.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چۆن منداڵه‌كه‌ت فێرى یاسا ده‌كه‌یت له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ ؟
كاتێك منداڵه‌كه‌ت له ماڵه‌وه به ڕه‌وشتى ده‌نگه ده‌نگ و ژاوه ژاو ناسراوه‌و سه‌ربه‌گێچه‌ڵ و شه‌ڕانى و سه‌ركێشه، ئه‌مه یان له ماڵه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یه‌وه به‌تایبه‌ت له لایه‌ن دایك و باوك قه‌بوڵه، چـــونكه سه‌ركێشى و شهڕانیهكهى له جێگایه‌كى به‌رته‌سك دایه و له هه‌راسان كردن و سه‌غڵه‌ت كردنه‌كه‌ى ڕاهاتوون، ئێمه زۆرێك له منداڵان ده‌بینین له ماڵه‌وه زۆر سه‌ركێش و شه‌ڕانى و سه‌ربه‌گێچه‌ڵن ، به‌ڵام كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ماڵه‌وه یان ده‌رده‌چنه ده‌ره‌وه ده‌بینیت ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ن و زۆر نه‌رم و نیان و هێمنن ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌منداڵان سه‌ركێشى و شهڕانیهكهیان هه‌موو جێگایه‌كى گشتى وتایبهتى ده‌گرێته‌وه كه دایك وباوكیان بۆى ده‌چن.
هه‌موو دایك و باوكێك خۆزگه‌ى ئه‌وه ده‌خوازێت كه منداڵه‌كه‌یان زۆر منداڵێكى ژیر‌و ووریاو ووشیار بێت، و له شوێنه گشتیه‌كاندا هێمن و ئارام و له‌سه‌رخۆ بێت ، به‌تایبه‌ت له‌شوێنه ڕۆشنبیریهكانى وه‌ك مۆزه‌خانه و هۆڵه‌كانى كۆڕ‌و سمینار‌و شانۆگه‌رى، به‌ڵام ده‌بینیت هه‌ندێك له منداڵه سه‌ركێش و شه‌ڕانیه‌كان له‌و جۆره شوێنانه نه‌بیت هاوارو ڕۆ ڕۆ ناكه‌ن و لێیان وه خۆشى نایه‌ت، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌مه‌یه چونكه گشت ئاماده‌بووان چاویان بڕیوه‌ته ته‌ختى شانۆ و كه‌س ئاگاى له منداڵه‌كه نیه وگرنگى پێ ناده‌ن ، منداڵیش له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌میشه حه‌ز ده‌كات جێگاى بایه‌خى دایك و باوك و خوشك و براكانى بێت ، ئینجا ئه‌گه‌ر لێ ى دووربكه‌ونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ یاخود بایه‌خى پێنه‌ده‌ن ئه‌وا منداڵه‌كه بێ زه‌وقى ڕووى تێده‌كات و هه‌ڵده‌چێت و دواتر گریانه‌كه‌ى ده‌ته‌قێنێته‌وه وده‌رى ده‌خات ، یاخود له گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ى كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات و هه‌رچى له‌و شوێنه‌یه بهدهنگهكهى بێزار‌و سه‌غڵه‌تیان ده‌كات.
له‌م ساتانه‌دا دایك و باوك هه‌وڵده‌ده‌ن ئاریشه‌كه چاره‌سه‌ر بكـه‌ن و ههڵایهكه كپ بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ده‌بینیت منداڵه‌كه ده‌نگه‌كه‌ى زیاتر ده‌كات و ئه‌وانه‌ى له‌و جێگایه‌ن ته‌واو بێزار‌و سه‌غڵه‌تیان ده‌كات ، ئینجا كه منداڵه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كارانـهى وه‌گوێ به ووته‌ى دایك وباوكى نادات، ئه‌وا ناچار ده‌بن كه لێ ى بده‌ن و به‌مه‌ش قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌بێته‌وه و منداڵه‌كه زیــــاتر ده‌گریێ و هه‌موو ئاماده بووانیش له‌م شوێنه گشتى یه‌دا چاو ده‌بڕنه ئه‌م خێزانه.
جا ئه‌گه‌ر دایك و باوك هه‌ستان به لێدانى منداڵه‌كانیان له شوێنه گشتیه‌كاندا، ئه‌وا شوێنه‌كه ده‌نگ ده‌داته‌وه به‌گریان و ڕۆڕۆى منداڵه‌كه، به‌هۆى ئه‌مه‌ش كه‌س ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ر گوێ دان و ته‌ماشاكردنى چالاكیهكان، وه هه‌موو چالاكیه‌ك له‌شوێنه گشتى یه‌كاندا به‌هۆى ئه‌مه‌وه پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، بۆیه دایكان و باوكانیش ده‌یانه‌وێت زۆر به‌توندى و به ڕقه‌وه هه‌ڵه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
نمونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كرداره خراپانه‌ى كه له منداڵان ڕووده‌ده‌ن له‌ناو سۆپه‌رماركێت دا، كاتێك كه خێزانه‌كه ده‌چنه لقى سه‌وزه فرۆشى ئه‌وا منداڵى شه‌ڕه‌نگێزو سه‌ركێش ده‌ست بهجوڵانهوه ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ردوو ده‌سته‌كانى ته‌ماته‌كان بگریت و به‌ددانه نوێ یهكانیشى پاروو له یه‌كێكیان بدات، و هه‌ندێك جاریش له‌و ساته‌دا زۆرێك له ته‌ماته‌كان لهسندووقهكه ده‌كه‌ونه خواره‌وه ، و كاتێك دایكه‌كه ده‌یه‌وێت ته‌ماته‌كان هه‌ڵگرێته‌وه‌و له شوێنه‌كه‌ى دایان نێته‌وه ، ئه‌وا منداڵه‌كه هه‌رخێرا دهسكێكى كه‌ره‌وز یاخود هه‌رجۆره سه‌وزه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و هه‌ڵدێت یاخود فڕێى ده‌دات.
وه‌كاتێك خێزان به‌ره‌و شارى یارى منداڵان ده‌كه‌ونه ڕێ ، ئه‌وا منداڵه‌كه شێتیهكهى ده‌ست پێ ده‌كات و ناتوانێت ته‌ركیز بكاته سه‌ر ته‌نها یه‌ك یارى ، به‌ڵكو داوا له دایك و باوكى ده‌كات ده‌ڵـێت ئه‌م یاریه نا ئه‌م یاریه‌ش ئه‌وه‌ى تریشیان واته له چركه ساتێك‌دا چه‌ندین جار ڕاى ده‌گۆڕێت و داواى زۆربه‌ى یاریه‌كان ده‌كات، پاشان دایك وباوك و یاریه‌كان جێ ده‌هێڵێت و ڕاده‌كات سوارى ئه‌و پاسكیله بێت كه له ساڵۆنهكهدایه، ئینجا ئاوا ده‌بێت دایك و باوك به‌رده‌وام له سۆپهڕماركێت به دواى منداڵكهیاندا ڕاكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان هه‌وڵده‌ن منداڵه‌كانیان له‌ماڵه‌وه په‌روه‌رده‌و فێره ڕێــك و پێكى و یاسا بكـه‌ن ، وه كاتێك كه ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه ئه‌وا پێویسته هۆشدارى بده‌نه منداڵه‌كه‌یان كه فڵانه كار‌و فڵان نه‌كات و ده‌ست له هیچ شتێك نه‌دات له ناو سۆپهڕماركێت ، وه كارى بێزاركه‌رو خراپ ئه‌نجام نه‌دات ، وه پێویسته فرمانى پێ بكه‌ن كه له نێزیكیانهوه بڕوات به‌ڕێگادا وغار نه‌دات و دوور نه‌كه‌ونه‌وه لێیان بۆ ئه‌وه‌ى بزرنه‌بێت ، وه پێویسته هوشدارى ئه‌وه‌ى پێ بده‌ن ئه‌گه‌ربێت و له‌كاره بێزاركهرهكانى به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جارێكى تر له‌گه‌ڵ خۆى نابه‌ن بۆ سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه ، وه هه‌وڵده‌ن منداڵه‌كه هان دهن بۆ جێ بهجىَ كردنى فرمانه‌كانیان ، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه دیارى پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر به‌جێ هێنانى فرمانه‌كان تاكو هه‌ست بكات كه پێگیرى به هه‌موو فرمان و ئامۆژكاریهكانى دایك وباوكى كردووه.
خوشكان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خؤش بئ بؤ ئه م بابه ته به سودانه هه ر بزيت
*~..PaRy..~*

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس به رى كيان ده سته كانى توش خوش بيت كوله كه م....
له‌سه‌ر هێڵ نییه