❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هێمنی‌، توشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-21 20:31:29

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

هێمنی‌، توشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌

ده‌نگوباس ـ به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری‌ زانستیی‌ "مێشك و ده‌مار" بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دودڵ و شه‌رمنن له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ رووبه‌رووی‌ شڵه‌ژانی‌ ده‌رونیی‌ و نه‌خۆشی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ ده‌بن، به‌تایبه‌تی‌ له‌ساڵانی‌ كۆتایی‌ ته‌مه‌نیاندا.
توێژه‌ران له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ 506 كه‌س ئه‌نجامیاندا له‌رێگه‌ی‌ هه‌ندێك پرسیارو چاودێری كردنی‌ باری‌ ته‌ندروستیان له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵدا، ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 144 به‌شداربووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر بوون كه‌ جۆرێكه‌ له‌نه‌خۆشی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ و خه‌ڵه‌فاندن.
هۆی‌ چین وانگ له‌په‌یمانگای‌ كارولینیسكای‌ سویدی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ تیمی‌ توێژه‌رانی‌ كردووه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پێشوو ده‌ریان خستووه‌ بارگرژیی‌ ده‌روونیی‌ به‌رده‌وام زیان به‌چه‌ند به‌شێكی‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ئاكامی‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات".
هۆی‌ چین وتیشی‌: "ئه‌و ئاكامه‌ی‌ زاناكان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دوایدا به‌ ده‌ستیان هێنا ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ هێمن و كراوه‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و چالاك مه‌ترسی‌ تووش بوونی‌ به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌متره‌ له‌چاو كه‌سانی‌ دیكه‌دا".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر هیو كسین وانگ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ ئاماده‌كردووه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و میكانیزمه‌ ئاشكرا نییه‌ كه‌ چۆن حاڵه‌تی‌ ده‌روونیی‌ كار له‌ مێشك ده‌كات و مه‌ترسی‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ زیاد ده‌كات".
هاوكات دكتۆر سورنسین سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ توێژنه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر وتی‌: "هه‌میشه‌ پزیشكه‌كان پێیان وابووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌هێز له‌نێوان كه‌سێتی‌ و باری‌ ده‌رونیدا هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ تووشبون به‌ نه‌خۆشی‌ خه‌ڵه‌فاندنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌روونیان ئاڵۆزه‌، پتر كه‌سانێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بن و له‌كۆمه‌ڵگادا چالاكبن.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ كه‌ ئاماره‌كان له‌خۆده‌گرن ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ته‌منیان له‌سه‌ر و 65 ساڵه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌ سێ كه‌س یه‌كێكیان دوچاری‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌ر ده‌بن.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-50c124aa1c.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Tilinaz_85 (2009-01-21 20:32:43)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net