❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گروپێك به‌زمانی كوردی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-30 11:07:51

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

گروپێك به‌زمانی كوردی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7763de83fc.jpg

رۆژی 28/1 جارێكی تر (جماعة‌ اتحاد الجهاد الاسلامي) له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت و تۆمارێكی ٢٠ ده‌قیقه‌یی ڤیدۆییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تری ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كرد.

ئه‌م هه‌واڵه‌ بووه‌ جێی بایه‌خی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، له‌ناویاندا ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له‌زاری قسه‌كه‌رێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵگری بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و شریته‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پیشاندراوه‌ له‌لایه‌ن (اتحاد الجماعة‌ الاسلامیة‌) وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و گروپه‌ ئاستێكی نوێی تۆماركردووه‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش لای خۆیه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌ریگرتوون، ئاشكرایه‌ (اتحاد جهاد الاسلامي) وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌و‌ له‌ ئۆزبه‌كستانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداو له‌ سێبتمبه‌ری ٢٠٠٧ ه‌وه‌‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیا‌وه‌ چه‌ند هه‌وڵێكی تیرۆریستی شانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریسته‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌  ویستبوویان ئه‌نجامی بده‌ن، ناویان ده‌ركرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سایتی (دۆیجه‌ڤێله‌) بڵاویكرده‌وه:‌ ئه‌و كاسێته‌ ڤیدیۆییه‌ ماوه‌كه‌ی ٢٠ ده‌قیقه‌یه و‌ ٦ پیاوی ده‌مامكدار به‌ زمانه‌كانی توركی و روسی وئازه‌ری و كوردی وئه‌ڵمانی قسه‌ ده‌كه‌ن.

وه‌ك دۆیچه‌ڤیله‌ ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌وانه‌ به‌زمانی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت "ئه‌مساڵ دیاری كتوپڕی جۆراوجۆرمان بۆ هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان ئاماده‌كردووه‌"، له‌وه‌ش زیاتر وتوویه‌تی به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی داگیركه‌ران ده‌ڵێین ئێمه‌ هێرشه‌كانمان ده‌كه‌ین.

ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژه‌ هه‌موو جیهان ده‌یبینن چۆن موسڵمانان له‌ كه‌رتی غه‌زه سه‌رده‌بڕدرێن، وتوویانه‌ كوا ويلايه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا؟ كوا ئه‌نگیلا میركلی راوێژكارو حكومه‌ته‌كه‌ی؟ وه‌ك كه‌ناڵی (ئه‌ی.ئاڕ.دی) رایگه‌یاند: ئه‌و كاسێته‌ له‌ناوه‌ڕاستی مانگى يه‌كى ئه‌مساڵدا له‌كاتی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر (غه‌زه‌) تۆماركراوه‌.

سایتی دۆیجه‌ڤیله‌ له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا نووسیویه‌تی له‌ماوه‌ی ١٠ رۆژدا ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌مه‌ كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه،‌ پێشتر له‌ ١٨ ی مانگى يه‌كدا له‌ (یوتیوب) له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانێكی مه‌غریبی كه‌ دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا‌وه‌ ناسرا به‌ناوی (بكای حراش) هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌تێوه‌گلانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ ئه‌فغانستان كردبوو.

سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ پێیان وایه‌ ‌ ئه‌و كاسێته‌ نوێيه‌ هیچ په‌یوه‌ندیيه‌كی به‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌وه‌ نیه‌ كه‌ به‌ر له‌ ١٠ رۆژ كاسێتێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان بڵاوكردبوه‌وه‌، ئه‌م كاسێته‌ نوێيه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ (اتحاد جهاد الاسلام) ه‌وه‌، هه‌مانكات لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌و كاسێته‌ی ١٠ رۆژ پێشتربڵاوكرایه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعده‌وه‌ هه‌یه‌و به‌رپرسیارێتیشیان خسته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌.

به‌و تۆمه‌ته‌ش داواكاريی گشتی هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشكنینی خاوه‌نی ئه‌و په‌یامه‌‌‌ ڤیدیۆییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ (اتحاد جهاد الاسلامی) ه‌وه‌ هه‌یه‌ .



پیوکه‌ی میدیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net