❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر


#1 2009-02-09 18:48:36

sherwani
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-12-04
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPOpera

راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر

سڵاو ئازیزان
من ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌لم پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی به‌رێز هاوکاریم بکه‌ن مه‌منونتان ده‌بم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-10 09:31:23

haubash_kurd
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-20
دواترین سه‌ردان: 2011-04-22
په‌یامه‌كان: 25
WindowsXPFirefox

Re: راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر

فه‌رمو براکه‌م

كۆد:

ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌كوردستان ده‌كه‌وێته‌ قه‌دپاڵی چیای برادۆست، له‌ڕۆژئاوای زێی گه‌وره‌ هه‌یه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشی قه‌زای مێرگه‌سوو، ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ 800 مه‌تر له‌گوندی شانه‌ده‌ری ناوچه‌ی بلێ- وه‌ دووره‌و پانی ده‌رگاكه‌ی 82 پێیه‌و به‌رزییه‌كه‌شی 26 پێیه‌، ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش 175 پێ به‌رزه‌.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ شوێنه‌واری مرۆڤی كۆن بووه‌ (مرۆڤی نیانده‌رتاڵ)، چه‌ندین جار پسپۆڕو شاره‌زای شوێنه‌وارناسی و جیۆلۆجی سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر ژیان و مێژووی ناو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر.
له‌و توێژینه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 1951 دا ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن زانای شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكی (رالف) كه‌ماوه‌ی ده‌ساڵی خایاندو به‌ چوار چینی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك  ئه‌نجامدران، به‌ناوه‌كانی چینی a b c d)  )  كه‌ به‌ مادده‌ی كاربۆنی 14  كاره‌كانی تێدا ئه‌نجامدرا، سه‌رئه‌نجام دوای هه‌ڵكه‌ندنی 14 مه‌تر، چه‌ندین ئێسكی و پروسكی گیانه‌وه‌رانی كێوی تێدا دۆزرایه‌وه‌ وه‌ك ئاسك و بزنی كێوی له‌گه‌ڵ چوار په‌یكه‌ری مرۆڤی نیانده‌رتاڵ كه‌ سیانیان مرۆڤی گه‌وره‌بوون له‌گه‌ڵ منداڵێك، دوای ئه‌و توێژینه‌وه‌ مێژووییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه‌ ژیان له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا  بۆ 45-60 هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌ دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌ر زێدی باو و باپیرانیان، كردبوویان به‌شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌كان بودجه‌یه‌كی كراوه‌ی بۆ داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی كردنی به‌شوێنێكی گه‌شتوگوزاری و پاراستنی ئه‌م شوێنه‌واره‌، ئێستاش رۆژانه‌ كاری تێداده‌كرێت و خه‌ڵكیش به‌هۆی ئه‌و رێگایه‌ی بۆ دروستكراوه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

===================
لوت به‌رز مه‌به‌ له‌ئاستی زه‌وی
هه‌رچه‌نده‌ بژیت خۆراکی ئه‌وی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-10 13:39:59

sherwani
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-12-04
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPOpera

Re: راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر

سڵاو گیانه‌
به‌رێزم ئه‌مه‌ کورته‌ راپۆرته‌ من راپۆرتێکی درێژم ده‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » راپۆرتێکم ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net