.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







توانج، دیاردەیە یان خوو، ئەمە ئەو پرسیارەیە كە ئێمە لەم بەدواداچوونەدا، بە دوای وەڵامدانەوەیدا دەگەڕێین. دیاردەی توانجلێدان كە لە نێوان كوڕان و كچاندا هەیە و، بەشێكی زۆری ئەو دیاردەیە تایبەتە بە كوڕان، یان دەتوانین بڵێن زیاتر ئەوان ئەو كارە دەكەن و، پشكی شێریان بەركەوتووە. "هەولێر" دەیەوێت لەم بەدواداچوونەدا تیشك بخاتە سەر ئەم دیاردەیە.
هەموو ساڵێك لە سەرەتای خوێندنەوە، دیاردەی توانجلێدان لەنێو خوێندكاراندا و بە تایبەت لە بەردەوام خوێندنگەكاندا دەبینرێت، ئەم دیاردەیەیش زانكۆ و پەیمانگەكانیشی گرتووەتەوە، ئەگەرچی ڕێژەكەی لە شوێنەكانی دیكە كەمترە.
(نەورۆز فاڕووق)ـی تەمەن 17ساڵ، وەك خۆی گوتی، یەكێكە بووە لەو كەسانەی كە زۆر جار لە لایەن كوڕانەوە بەر توانج كەوتووە، لەو بارەوە گوتی: "ڕۆژێك دەچوومەوە ماڵەوە، جانتایەكم پێبوو وێنەیەكی (نوور)ـی پێوە بوو، كوڕێك پێی گوتم: "تو خوا وێنەیەكی منی پێوە بكەی باشتر نییە؟ لەوەی وێنەی ئەو بێگانەیەی پێوە بێت؟ منیش گوتم، نەخێر باشتر نییە". )نەورۆز( ئەوەیشی خستە ڕوو كە بەهۆی توانجی كوڕانەوە، تەواو بێزار بووە و، خوێندنگەی لە بەرچاو كەوتووە، و زۆر بە بێزارییەوەیش دەوامی كردووە.
(خوشكان نادر) تەمەن 16 كە قوتابی ئامادەیی (ڕەنگین)ـی كچانە و، نزیكە لە هۆتێلی (سلێمانی پاڵاس) گوتی: "ئەو دیاردە ناشیرینە لەناو گەنجانی بێكاردا، بەر بڵاو بووە، بە ڕاستی ڕۆژێك كە پشوو بێت، یان ڕۆژانی هەینی، ئەو ڕێگاوبانانە دەحەسێنەوە. (خوشكان) ئەوەیشی خستە ڕوو كە وەستانی كوڕان لە بەردەم خوێندنگەدا، كارێكی زۆر نادروستە و لەو كارەیان بێزاربووینە. لە درێژەی قسەكانیدا
(خوشكان) گوتی كە چەند جارێك سكاڵایان لای پۆلیس تۆمار كردووە بۆ ئەوەی ئەو كوڕانەی بەردەوام خوێندگەكەیان دوور بخرێنەوە، دوور خراونەتەوە، بەڵام بنبڕ نەكراوە.
(نەرمین عەبدولخالق )تەمەن 18 ساڵ، قوتابی ئامادەییە و، لە بارەی توانجلێدانی كوڕانەوە گوتی: "من نازانم ئەو كوڕانە بە وەستانیان لەبەردەم دەرگەی قوتابخانەكان، چییان پێ دەبڕێت؟ جگە لەوەی كە بە چاوێكی سووك تەماشایان دەكرێت، بێئەوەی دینارێكیان لە گیرفاندا بێت، تانە و تەشەر لەم كچ و لەو كچ دەدەن وەك ئەوەی خۆیان خوشك و دایكیان نەبێت".( نەرمین) لە قسەكانی بەردەوام بوو و ئەوەی خستەڕوو كە ئەم حاڵەتە بۆ ناڕۆشنبیربوونی ئەو كوڕانە دەگەڕێتەوە و ژینگەكەیشیان ژینگەیەكی باش نەبووە و بە شێوەیەكی تەندروست پەروەردە نەكراون.
لە بەردەم یەكێك لە قوتابخانەكانی كچان لەشاری سلێمانی، لە مانگی ڕابردوودا پۆلیس چەند گەنجێكی دەستگیر كردووە، بە تۆمەتی ئەوەی كە توانجی نابەجێیان لە كچان داوە و، ئەمەیش پاش ئەوە هات كە سكاڵا لە دژی ئەو گەنجانە تۆمار كرابوو. ئەگەرچی هەم سەرچاوەكانی پۆلیس و هەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكەیش ئەوەیان شاردەوە و، نكۆڵییان لێ كرد، بەڵام بە گوتەی شایەدحاڵێكی شوێنی ڕووداوەكە و یەكێك لە مامۆستاكانی قوتابخانەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت،هەردوو سەرچاوەكە جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە چەند كوڕێك كە دووانیان كوڕی بەرپرسان بوون، لەلایەن چەند كچێكەوە داوای یاساییان لەسەر تۆمار كراوە و، پاشانیش دەستگیر كراون و، بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە كە چیتر ڕێگری لەو كچانە نەكەن و نەیەنە سەر ڕێگەیان. سەرچاوە پۆلیسییەكان ئاماژە بە گرتنی ڕێژەیەكی زیاتری گەنج دەكەن، بەڵام لەبارەی لێپێچینەوە و، لێدوانی فەرمییەوە، ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەكمان پێ بدەن.
مامۆستا (سەروەر غەفوور) كە توێژەری كۆمەڵایەتییە و ماوەی سێ ساڵە لە چەند قوتابخانەیەكی شاری سلێمانیدا وەك توێژەری كۆمەڵایەتی كاری كردووە، هۆكاری ئەو توانجلێدانەی نێوان كوڕان و كچانی گەڕاندەوە بۆ ئەو كولتوورەی كە ئەم دوو ڕەگەزەی لە یەكتر دابڕیوە و، ئەو پێیوابوو ئەگەر ناوەندەكانی خوێندن تێكەڵ بن، حاڵەتی لەو جۆرە دروست نابێت. بە تایبەت كە ئێستا ناوەندیی جارانیش بەپێی سیستمی نوێی خوێندن، هەلی زیاتری پێكەوەبوونی كچان و كوڕان دەهێڵێتەوە و، ئەو دابڕانە دروست ناكات كە تاكەكانی هەردوو ڕەگەز بەرەو لە یەكتر نامۆبوون بەرێت.
( م. سەروەر) ئەوەیشی نەشاردەوە كە ئەو سیستمە خوێندنەی پێشوو، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تاك هەبووە، ئەمەیش بەتەواوی لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا دەردەكەوێت كاتێك لە زانكۆ و پەیمانگەكاندا تێكەڵ دەكرێنەوە. هەروەها لە كۆتاییشدا گوتی: "توانج، لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لە دیاردەوە، بووە بە خوو، ئەوەیش هۆكارەكەی بۆ ئەو دابڕانەی هەردوو ڕەگەز دەگەڕێتەوە".
ئارام كۆشكی
hawler
لهسهر هێڵ نییه