❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوو دلۆپ فرمێسک/4

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-23 14:52:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

دوو دلۆپ فرمێسک/4

به‌ناوی خۆشه‌ویستی
ئه‌ی ئاسوده‌ترین مرۆڤ ، ئه‌ی فریشته‌ی سه‌ر زه‌مین ،ئه‌وه‌نده‌ شه‌یدای چاوانتم باورت هه‌بێت گریان له‌ چاوانما هێدی هێدی مالی روومه‌تم ده‌شوات . ئازیزم بیرته‌ ئه‌و رۆژانه‌ی له‌ په‌نچه‌ره‌ بچوکه‌که‌ هه‌ر به‌چاو یه‌کترمان ماچ ده‌کرد ، بیرته‌ کاتێک توره‌ ده‌بویت هه‌ر به‌ بزه‌یه‌کی لێوان ئاشتم ده‌کردیه‌وه‌ ، بیرته‌ ئێواران کاتێک له‌ کار ده‌گه‌رامه‌وه‌ به‌ جلی تۆزاوی له‌ نێو کۆلانه‌کانی شار ده‌رۆیشتم و تۆش هێمن هێمن به‌ چاوی پر شه‌رمه‌وه‌ سه‌یرت ده‌کردم
هێشوی هه‌ست ناسک هه‌ر که‌ گوێ بیستی ئه‌م قسانه‌ی کاروان چاوه‌کانی پر بوون له‌ فرمێسکو ته‌واوی نامه‌که‌ی بۆ نه‌خوێندرایه‌وه‌و ده‌ستی کرد به‌ پارانه‌وه‌ له‌ خودا بۆ کاروان
ئینجا له‌م کاته‌دا تافگه‌ به‌ هێمنی له‌ ده‌رگای داو بانگی هێشووی کردوو گوتی
من ده‌رۆم گه‌ر کارێکت نه‌بێت چونکه‌ دره‌نگی کرد
به‌لم وه‌ک ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌گه‌ل دار بکات وابوو چونکه‌ هێشووی چاو به‌گریان بۆی نه‌ئه‌کرا قسه‌ بکات
تافگه‌ چه‌ند جار ئه‌م قسه‌یه‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی گوێی له‌ ورته‌یه‌کی هێشوو بێت
ئینجا هێشوو ده‌رگاکه‌ی له‌ سه‌رخۆ کرده‌وه‌و بینی هێشوو وا له‌سه‌ر جێگاکه‌ی پال که‌وتووه‌و بێ ده‌نگ فرمێسک له‌ چاوانی ده‌رژێت
تافگه‌ هه‌ر خێرا رووه‌و هێشوو رۆیشت و گوتی ؛
بۆ واده‌که‌ی کاروان شتی سه‌یری نوسیوه‌؟
هێشوو به‌ ده‌نگێکی نزم و له‌سه‌رخۆ گوتی نه‌خێر
تافگه‌: ئه‌ی بۆ واده‌گریت.
هێشووو: بۆ نه‌کرا له‌به‌ر رۆژانی رابردوو و به‌ر په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌که‌ی ئه‌و دیو نامه‌که‌ ته‌واو بکه‌م
تافگه‌ زۆر له‌ مه‌به‌ستی هێشوو تێنه‌گه‌یشتوو گوتی:
بۆ رۆژانی رابردوو و په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌که‌ی ئه‌و دیوو
هێشوو : ئاهێکی قولی هه‌لکێشاو گوتی :
تۆ نازانی ئه‌و رۆژانه‌ چیان لای من و کاروان دروست کردووه‌ ، ئه‌و په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌ جێ ژوانمان بووه‌ به‌چاو .
ئینجا هێشوو هه‌لسا سه‌ر پێو گوتی :
با برۆین
تافگه‌ : بۆ کوێ
هێشوو :بۆلای یادگاریه‌کان
تافگه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هێشوو گوێزی بۆ بژمێرێ وابوو چونکه‌ هیچ کاتێک له‌ مه‌به‌ست وقسه‌کانی هێشوو نه‌ده‌گه‌یشت
ئینجا تافگه‌ گوتی فه‌رموو بابرۆین
هێشوو سه‌ره‌تا رووه‌ و ئه‌و په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌ رۆیشت که‌ ئێواران ژوانیان به‌چاو تیا ده‌به‌ست
هێسوو هه‌ر به‌چاوی گریانه‌وه‌ رووی له‌ تافگه‌ کردوو گوتی:
ئه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌ بچوکه‌که‌یه‌ سه‌یری ئه‌وێ که‌ چیت لێدیاره‌ ئه‌وه‌ مالی کاروانه گشت کاتێک رازه‌کانمان لێره‌ ئالوگۆر ده‌کرد
ئینجا تافگه‌ زۆر به‌داماوی گوتی ئه‌ی نامه‌که‌ جی تیا نوسراوه‌؟
هێسوو: بۆم ته‌واو نه‌کرا
تافگه‌ باشه‌ بابچین  من بۆت ته‌واو ده‌که‌م 
ئیمجا هه‌ردووکیان رۆیشتن
هه‌رکه‌ گه‌یشتنه‌ ژووری هێشوو تافگه‌ ده‌ستی دایه‌ نامه‌که‌و خوێندیه‌وه‌:
هێشوو گیان زۆر به‌ په‌له‌ ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نوسم هیوادارم لێم زویر نه‌بیت چونکه‌ کاره‌که‌م به‌ ده‌ست خۆم نه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی من زانیم که‌ تۆ که‌سێکی به‌ وه‌فاو خۆشه‌ویست و دل نه‌رم و هه‌ست ناسکی به‌لام من نا ! چونکه‌ من که‌سێکی زۆر دل ره‌ق ده‌رچوم به‌رامبه‌رت ئێستاش داوای لێبوردن ده‌که‌م که‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌که‌م چونکه‌ هێج کاتێک بیرم له‌وه‌ نه‌کردبووه‌وه‌ که‌ رۆژێک جێت بهێلم و له‌ غه‌ریبی و ژووری ته‌نیاو په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیا و مالێکی بێ کارواو جێت بهێلم به‌لام .........
له‌و کاته‌دا هێشوو گریانه‌که‌ی زیاتر بوو به‌ جاوی گریانه‌وه‌ گوتی ئاده‌ی تافگه‌ ته‌واوی بکه‌
تافگه‌ به‌رده‌وام بوو:
هێشوو ئه‌گه‌ر رۆژێک نه‌گه‌رامه‌وه‌ گشت کاته‌کان، بزه‌کان ، نیگاکان بکه‌ چه‌پکێ گول و له‌ به‌رده‌م مالی دلت هه‌لیواسه‌ و رۆژانه‌ به‌ ده‌سته‌ ناسه‌کانت هێدی هێدی ئارامیان بکه‌وه‌ و فرمێسکی چاوه‌کانیان بسره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێ ناز نه‌بن له‌ خۆشه‌ویستی تۆ
له‌گه‌لیان سه‌ما بکه‌ تا پیرۆزخی رۆژه‌کانت له‌ یاد  نه‌چێت ،له‌گه‌لیان تێکه‌لاو ببه‌ تا رۆحیان سارد نه‌بێت و سه‌فه‌ری دۆزه‌خ نه‌که‌ن، ئاره‌زووه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ تا ئێواران رووه‌و ده‌رگای مالمان بێن و له‌ تاریکی ژووره‌که‌م بخه‌ون و به‌یانیان به‌ چاوی پر سۆزه‌وه‌ بۆت بێنه‌وه‌ ، هێمن به‌ و له‌ باوه‌شی به‌هه‌شتا ده‌تبینمه‌وه‌ پێلوه‌کانت بخه‌ره‌ سه‌ر یه‌ک و ماچێک بکه‌ له‌و رۆژانه‌ی که‌ گۆرانیمان بۆ ته‌نیایی ده‌گوت، هه‌وری ئازاره‌کن له‌ خاک بنێ ، دلت بکه‌ به‌ هێلانه‌ی خه‌ونه‌کانم .
کاتێک هێشوو گێی له‌م قسانه‌ بوو گوتی:
تافگه‌ به‌سه‌ ئه‌مه‌ کاروان نیه‌ ئه‌و قسانه‌ بنوسێت
تاڤگه‌: بۆ هێشوو ئه‌ی ئه‌وه‌ نامه‌که‌ی کاروان نیه‌
هێشوو : با به‌لام ئه‌م قسانه‌ هی کاروان نیین
تاڤگه‌ دیسان ده‌ستی دایه‌ نامه‌که‌ خوێندیه‌وه‌:
هێشوو گیان
ئه‌و به‌یانیه‌ی که‌ له‌ مال ده‌رچوم بریارم دا به‌ره‌و ماله‌که‌تان بێم به‌لام بۆم نه‌کرا ئێستاش داخی ئه‌وه‌م له‌دل ده‌رناچێت بریار بوو پێش رۆژ هه‌لات بێم بۆ لات به‌لام نه‌کرا
هێشوو به‌گریانه‌وه‌ گوتی: تاڤگه‌ به‌سه‌ نامه‌که‌ ته‌واو مه‌که‌ چونکه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ ناگرم
ئینجا تاڤگه‌ به‌هێواشی نامه‌که‌ی دایه‌ ده‌ست هێشوو و خستیه‌ باوه‌شی خۆی و گوتی:
ره‌نگه‌ ئێمه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ دروست کراوین که‌ تاوانمان ده‌رهه‌ق بکرێت و له‌ وه‌فاو خۆشه‌ویستی به‌ دوور بین چونکه‌ ئێمه‌ نازانین خۆشه‌ویستی بپه‌رستین، نازانین ئێواران چۆن؟ ده‌رگاکان به‌ خۆشه‌ویستی دابپۆشین و رێگاکانی ته‌مه‌ن به‌ مۆمی حه‌زه‌کان رووناک بکه‌ینه‌وه‌و چاوانمان چۆن؟ بکه‌ین به‌ مۆمی رێگا بۆ ده‌رخستنی رق ئێمه‌ وا راهاتووین ژیانمان ببێته‌ دۆزه‌خ و ئارامی بکه‌ین به‌ میوانی لێوانمان و  خه‌ند هه‌رگیز مالئاوایمان لێنه‌کات به‌لام ئاخخخخخخ!
ئیستا ئێمه‌ گشت دڕکه‌کانی رق له‌ پێی خۆمان ده‌ده‌ین و ساته‌کانمان ناکه‌ین به‌ خۆشی به‌لکو هه‌رده‌م له‌نێو جه‌نگی عه‌شق ئاواره‌و ته‌نیاو به‌جێماوین
ئینجا هێشوو ده‌ستی تاڤگه‌ی گرت و گوتی :
هه‌موو ساته‌کانم له‌ پێناو خۆشه‌ویستی دانا به‌لام هیچ کاتێک خۆشه‌ویستی نه‌یتوانی ساتێک بۆ من دابنێت که‌ بتوانم مالی دلم بکه‌م به‌ مۆزه‌خانه‌ی حه‌ز و تیای بسره‌وم
ئێستاش تامی ژیانم نه‌کردووه‌ و نازانم ژیان کامه‌ گولی پێداوم وکامه‌ رۆحی پاکی لێسه‌ندوومه‌ته‌وه‌ و کام به‌خته‌وه‌ری پێ به‌خشیوم


ماویه‌تی له‌گه‌لم بن...

نوسه‌ر/ sirwan-xo

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sirwan-xo (2009-01-23 14:55:21)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net