.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دارەبازی گوڵ
ئه‌ی ئادەمیزاد چه‌ند زاڵمی تۆ قه‌ت بۆ له‌شی گوڵ ناگری
قهرتالهی گول فرۆش دەبینی بۆ دارەبازی گوڵ ناگری
من نازانم ئێوە به چی دەگرین من بۆ گوڵ دەگریم
بۆ گوڵێک که هه‌ست و سۆزی گوڵ فرۆش بوو مرد، دەگریم
تۆ گوڵ فرۆشی زەمانه ، من دارەبازی ئه‌و گوڵانه
هه‌ر من دەنێژم ئه‌و مردوانه، تۆش قه‌ت مه‌گری بۆ ئه‌و گوڵانه
تۆ کفن بکه ئه‌و گوڵانه، گوڵ فرۆش دەفرۆشێ به دارەبازی زەمانه
ئه‌وە زەمانیه، ڕۆژێ تۆش دەفرۆشێ به دارەبازی ئه‌و گوڵانه
وەرە مه‌ی نۆش پیاڵه‌ی په‌ندم وەرگرە پێ بنووشه
ئی سۆفی جامی شه‌رابی مه‌رگه پێ مه‌نۆشه
مهینۆش تۆ که سه‌رخۆشی بۆ بۆنی گوڵ فرۆش نانۆشی؟
سۆفی تۆ که به بۆنی من خۆشی، بۆ کفنم دەکه‌ی به دارەباز دەفرۆشی؟
خۆ من ڕۆژێ جل و به‌رگی هه‌ست و سۆزی دڵی تۆ بووم
ئێستا بۆ دەمفرۆشی به دارەباز، کفنکراوی دڵی تۆ بم؟
من پهروەردەی عه‌قڵی کوێری تۆ بووم بۆیه له نێو زەمبیلهی گوڵ فرۆش بووم
برۆ زاڵم، هیوا و ئاواتی تۆ بۆ گوڵ فرۆش، له نێو دارەبازی سۆفی بم
؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛،،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،؛؛؛؛؛؛؛؛؛
( ڕۆمان )
8.08.2004

له‌سه‌ر هێڵ نییه