.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













چاوه‌ڕێم
که‌سێک نییه تا په‌یامی ئه‌م عه‌شقه‌ی لا بدرکێنم
نهێنی ڕازی پهنهانییم لهدهرونیا بخه‌وێنم
هه‌موو ساتم هه‌ر چاوه‌ڕێ ئاخۆ بۆنیکام گوڵ بکه‌م
کام سینهبێ هه‌نگی ڕۆحم ، تێر له‌شیله‌ی ڕۆحی بکه‌م
ئاخۆ ده‌ستی چ نازدارێ ده‌ستی تینووم بۆ بگووشێ
چ په‌نجه‌یه‌ک نه‌خشی عه‌شق لهجهستهکهمدا بکێشێ
که‌ی واده‌بێ هه‌ر بڕوانم به‌باڵای دار و دیوارا
سی وه‌رزی به‌هارم ژمارد که‌چی که‌س له ده‌رگای نه‌دا
هه‌موو ڕۆژێ به‌رێده‌که‌م هه‌رچاوه‌ڕێی ڕۆژێکی نوێم
تاکو ئێستا چرپه‌ی نازی هیچ نازدارێ نههاتهگوێم
ده‌ریایه‌ک لهئهشکم ڕژان که‌سێک نه‌بوو گوێم لێبگرێ
ئامێزێک نه‌بوو که‌لاکی ئه‌م ته‌مه‌نه‌م له‌خۆ بگرێ
به‌کرحه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه