
لهسهر هێڵ نییه








بهراستی خۆشهویتیهکی پاک بووه
هیودارم که ههموو کچێک وهکو هیرۆ (خوا له گوناههکانی خۆش بێت) بیر نهکاتهوه
چونکه ههموو کێشهیهک چارهسهرێکی ههیه
دهستت خۆش بێت سهرکهتوو بیت

لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ بهسهر کردنهوهی بابهتهکهم ..
لهسهر هێڵ نییه