.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مناڵ وخۆراكى ته‌ندروست
وه‌رگێرِانى :دڵخواز محمد
گرنگى خۆراكى ته‌ندروست له ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى یه‌كه‌مى مناڵ‌دا له‌وه‌دایه ته‌ندروستى جه‌سته‌یى و ژیرى بۆ مناڵ دابینده‌كات، له چه‌نده‌ها نه‌خۆشى جۆراو جۆر ده‌یپارێزێت و له‌رێگه‌یه‌وه مناڵه‌كه فێرى كۆمه‌لێك له خونه‌ریتى خۆراكى دروستى ده‌كات.
-خۆراك و گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوون:
له ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیدا درێژى مناڵ به رێژه‌ى( بیست وپێنج بۆ سى) سم زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش زۆرترین برى زیادبوونى درێژییه لاى مناڵ به به‌راوردكردنى به ساڵه‌كانى تر‌ى ته‌مه‌نى. له ته‌مه‌نى دووساڵیدا درێژى مناڵ له نێوان سیانزه تا چوارده سم زیاد ده‌كات، واته نیوه‌ى ته‌مه‌نى گه‌شه‌كردنى منداڵ ، ئه‌م رێژه‌یه به‌ره به‌ره كه‌م ده‌كات تا ته‌مه‌نى ده‌گاته ده‌وروبه‌رى پێنج بۆ شه‌ش ساڵى، له ته‌مه‌نى چوار ساڵی و ساڵه‌كانى دواتردا، تا ده‌گاته ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریى، كه‌تیایدا جارێكی‌تر رێژه‌ى گه‌شه‌كردن خێراترده‌بێته‌وه.
كاتێك مناڵه‌كه ده‌گاته ته‌مه‌نى پێنج مانگى كێشى مناڵه‌كه ده‌بێته دووهێند، له ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیدا كێشه‌كه‌ى ده‌بێته سێ ئه‌وه‌نده‌ى كێشى له دایكبوونى ،كه‌واته ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له‌كاتى له دایكبوونیدا كێشى سروشتى مناڵ سێ كیلۆ گرام بوو، ئه‌وا كاتێك ته‌مه‌نى ده‌گاته یه‌ك ساڵ كێشى ده‌بێته نۆ بۆ ده كیلۆگرام .
به‌لاَم گه‌شه‌كردنى ژیرى مناڵه‌كه له ته‌مه‌نى دووساڵیدا ده‌گاته ئه‌وپه‌رِى خێرایى، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به گه‌وره‌بوونى كاسه‌ى سه‌رى مناڵه‌كه له‌م قۆناغه‌دا ده‌دات، له ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیدا نزیكه‌ى دوانزه بۆ سیانزه سم زیادده‌كات،واته له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى نۆ تا ده سم زیادده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا ده‌ماغ له رووى چه‌ندێتى و چۆنێتییه‌وه گه‌شه‌ده‌كات، قه‌باره‌و ژماره‌ى خانه‌كانى مۆخ زیادده‌كه‌ن.له‌رووى چۆنێتییه‌وه پێشكه‌وتنى ئیشكردنى ئه‌م خانانه و به‌شه‌كانى له‌ناوه‌وه‌ى مۆخدا،گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنى ده‌ماره‌كان و جوڵه‌ى مناڵه‌كه ئاماژه به گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پیشچونى كارى ده‌ماغ ده‌ده‌ن، له‌ته‌مه‌نى شه‌ش مانگی‌دا مناڵ به قنه‌وه داده‌نیشێت، له ته‌مه‌نى هه‌شت مانگی‌دا یه‌كه‌مین وشه‌ى بابه دایه ده‌رده‌برِێت، له ده‌وروبه‌رى ته‌مه‌نى نۆ مانگی‌دا به پێوه ده‌وه‌ستێت، له ته‌مه‌نى ده مانگی‌دا یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانى بۆ رۆیشتن ده‌نێت. به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌شه‌سه‌ندنى مناڵ له‌ته‌مه‌نى دوو ساڵیدا ده‌گاته ئه‌وپه‌رى خێراییه‌كه‌ى، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێوستى زیاتر و زۆرترى له‌شمان له‌م قۆناغه‌دا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و خۆراكه‌ى كه‌سێكى پێگه‌شتووبۆ تێربوون پێویستیه‌تى، دڵنییاییه‌وه به‌شى مناڵێك ناكات كه به‌م شێوه خێراییه گه‌وره‌ببێت و گه‌شه‌بكات، ئه‌مه شتێكى به‌هه‌نووكه‌ییه. له‌به‌ر ئه‌وه جۆر و برِى ئه‌و خۆراكه‌ى مناڵه‌كه ده‌یخوات زۆرگرنگه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه خۆراكییه گرنگ و پێویسته‌كانى وه‌ك پرۆتین و ڤیتامین و خوێ كانزاییه سه‌ره‌كییه‌كانى تیادابێت كه بۆ در وستبوونى له‌شێكى ته‌ندروست و ته‌واو پێویستن.
میدیای زانکۆ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه