.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







چاره‌سه‌ركردن به‌ڕه‌نگه‌كان كانێكی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی مرۆڤه كه هێشتا نهێنییه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه.
خۆمان هه‌ست بكه‌ین یان نا ره‌نگه‌كان له ژیانی ئێمه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن و كاریگه‌ریی ته‌واویش ده‌كه‌نه سه‌ر حاڵه‌تی جه‌سته‌یی‌و عه‌قڵیی‌و ده‌رونیمان له‌ژیانی ئێستاماندا. وێڕای ئه‌وه‌ی 150 ساڵ زیاتره ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌یی ره‌نگه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی زانستیی، به تایبه‌تیش كاریگه‌یی ده‌ره‌كیی. ئه‌م بابه‌ته له میانه‌ی ئه‌و پرۆسه پزیشكیانه‌دایه كه له‌ئاستێكی نێو ده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌چی هێشتا ئه‌م زانسته له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا به‌ته‌واوه‌تی به نه‌بوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، مه‌گه‌ر له‌لای هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت كه ئه‌وانیش به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
به‌مه‌به‌ستی بلاَوبوونه‌وه‌ی گرنگی ره‌نگه‌كان‌و به‌كارهێنانیان له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واودا ، له‌م دواییه‌دا له ولاَتانی رۆژئاوادا چه‌ند ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌شق و توێژینه‌وه كراونه‌ته‌وه .
گرنگه بوترێت چاره‌سه‌ركردن له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه زۆر له مێژه له رۆژهه‌لاَتدا ناسراوه، به‌تایبه‌تی له ولاَتانی‌و چین هیندو میزۆپۆتامیاو فیرعه‌ونه‌كانی میسر‌و لای یۆنانی و گریكه‌كانیش بوونی هه‌بووه .
له گرنگترینی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ناحكومیانه‌ی له ولاَتی به‌ریتانیا كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردن له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه " دامه‌زراوه‌ی راهێنانی چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه"یه، هه‌روه‌ها ده‌زگای چاره‌سه‌ركردن به ره‌نگ‌و دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ره‌نگه‌كان)ه كه هه‌موویان بریتین له‌و ده‌زگایانه‌ی خاتوو (جون ماك لیود) كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین‌و دیاریترینی ئه‌و پسپۆرانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن له جیهاندا.
رۆژئاوا و چاره‌سه‌ركردن به ره‌نگه‌كان:
گرنگیدان به چاره‌سه‌ركردن به‌ره‌نگه‌كان كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Chromo therapy) له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌وان گرنگیان به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه داوه، له كتێبی (القانون)ی ئیبن سینا دا، ئاماژه به رۆڵی ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان دراوه له چاره‌سه‌ركردندا. به‌لاَم سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێگه چاره‌سه‌ره له رۆژئاوادا له ساڵی 1877 بوو له‌لایه‌ن دكتور (س. بانگوست)ه‌وه كه هه‌ستا به چاپكردنی كتێبێك به‌ناونیشانی (تیشك وه‌كو چاره‌سه‌ر) نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری تیشكی سوور‌و شین بوو له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ .
له‌ساڵی 1887 دكتۆرێكی دیكه به‌ناوی (ئیدوین بابیت) كتبێكی توێژینه‌وه‌ی به ناونیشانی (بنه‌ماكانی تیشك و ره‌نگ) بلاَوكرده‌وه، كه تێدا ئاماژه‌ی به پێویست بوونی تیشك و ره‌نگه‌كان كردووه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كاندا . هه‌رچه‌نده واپێویست بوو ئه‌م زانایه چاوه‌ڕوان بكات تا زانای هندۆسی به‌ناوبانگ (دینشاه گادیالی) كتێبه گرنگه‌كه‌ی خۆی له‌م بواره‌دا بلاَوبكاته‌وه، له ساڵی 1933 دا، كه تایبه‌ت بوو به‌و بنه‌ما زانستیانه‌ی هۆكاری چۆنێتی كاریگه‌ریی تیشك و ره‌نگه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤ روون كردبوه‌وه، له ژێر ناونیشانی ( ئه‌نسكلۆپیدیای پێوانه‌ی ره‌نگه‌كانی په‌لكه زێڕینه).
جوڵه‌ی گه‌ردیله‌كان ئه‌سڵی نه‌خۆشین:
به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكیی هیندی كۆن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ركردن به ڕێگه‌ی ره‌نگه‌كان ده‌كه‌ن له‌و بڕوایه‌دان " له‌شی مرۆڤ له‌شێكی دیكه‌ی هه‌یه كه له‌شێوه‌ی هاله (واته خه‌رمانه‌یه‌كی روون)دایه كه به چاوی ئاسایی نابینرێت و له چه‌ند ره‌نگێك پێكهاتووه‌و چوارده‌وری مرۆڤی داوه‌و تێكه‌ڵیش بووه له‌گه‌ڵیدا، ئه‌م خه‌رمانه‌یه به (ئیۆرا) ناوده‌برێت. به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكی هیندی كۆن (واته ئیۆر ڤیدا)، یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌و خه‌رمانه‌یه مژینی تیشكی سپی خۆره له ده‌وری له‌ش‌و چڕكردنه‌وه‌ی له حه‌وت سه‌نته‌ره‌كه‌ی وزه‌ی له‌شدا، كه به (چاكرا) ناسراون‌و پاشان ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی ئه‌و وزه‌یه له شێوه‌ی ره‌نگه‌كانی په‌لكه زێڕێنه‌دا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شدا.
له‌باره‌ی چاكراكان و په‌یوه‌ندیان به چاره‌سه‌ركردنه‌وه پسپۆر‌و شاره‌زای چاره‌سه‌ركردن به‌هۆی ره‌نگه‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی 28 ساڵدا له ئه‌مریكاو به‌ریتانیا، خاتوو (جون ماك لیود) ده‌ڵێت" ئه‌و چاكرایانه هه‌روه‌كو گه‌نجینه‌یه‌كی وزه‌ی له‌ش وه‌هان كه هه‌ڵده‌ستن به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیشكه وزه‌یه له تیشكی سروشتی خۆره‌وه‌و په‌خشیان ده‌كه‌نه‌وه به سه‌ری له‌شی مرۆڤدا، هه‌رچۆن له ئاوێزه‌یه‌كی شوشه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌و دوایش په‌خش ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها خاتوو جون ده‌ڵێت، ئه‌و چاكرایانه ده‌وری گۆڕه‌ر (واته موحه‌ویله) ده‌بینن بۆ دابه‌شكردنی وزه به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی وزه‌ی له‌شدا كه‌وه‌ك پاترییه‌ك وان، به نیسبه‌ت له‌شه‌وه‌و هه‌تاوه‌كو ئه‌و جوڵه‌و دابه‌شكردنه به شێوازێكی سروشتی‌و رێك‌و پێك به‌ڕێوه بچێت له‌شی مرۆڤ ساغ و ته‌ندروست ده‌بێت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه مژین و دابه‌شكردنی ئه‌و وزه‌یه ناڕێكی تێكه‌وت، له ئاكامی كه‌می ره‌نگێك یان زیاتره‌وه، ده‌بێته هۆی تێكچوون‌و نه‌خۆشكه‌وتنی له‌ش .
ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێوه كه له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له داهێنانی هه‌ردوو داهێنه‌ری روسیایی (سیمۆن و ڤالنتینا كلیریان)ه كه به كامێرای (كلیرلیان) ناسراوه‌و ئێستا له‌م بواره‌دا كاری پێده‌كرێت، ده‌توانرێت وێنه‌ی ئه‌و خه‌رمانه‌یه بگیرێت، كه هه‌ندێك جار به (پرانا)ش واته "توخمی ژیان " ناوده‌برێت‌و به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی شیكارییه‌كی زانستیانه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه، له‌و دامه‌زراوانه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ن له رۆژ ئاوادا.
چاره‌سه‌ركردن له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه له نێوان زانستی پزیشكی كۆن و سه‌رده‌م دا هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه به‌ته‌واوه‌تی، به‌لاَم رای چه‌ند دكتۆر‌و پسپۆرێكی تایبه‌تمه‌ند هه‌ن له‌مباره‌یه‌وه، كه دان به كاریگه‌ری ره‌نگه‌كاندا ده‌نێن له بواری پزیشكیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك حاڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌روونی. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی دكتۆره‌كانی ئه‌مڕۆ گومانیان له هه‌بوونی ئه‌و چاكرایانه هه‌یه له له‌شی مرۆڤدا و كاریگه‌ری ره‌نگه‌كان له سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی مرۆڤ.
دكتۆر (ماهیر سه‌لامه) پسپۆڕی تایبه‌ت له بواری منداڵ بوون دا له شاری (سینیور) له سوید ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی به‌هۆی ره‌نگه‌كانه‌وه نازانێت، به‌لاَم ناتوانێت نكۆڵی له‌وه‌ش بكات كه ره‌نگه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه له چاكبوونه‌وه‌ی دووچار بوان به نه‌خۆشی خه‌مۆكیی (واته كه‌ئابه).
هه‌روه‌ها دكتۆر عامر پسپۆڕی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان له شاری(بێرن)ی ولاَتی سویسرا وتی : ده‌شێت ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بێت له سه‌ر مرۆڤ و له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا، هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌و وه‌ك دكتۆرێكی ده‌رونناس ده‌زانێت كه چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌كرێت له رێگه‌ی تیشكه سروشتییه‌كانه‌وه وه‌كو نه‌خۆشی خه‌مۆكیی و ته‌نانه‌ت چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یش وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی سه‌ده‌ف و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ش كه توشی پێست ده‌بن.
هه‌روه‌ها دكتۆر (ماهیر سه‌لامه) له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ره‌نگه‌كانه‌وه له سه‌ر مرۆڤ وتیشی: ده‌گونجێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند "شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ییه‌وه" چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونیی بكرێت، وتیشی ئه‌وان وه‌ك پزیشكانی بواری ده‌رونیی له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كاندا به‌هۆی ره‌نگی جلوبه‌رگی نه‌خۆشه‌كانیانه‌وه ده‌توان سوود له ره‌نگی تۆخ یاخود كاڵی جلوبه‌رگی نه‌خۆشه‌كانیان وه‌ربگرن‌و باری ده‌رونیی نه‌خۆشه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن .
راو بۆچوونی زۆر جیاواز هه‌یه له باره‌ی چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی ره‌نگه‌وه، به‌لاَم گرنگترینیان لێدوانی (بید ئان ماك لیود)ه كه وه‌ك شایه‌تحاڵێك له‌و باره‌یه‌وه وتی : یه‌كێك له نه‌وه‌كانی ئه‌و كاتێك ساوابووه تووشی نه‌خۆشی (یه‌ره‌قان) بووه‌و پزیشكه‌كان راسته‌وخۆ داویانه‌ته به‌ر تیشكی شین و چاك بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگی شین كاریگه‌ریی هه‌یه له‌دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و له‌سه‌ر رژێنه‌كان و شله‌كانی ناوله‌ش .
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش به‌ده‌ریان خستووه، ره‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ هه‌یه‌و ده‌توانن به‌شێوه‌ی جیاواز كاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت .
"دۆناڵد واتسون" له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ناوی (فه‌رهه‌نگی ژیری‌و له‌ش) ده‌ڵێت: ره‌نگه‌كان پۆلێن ده‌كرێن به‌سه‌ر دوو به‌شه‌وه: یه‌كه‌میان ره‌نگه گه‌رمه‌كانن وه‌كو ره‌نگی سوور‌و پرته‌قاڵی و زه‌رد كه نزیك ده‌نوێنن‌و گوزارشت له دژایه‌تی ده‌كه‌ن .
پۆلی دووه‌میش بریتین له: ره‌نگه سارده‌كانی وه‌كو شین‌و سه‌وزو په‌مه‌یی كه نێگه‌تیڤ و ته‌نگن.
یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (نیو ئینگلاند) له ئه‌مریكا ده‌ریانخست ، خۆشتن له گه‌رماوێكدا كه گڵۆپێكی ره‌نگ سووری تێدا بێت بۆ ماوه‌ی نیوكات ژمێر ، رێژه‌ی لێدانی دڵی ئه‌و كه‌سه زیاد ده‌كات ، هاوكات گه‌رماوێكی هاوشێوه‌ی ئاسایی ، ئاستی فشاری خوێن ده‌هێنێته خواره‌و مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه . له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ش له‌سه‌ر ره‌نگه‌كان له زانكۆی (كامبریدگ) كه تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر "كاریگه‌ریی ره‌نگه‌كان له‌سه‌ر گیانداران" ، بۆیان ده‌ركه‌وت، ره‌نگی سوور ئازاری له‌ش زیاد ده‌كاتو ئه‌و ره‌نگانه‌شی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك حه‌زیان لێیه‌تی ، ره‌نگی شینه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگێكی ئارام به‌خشه‌و ته‌نانه‌ت رێژه‌ی هه‌ناسه‌هه‌ڵمژین‌و هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌و پێویسته له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌كار بهێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی باشی هه‌یه بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌كان‌و زووتر چاك ده‌بنه‌وه‌و كه‌متر هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن.
هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریشی خستووه كه ره‌نگی زه‌رد، كه‌مترین خه‌ڵك حه‌زی لێده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ‌و ته‌مه‌ڵی‌و كه‌می سه‌رنجڕاگرتن‌و هه‌ستكردن به له ده‌ستدانی ئامانج و ئاوات .
هه‌روه‌ها پسپۆره‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت كه ره‌نگی زه‌ردی تۆخ و زۆر به‌رچاوكه‌وتنی ده‌بێته هۆی نائارامیی باری ده‌رونیی‌و كۆئه‌ندامی ده‌مارو دروست بوونی شك‌و گومان له مرۆڤدا‌و هه‌ندێكجاریش ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی و بێباكانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
نه‌وا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه