.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئاوێنه گۆپاڵی زەمانه
شه‌وانه خه‌می ڕووخی عا‌له‌م روو له من دەکه‌ن
له‌گه‌ڵ سیمام دادەنیشن دەست به گریان دەکه‌ن
ئه‌ی دارستان دڵی منیش وەک تۆ له بیور بریندارە
ئێستاش خوێن دەچۆرەێ، دێ له برینی ئه‌و دڵه هه‌ژارە
هه‌زار سیمای شکاوی خۆم بینی له نێو ئاوێنه
هه‌ر ڕووخی جه‌للا‌دم پێکه‌نی به لێوی ئاوێنه
هه‌ر سیمایه له نێو ئاوێنه شه‌ڕ دەکا له‌گه‌ڵ ڕووخ
هه‌ر ئاوێنه‌یه ، که شه‌ڕ دەفرۆشێ به دوو ڕووخ
ڕۆژێ به سیمام کوت، تۆ پێبکه‌نه به ڕووخی ئاوێنه
پێی بڵێ سه‌ما و مه‌ستی و ئاواز له‌گه‌ڵ منه
ئاوێنه به سیمام پێکه‌نی،کوتی تا تۆ له‌گه‌ڵ من ڕووخت ئی منه
شه‌و و ڕۆژ گۆپاڵی زەمانه به دەستی منه
گه‌ر شه‌رابی خوێنی دڵم دەخۆی نۆشی گیانت بێ
بۆچ پیاڵه‌ی دڵم دەشکێنی، زووخاو به گۆرە‌وە بێ
گوێت له ناڵه و گریانی زووخاوی دڵ بێ
چاوو ببرە پیاڵه دەنگی گریانی تۆش دێ
سه‌رخۆش تۆ که خۆشی خه‌م بۆ دەفروشی؟
تۆ خۆشی پیاڵه‌ی بۆ شه‌ڕ به جام دەفروشی؟
خۆ پیاڵه به سه‌مای خه‌ندە هات ، بۆ به چاوی گریان رۆی؟
سه‌رخۆش به ناڵه‌ی گریان هات، ئی بۆ به لێوی خه‌ندە رۆی؟
خوێنی پیاڵه ڕژا ، جه‌للا‌دی ئه‌و پیاڵه کێ‌یه؟
ئه‌و که‌س که مه‌ست بوو، ئه‌و مه‌ستی‌یه ئی جامی کێ‌یه؟
شه‌رابیش بۆ سه‌مای گریان به سازی ئاوازی لیدا
هۆنراو و به‌سته‌ش مردن، هێندە خه‌م بوخلێته‌وە تیدا
گه‌ر ویستت ڕووخی خۆت ببینی روو له دیوار بکه
سێبه‌ری ئاوێنه‌ی خۆته ، تا دەمری هاوار بکه
له سێبه‌ری خۆته که خۆت باش دەبینی
بگه‌رێ له نیسێی‌یه‌ک، که جۆڵه‌ی خۆت تیدا ببینی
::::::.::...... که‌ماڵ ماملێ ....::::::
( ڕۆمان )
19.10.2007

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه