سڵاو
ئه‌م کاته‌ی گشت لایه‌کتان باش .
سه‌ره‌تا وه‌ک به‌رنامه‌ی تۆریتن دابه‌زینن

ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته مه‌به‌سته و ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ، ئه‌وه‌یه که فایلێكی تۆڕڕێنت چۆن دروست ده‌که‌ین و وه پاشان چۆن بمانه‌وێت له ماڵپه‌ڕه‌کانی تؤڕڕێنت به‌رزیان بکه‌ینه‌وه یاخوود بۆ هاوڕێیه‌کمانی بنێرین .
بۆ دروست کردنی فایلی تؤڕڕێنت جاران پڕۆگرامی تایبه‌ت هه‌بوو و که فایله‌کانی بۆ دروست ده‌کردیت ، وه ئێستا ئه‌م پڕۆگرامانه هه‌ر ماوون به‌ڵام خه‌ڵک به‌کاری ناهێنێت !!
ئێمه لێره‌دا پێویستیمان به پڕۆگرامی تایبه‌ت نی‌یه بۆ دروست کردنی فایلی تۆڕڕێنت ، به‌ڵکو ئێستا له زۆربه‌ی زۆری پڕۆگرامه‌کانی تؤڕڕێنت داگرتنی وه‌ک ( Utorrent..BitComet.. Azureus ) ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ و به‌ئاسانی تؤڕڕێنت دروست بکه‌یت .
ئێستا ئێـمه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر پڕۆگرامی Utorrent ده‌که‌ین .
هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تایی بۆ دروست کردنی فایلێکی تۆڕڕێنت .
سه‌ره‌تا ئه‌و فایله ، ئه‌م گۆرانیه ، ئه‌م فلیمه ، یان ئه‌وشته‌ی که ئه‌مه‌وێت بیکه‌م به تؤڕڕێنت ، له جێگایه‌کی تایبه‌ت خڕیان ده‌که مه‌وه ، ده‌توانم بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فایله‌کان بچووک بکه‌مه‌وه فایله‌کان بکه م به‌ڕاڕ یاخوود زیپ

پاش ئه‌وه پڕۆگرامی ئوو تۆڕڕێنت ده‌که‌ینه‌وه .



1.بۆ هێنانی فایلێک ئه‌م جێگایه کلیک ده‌که‌یت ، واتا ئه‌م جێگایه گه‌ر ته‌نها یه‌ک فایل بێت .
2.بۆ ده‌ست نیشان کردنی فۆڵده‌رێک که‌چه‌ندین فایلی تێدا بێت ، که به‌یه‌که‌وه هه‌موو فۆڵده‌ره‌که بکه‌ین
به فایلی تۆڕڕێنت .
3.له‌م بۆشایدا یه‌کێ له‌م 3 ئه‌درێسانه بنووسه . به‌رده‌وام من ئه‌درێسی یه‌که‌م ده‌نووسم .تۆ هه‌ر ئه‌وه به‌کاربهێنه .

4.ئه‌م خانه بچووکه و گرنگه که نیشانه‌ی له‌ناودا بکه‌یت .
5.ده‌ست ده‌نێت به‌م دوو گمه‌یه بۆ دروست کردنی فایله تؤڕڕێنته‌که .

6. ...هه‌نگاوی شه‌شه‌م هه‌نگاوی پاشه‌که‌ووت کردنی فایله تۆڕڕێنته‌که‌یه ، ئه‌م فایله له جێگایه‌ک به‌ئاره‌زووی خۆت پاشه‌که‌ووت بکه بۆ نموونه لسه‌ر شاشه‌ی کۆمپیته‌ر پاشه که‌وتی بکه ، . ده‌بینیت فایلێكی سه‌وز دروست ده‌بێت ، که ئایکۆنی پڕۆگرامی ئووتۆڕڕێنتی له‌سه‌ره .

هه‌نگاوی دووه‌م به‌رزکردنه‌وه‌ی فایله‌که .

هه‌نگاوی ناردنی فایله تۆڕڕێنته‌که بۆ داگرتن .
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌م فایله بچووکه سه‌وزه‌یه که دروست بووه ، ده‌توانین ئه‌م فایله بۆ هاوڕێکانمان بنێرین له ڕیگای ئێـمایل یاخوود ئێم ئێس ئێن یان هه‌رڕێگایه‌کی تربێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م گۆرانیه‌کان دابگرێت .

وه‌یاخوود ده‌توانیت ئه‌م فایله تۆڕڕێنته بنێڕینه ماڵپه‌ڕه‌کانی تؤڕڕێنت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌گشتی بتوانێت ئه‌م شته‌ی ئێـمه دابگرێت .
ده‌توانیت
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ماڵپه‌ڕه و هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کانی تری ئه‌م تؤڕڕێنت ناردن ده‌بێت ئه‌ندام بیت و خۆت تۆماربکه‌یت ، خۆتۆمارکردن به‌خۆراییه .
پاش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت کردووه ، کلیک له‌سه‌ر ئۆپلۆد ده‌که‌یت ، تا وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه .

ئیتر به‌م شێوه‌یه فایله‌کانمان ده‌نێرین بۆ بڵاوکردنه‌وه و خه‌ڵکیش ده‌توانێت فایلکانمان دابگرن .
...........

...........

هیوادارم به‌دڵتان بیت
کوردش ویب
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Zizou (2009-02-09 16:59:35)