❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوشه ويستى له اسلامدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-18 23:55:04

سۆزی ئه‌وین
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2009-09-22
په‌یامه‌كان: 12

خوشه ويستى له اسلامدا

[color=blue].: له‌ نێوان ڕێ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا |ببورن ئه كه رباسه كه مان دريزه
سروشتی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان كوڕ و كچ پێش ژیانی هاوسه‌رێتی
بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌ نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌ سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه‌ ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات، وه‌ ئایینی ئیسلامیش په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچانی به‌یه‌كجار قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكو له‌سنوری خۆیدا ڕێكی ده‌خات بێ ئه‌وه‌ی توند بێت له‌سه‌ری یان په‌ته‌كه‌ی بۆ شل بكاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردووكی.
ئایه‌ چی ڕوو ده‌دات گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌ سه‌ركه‌شی و به‌بێ چاودێڕێكردنی سنووره‌كانی خوا؟ بێگومان ده‌مان گه‌یه‌نێته‌ ئه‌وپه‌ڕی خراپه‌كاری و داڕمانی كۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆیه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ به‌دڕه‌وشتی و سنوور به‌زاندنی ئایین و ڕه‌وشته‌ به‌هاكان.. ئێمه‌ش زۆر له‌ كچان و كوڕان ده‌بینین له‌م حاڵه‌ته‌ن له‌م ڕۆژگاره‌دا و هیچ ڕێنماییه‌كیان نیه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، ئایه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی هیچ قدوه‌و پێشه‌نگێكی چاك بۆیان؟ ئه‌مه‌ چۆن ڕوو ده‌دات له‌كاتێكدا ئێمه‌ی موسڵمان هه‌میشه‌ پێشه‌نگ و قدوه‌مان له‌ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌بینینه‌وه‌، به‌ڵكو هۆیه‌كه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕێبازی خوای گه‌وره‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و قدوه‌و پێشه‌نگه‌ چاكه‌ و له‌هه‌مان كاتدا خۆبه‌ستنه‌وه‌و چاولێكردن له‌ كه‌سانی خراپ و خاوه‌ن ژیانی سه‌رنه‌كه‌وتوو.
ئه‌ی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی چیه‌؟
بێگومان خۆشه‌ویستی به‌رزترین و جوانترین شته‌ له‌ ژیاندا و ئایینی ئیسلامیش ئایینی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستیه‌ له‌ناو تاكه‌كانی، ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ خۆشه‌ویستی‌یه‌كی پاك و دوور له‌ هه‌ر خڵته‌ و بێ ئه‌وه‌ی له‌پاش خۆی تاوان و خراپه‌كاری‌یه‌ك به‌جێ بهێڵێ، وه‌كو خۆشه‌ویستی موسڵمانێك بۆ براكه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی، یان خۆشه‌ویستی ئا??ره‌تێك بۆ مێرده‌كه‌ی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، یان خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵه‌كانی و منداڵه‌كانی بۆ دایك وباوك ... هتد، وه‌ گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیش خۆشویستنی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ خواپه‌رستی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، وه‌ هیچ كه‌ست خۆش نه‌وێت به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره‌، له‌ خۆشویستنیدا كه‌سی بۆ بڕیار نه‌ده‌یت وه‌كو هاوه‌ڵ ئه‌گینا گه‌ر له‌ خوا زیاتر كه‌سێكت خۆش بوێت ئه‌وا هاوه‌ڵت بۆ خوا بڕیار داوه‌ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌??ه‌رموێت: (وَم??نَ النَّاس?? مَن يَتَّخ??ذ?? م??ن د??ون?? اللّه?? أَندَاداً ي??ح??بّ??ونَه??مْ كَح??بّ?? اللّه?? وَالَّذ??ينَ آمَن??واْ أَشَدّ?? ح??بًّا لّ??لّه??) (البقرة/ 165).
به‌ڵام خۆشه‌ویستی به‌نده‌ی موسڵمان بۆ به‌نده‌ی موسڵمان بێگومان هیچ تاوانێك نیه‌و حه‌رامیش نیه‌، بۆیه‌ گه‌ر موسڵمان كه‌سێكی خۆش ویست، چ كوڕێك كچێكی وه‌كو خوشك خۆش ویست یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ خۆشی بوێت و له‌به‌ر خو و ڕه‌وشتی بێت. به‌ڵام چۆن له‌پێناوی خوای گه‌وره‌ خۆشی ده‌وێت؟ به‌ڵێ، ده‌توانێ له‌پێناوی خوای گه‌وره‌ خۆشی بوێت به‌و شێوه‌ی كه‌وا ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت له‌م خۆشویستنه‌دا و سنوری خوا بپارێزێت تیایدا، چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین خوای گه‌وره‌ به‌رنامه‌ و ڕێبازێكی بۆ دیاری كردووین له‌ ژیاندا په‌یڕه‌وی بكه‌ین هه‌ر وه‌ك ده‌??ه‌رموێت: (وَأَنَّ هَـذَا ص??رَاط??ي م??سْتَق??يمًا ??َاتَّب??ع??وه?? وَلاَ تَتَّب??ع??واْ السّ??ب??لَ ??َتَ??َرَّقَ ب??ك??مْ عَن سَب??يل??ه?? ذَل??ك??مْ وَصَّاك??م ب??ه?? لَعَلَّك??مْ تَتَّق??ونَ) (الانعام: 153)، واته‌ ڕێگای خوا ته‌نها ڕێبازێكه‌ كه‌ كردویه‌تی به‌ به‌رنامه‌ و مه‌نهه‌جی ژیانی مرۆڤه‌كان و هیچ لار و خێچێكی تیادا نیه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر كچان  و كوڕان شوێنی ئه‌م ڕێبازه‌ ڕاسته‌ بكه‌ون، بۆیه‌ گه‌ر شوێنی كه‌وتن و له‌سه‌ری ڕۆشتن ئه‌وا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ وه‌ده‌ست دێنن له‌بۆ دونیا و دواڕۆژ، خۆ ئه‌گه‌ر لێی لا بده‌ن و بچه‌رخێن و ڕێچكه‌ و ڕێبازی تریان گرته‌به‌ر بۆ ژیانیان ئه‌وا جیابوونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێبازه‌ تاكه‌كه‌ی خوا و چه‌رخاون لێی، وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ به‌گومڕایی دوور له‌ ڕێنمایی خوای گه‌وره‌. وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ دا پێویسته‌ تێنه‌په‌ڕێ له‌ مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی چاك نواندن به‌رامبه‌ر یه‌كتر كه‌وا خوای گه‌وره‌ داوای ده‌كات لێمان، وه‌ بۆ نمونه‌ش ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر موسا (علیه السلام) كاتێك ڕێگه‌ی ده‌كه‌وێت به‌ بیره‌ ئاوێك له‌وێ چاوی ده‌كه‌وێت به‌ دوو ئا??ره‌ت كه‌ توانایان نیه‌ ئاو به‌ ڕانه‌ مه‌ڕه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌میش یارمه‌تییان ده‌دات و ئاوه‌كه‌یان بۆ ده‌هێنێته‌ ده‌ر تاكو ڕانه‌كه‌یان تێر ئاو بده‌ن، به‌ڵام گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ سنوری خوای به‌زاند له‌ مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتكردن له‌نێوانیان، ئه‌وا ده‌ست درێژی‌یه‌كه‌ به‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ئایینی ئیسلام و ده‌رچوونێكه‌ له‌ ??ه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌.
خوای گه‌وره‌ش داوا ده‌كات له‌ پیاو و ئا??ره‌ت خۆیان بڕازێننه‌وه‌ به‌جوانترین خوو ڕه‌وشتی چاكه‌ تاكو پیاو و ئا??ره‌ته‌كه‌ ببنه‌ دوو ئه‌ندامی چالاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ ئایینی ئیسلامیش چاودێرێ ئه‌و جیاوازی‌یه‌ سروشتی‌یانه‌ی كردووه‌ له‌نێوان پیاو و ئا??ره‌ت دا، هه‌روه‌ها كار و پیشه‌ی نێر و مێ، بۆیه‌ ده‌بینین ئا??ره‌تان تایبه‌ت مه‌ند ده‌كات به‌ كۆمه‌ڵێ ئاداب و ڕه‌وشتی تایبه‌ت تاكو خۆیان و مه‌كانه‌تیان بپارێزێت و ده‌ست درێژی نه‌كرێته‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن پیاوانی سوك و خراپه‌وه‌..
خۆشه‌ویستی پێش ژیانی هاوسه‌رێتی
خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچ پێش پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌م ڕۆژانه‌دا به‌دی ده‌كرێت، وه‌ له‌م په‌یوه‌ندی‌یانه‌دا ده‌بینی كوڕان و كچان ده‌كه‌ونه‌ ناو كۆمه‌ڵێ كاری قه‌ده‌غه‌كراو كه‌وا ئایینی ئیسلام ڕێی لێ گرتووه‌و ڕێی پێ نه‌داوه‌، به‌داخه‌وه‌ ده‌بینی (چ له‌ كوردستان چ له‌ ڕۆژئاوا) گه‌نجان له‌ كوڕان و كچانی كورد به‌ نهێنی پێكه‌وه‌ په‌یمان له‌نێوان خۆیان ده‌به‌ستن به‌ناو (خۆشه‌ویستی) و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و ژووان داده‌نێن و تێكه‌ڵاوی دروست ده‌كه‌ن، وه‌ په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێی نامه‌و ته‌له‌??ۆنه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن و ده‌یڕازێننه‌وه‌ به‌ قسه‌ی شیرین و نه‌سته‌ق كه‌وا نه‌??س و ده‌روون لاواز ده‌كات له‌به‌رده‌م هه‌واو هه‌وه‌س و شه‌هه‌وات و داواكاری‌یه‌كانی، پاشان به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه‌ زیاتر نه‌رم و نیانی ده‌نوێنێت له‌ قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌یركردن و ڕوانینیان بۆ یه‌كتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بزانێت ئه‌م تاوانی سه‌یركردنه‌یان بۆ یه‌كتر چه‌نده‌و چه‌ند له‌سه‌ر خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ مرۆڤ ته‌نانه‌ت به‌ سه‌یركردنی حه‌رامێك پێی تاوان بار ده‌بێت وبه‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ به‌سه‌یركردنی تاوانێك به‌چاوی سووك و بێ بایه‌خه‌وه‌ تاوانبار بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ كچ و كوڕه‌كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ (خۆشه‌ویستی)یه‌ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌دا خۆشه‌ویست بن و به‌چاوێكی به‌زه‌یی و دۆستانه‌وه‌ سه‌یر بكرێن، به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه‌ ڕاست بێت ئایه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌ هیچ شه‌??اعه‌ت و یارمه‌تی‌یه‌كیان ده‌دات؟ گه‌ر خۆشه‌ویستی ببێته‌ هۆی ڕاكێشانی كچ و كوڕ بۆ تاوان و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ ئه‌وا وه‌كو وایه‌ كه‌وا هاوه‌ڵت له‌ خۆشه‌ویستی خوا بڕیار دابێت واته‌ (ند)ێكت بڕیار داوه‌ وه‌كو پێشتر باسمان كرد، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره‌ هیچ كات پێویستی به‌وه‌ نیه‌ كه‌سانی تری له‌گه‌ڵ شه‌ریك بكه‌یت له‌ خۆشویستنی دا.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌??ه‌رموێت: (إياكم والدخول على النساء ??والذى ن??سي بيده ما خلا رجل بامرأة إلا دخل الشيطان بينهم) (رواه الطبراني)، واته‌: ئه‌ممان هیچ كات مه‌چن به‌سه‌ر ئا??ره‌تان و تێكه‌ڵیان مه‌بن، سوێند به‌و خوایه‌ی ڕۆحی منی به‌ده‌سته‌ هیچ پیاوێك جیا نابێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئا??ره‌تێك و به‌ته‌نها ببن دوو به‌دوو مه‌گه‌ر شه‌یتان سێ هه‌میان نه‌بێت. جا خوشك و براكانم خۆ ده‌زانن گه‌ر شه‌یتانیش بچێته‌ نێوان كوڕ و كچێك به‌ره‌و چ تاوانێك هه‌وڵ ده‌دات ڕایان بكێشێت و چ ئیغرائێك ده‌خاته‌ ئه‌و دانیشتن و چاوپێكه‌وتنه‌یان؟ ئایینی ئیسلامیش قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ كه‌وا ته‌نهایی دروست ببێت له‌نێوان پیاو و ئا??ره‌تێكی نامه‌حره‌م تاكو توشی ??تنه‌ نه‌یه‌ن و ئا??ره‌ته‌كه‌ بپارێزێت له‌وه‌ی تاوانێك ڕوو بدات كه‌وا خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ چ قسه‌ و سه‌یركردن بێت یان له‌وه‌ زیاتر بێت.. هه‌مووشمان ده‌زانین غه‌ریزه‌ی جنسی له‌هه‌وو غه‌ریزه‌یه‌ك به‌هێزتره‌ له‌ناو مرۆڤدا بێ شك، وه‌ مانه‌وه‌ی كوڕ و كچێك به‌ته‌نهایی و دوو به‌دوو نه‌??س و ده‌روون ده‌بزوێنێ و هه‌ردوو لا ڕاپێچ ده‌كات به‌ره‌و تاوان، بۆیه‌ پێویسته‌ هیچ كات پیاو و ئا??ره‌تێك به‌ ته‌نها و دوو به‌ دوو نه‌مێننه‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌ مه‌حره‌مه‌كانی كچه‌كه‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا چاو بپارێزن و هه‌ر ئه‌وه‌ش پارێزه‌ر و پاكتره‌ بۆدڵ و ده‌روونی هه‌ردوولا.
خوای گه‌وره‌ش ده‌??ه‌رموێت: (ق??ل لّ??لْم??ؤْم??ن??ينَ يَغ??ضّ??وا م??نْ أَبْصَار??ه??مْ وَيَحْ??َظ??وا ????ر??وجَه??مْ ذَل??كَ أَزْكَى لَه??مْ إ??نَّ اللَّهَ خَب??يرٌ ب??مَا يَصْنَع??ونَ) (النور 30) واته‌: (ئه‌ی محمد بڵێ به‌ پیاوانی باوه‌ڕدار با چاوی خۆیان بگرنه‌وه‌ له‌ سه‌یركردنی حه‌رام و هه‌روه‌ها داوێنیان بپارێزن، ئه‌مه‌ پاك و پاككه‌ره‌وه‌یه‌ بۆیان و خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره‌ چی ده‌كه‌ن)، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌بینین په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ پێش پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش په‌یمانیان دا به‌یه‌كتر كه‌وا له‌داهاتوودا به‌یه‌ك ڕازی بن و ژیان پێكه‌وه‌ بنێن، وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا خۆشه‌ویستی نیه‌ به‌بێ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی.. له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی خۆی مه‌به‌ستێكی به‌رز و جوانه‌ و هه‌ستێكی پاك وپێگه‌رده‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك گه‌ر له‌شوێنی ته‌واوی خۆی به‌كارهێنرا وه‌كو: خۆشویستنی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر و خێزان و خزم و كه‌سوكار و هاوسه‌ر و منداڵ و ... هتد. به‌ڵام كێ له‌ ئێمه‌ گه‌ر كه‌سێكی خۆش بوێت بیری لێ ناكاته‌وه‌و خه‌یاڵی بۆی ناڕوات بۆ یادكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و خو و سی??اته‌كانی ناهێنێته‌ یاد تاكو وه‌كو ده‌ڵێن ئاگری شه‌وق و یادكردنی دانه‌مركێنێته‌وه‌؟ پرسیاره‌كه‌شم له‌ ئێوه‌ی خۆشك و برایانم ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕوو ده‌دات به‌بێ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی؟؟
چ كات خۆشه‌ویستی ده‌توانین ڕابگه‌یه‌نین؟
بێگومان خۆشه‌ویستی ڕێی پێ دراوه‌و حه‌ڵاڵه‌ گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ئه‌نجام درا (مه‌به‌ستم ئه‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌ نیه‌ ئه‌مڕۆ له‌نێوان كوڕ و كچ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت) به‌ڵكو وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، وه‌ هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌بێت و حه‌رام ده‌بێت گه‌ر غا??ڵ بوین و دووركه‌وتینه‌وه‌ له‌ ڕێبازی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره‌ ڕێی نه‌داوه‌ به‌ ئا??ره‌تانی موسڵمان كه‌وا په‌یوه‌ندی‌یان هه‌بێت پێش ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پیاوان له‌ شێوه‌ی دواندن به‌ ناز و لارو له‌نجه‌وه‌ قسه‌ بكات و سه‌رنجی پیاوان ڕابكێشێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ??ه‌رمانیكرد به‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر: يَا ن??سَاء النَّب??يّ?? لَسْت??نَّ كَأَحَد?? مّ??نَ النّ??سَاء إ??ن?? اتَّقَيْت??نَّ ??َلَا تَخْضَعْنَ ب??الْقَوْل?? ??َيَطْمَعَ الَّذ??ي ????ي قَلْب??ه?? مَرَضٌ وَق??لْنَ قَوْلًا مَّعْر??و??ًا) (الأحزاب 32)، ئه‌مه‌ش ئاداب و ڕه‌وشتێكه‌ كه‌وا خوای گه‌وره‌ ??ه‌رمانی كرد به‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر چونكه‌ ئه‌وان قدوه‌و پێشه‌نگێكن بۆ هه‌موو ئا??ره‌تانی ئوممه‌تی ئیسلام، وه‌ خوا ده‌??ه‌رموێت: (??لا تخضعن بالقول) واته‌: به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و به‌ناز و له‌نجه‌و لاره‌وه‌ قسه‌ مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵً پیاواندا (مه‌به‌ست لێره‌دا پیاوی نامه‌حره‌م)، هه‌روه‌ها خوا ده‌??ه‌رموێت: (وقلن قولاً معرو??اً) واته‌: كاتێك ئه‌دوێن قسه‌ی چاك و باش و جوان بكه‌ن وه‌ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاوێكی نامه‌حره‌م به‌شێوه‌یه‌ك بدوێن به‌ناز و نه‌رمی و له‌نجه‌و لاره‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئا??ره‌تێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی خۆی ده‌دوێت، بۆیه‌ ئه‌ی خوشكی خۆم ئاگاداربه‌ و خۆت دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی قسه‌ی نه‌رم و به‌ناز ده‌ربخه‌یت و خۆشه‌ویستیت ده‌رببڕیت بۆ كوڕێت یان پیاوێك ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ت نه‌بێت، واته‌ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی و قسه‌ی نه‌رم و ... به‌شێكه‌ له‌و جۆره‌ قسانه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌حه‌رامی داناوه‌و له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ ده‌قێكی ڕوون و ئاشكرا.
بۆیه‌ خوشكه‌كه‌م ئه‌مان هه‌زار ئه‌مان.. ووریابه‌ له‌وه‌ی خۆت تووشی ئه‌م تاوانه‌ بكه‌یت له‌كاتێكدا پێی نازانیت و هه‌ستی پێ ناكه‌یت، به‌ڵكو خۆت بڕازێنه‌وه‌ به‌ ڕه‌وشت و خوڵقی ئا??ره‌تی موسڵمانی باوه‌ڕدار، وه‌ خۆت و ئایینه‌كه‌ت بپارێزه‌، وه‌ له‌كاتی قسه‌كردن و دواندنیشا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌نگین و ڕاست و پێكاو بدوێ نه‌وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێیان له‌ قسه‌كانته‌ و خاوه‌ن دڵ وده‌روون و نه‌??سێكی لاواز بن و تووشی ??تنه‌ بن و هه‌ستێكیان به‌رامبه‌رت بۆ دروست بێت.. وه‌ بێگومان گه‌ر كاتێك قسه‌و ووته‌ی خۆشه‌ویستی و هه‌ستی خۆت ده‌رده‌بڕی بۆ كوڕێك له‌هاوته‌مه‌نی خۆتدا و به‌ته‌نها بن یان نا، ئه‌وا هه‌رچی هه‌ست و مه‌شاعر و غه‌ریزه‌ و داخوازی‌یه‌ خه‌وتووه‌كانی ئه‌و كوڕه‌ هه‌یه‌ جوڵاندووته‌ته‌وه‌. وه‌ هه‌موو ئه‌م كاره‌ش له‌جێی خۆی نیه‌ و نابێت بكرێت، هه‌روه‌ها گه‌ر كوڕه‌كه‌ هه‌مان كاری به‌رامبه‌رت ئه‌نجام دا و نزیك بوویه‌وه‌ لێت به‌ قسه‌ی پڕ له‌ ووشه‌ی ناسك و خۆشه‌ویستی كه‌وا هه‌ست و مه‌شاعر ده‌جوڵێنێت، بێگومان به‌م كاره‌ش تۆ توشی تاوانێك ده‌كات و له‌داهاتوی ژیانتدا تووشی چه‌نده‌ها كێشه‌ت ده‌كات، وه‌ هه‌ركه‌سیش گومانی وایه‌ كه‌وا ده‌توانێت هه‌واو هه‌وه‌س و داخوازیه‌كانی خۆی بگرێت ئه‌وا باشتر وایه‌ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستی و مه‌شاعه‌رانه‌ی هه‌ڵبگرێت بۆ پاش ژیانی هاوسه‌رێتی و بۆ هاوسه‌ری خۆی ده‌رببڕێت و ئه‌ویش بۆ ئه‌می ده‌رببڕێت نه‌وه‌ك هه‌ردوولا له‌پێش ژیانی هاوسه‌رێتی چه‌نده‌ها تاوان و خراپه‌كاری ئه‌نجام بدات و هیچ كات بڕوا و متمانه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كات و هێلانه‌ی خێزانی‌یان به‌بچوكترین ڕه‌شه‌بای ڕۆژگار هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
وه‌ هه‌ر گه‌نجێكیش نه‌توانێت ژن بهێنێت باشتر وایه‌ ڕۆژووبگرێت تاكو خوای گه‌وره‌ ده‌روویه‌كی لێ ده‌كاته‌وه‌و ئا??ره‌تێكی چاكی پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش شوێنكه‌وتنی ??ه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه‌ (صلى الله علیه وسلم) كه‌ ده‌??ه‌رموێت: (يا معشر الشباب من أستطاع منكم الباءة ??ليتزوج ومن لم يستطع ??عليه بالصوم ??إنه له وجاء) (رواه البخاري). واته‌: ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان گه‌ر هه‌ر كه‌سێكتان توانای هه‌یه‌ با ژن بهێنێت، وه‌ كێش توانای نیه‌ با ڕۆژوو بگرێت چونكه‌ ڕۆژوو قه‌ڵغان و پارێزه‌ره‌ بۆی له‌ تاوان. چونكه‌ ڕۆژوو ده‌روون و نه‌??س ده‌پارێزێت، وه‌ گه‌ر سه‌بر و ئارامیش بگریت ئه‌وا پاداشتت لای خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ تۆش به‌م ڕۆژووگرتنه‌ نه‌??س و ده‌روونت هێناوه‌ته‌ ژێر ركێ??ی خۆت و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ت كردووه‌ و ئه‌وه‌یش به‌شێكه‌ له‌ جیهاد و تێكۆشانی نه‌??س و پاداشتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌??ه‌رموێت: (وَالَّذ??ينَ جَاهَد??وا ????ينَا لَنَهْد??يَنَّه??مْ س??ب??لَنَا) (العنكبوت 69) واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌ هه‌وڵ كۆشش و جیهاد ده‌كه‌ن ئه‌وا ڕێی ڕاستیان نیشان ده‌ده‌ین و ڕێنمووییان ده‌كه‌ین.

له‌ كۆتاییدا/ سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:
خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌س??ی ئه‌و ئا??ره‌ته‌ باوه‌ڕدارانه‌ ده‌??ه‌رموێت: (وَلاَ م??تَّخ??ذَات?? أَخْدَان??) (النساء 25) وه‌ مانای (لا متخذان اخدان) واته‌ هاوڕێ و دۆستی‌یان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه‌ (به‌شاراوه‌ بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا كچ بۆی نیه‌ براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره‌ ڕێی پێ نه‌داوه‌ حیكمه‌تێكی تیادایه‌، چونكه‌ كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه‌ و گه‌ر كه‌وته‌ ناو په‌یوه‌ندی‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه‌ خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته‌ هاوسه‌رێكی باشی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه‌ پاش ئه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز بوویه‌وه‌ له‌ په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه‌ تۆڵه‌ و زیانێك بگه‌یه‌نێت به‌ كچه‌كه‌) لێره‌دا كاریگه‌ری‌یه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ و برینێكی قووڵ به‌جێ دێڵێت له‌ ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته‌ ساڕێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه‌ و ڕوخاندنی ده‌كات، وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ند بین به‌ ??ه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك.
وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت ئێمه‌ دوور بخاته‌وه‌ له‌ هه‌واو هه‌وه‌سی نه‌??سمان و بمان پارێزێت له‌ شه‌هه‌وات و تاوان وهه‌ر ??تنه‌یه‌ك به‌ داخستنی هه‌موو ڕێگاكانی، جا هاوڕێ‌یه‌تی ودۆستایه‌تی نێوان كچ و كوڕ زه‌وی‌یه‌كی ئاماده‌كراوه‌ بۆ شه‌یتان و ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه‌ بۆی، تاكو بێته‌ ناو ناخمان و هه‌رچی پابه‌ندبوونمان هه‌یه‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ له‌ڕه‌گه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ری بهێنێت و دوورمان بخاته‌وه‌ له‌ ڕێگای ڕاست هه‌ر وه‌ك چۆن بووه‌ هۆی ده‌رچوونی دایه‌ حه‌وا و باوه‌ ئاده‌م له‌ به‌هه‌شت، وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی سه‌ره‌نجامی ناو دۆزه‌خه‌ هه‌تا هه‌تایی بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بباته‌ ناو گومڕایی و تاریكی وپاشان تاوان و دوورخستنه‌وه‌مان له‌ ڕێگای ئیسلام و تاكو ئێمه‌ش وه‌كو خۆی ببینه‌ سوته‌مه‌نی ناو دۆزه‌خ و زۆرترین ڕێژه‌ له‌ وه‌چه‌ی ئاده‌م ببات له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و ئاگر.
وه‌ جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و سه‌رپێچی‌یه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له‌ خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه‌ ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه‌ و به‌ ده‌قی ئایه‌ت حه‌رامی كردووه‌، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری كورده‌واری خۆمانین چ له‌ كوردستان بین یان له‌ ئۆروپا وئه‌مریكا، وه‌ هیچ كات كلتوری كورده‌واریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی‌یه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سۆزی ئه‌وین (2007-07-19 10:45:13)

Kurdzhin
وه‌ك کۆترێکی لانه واز روو له هه رشوینێ بکه‌م

نام گرنه‌ خۆ یا ن به ر ده وام ئه بێ برۆم رێکه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-07-29 12:58:46

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

زۆر سوپاس سۆزی ئه وین هه‌ر چه نده هه مویم نه خوێنده
به‌لام له‌وه‌نده‌ی خوێندمه‌وه‌ ئستی??اده‌یه‌کی باشم  لێکرد

ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-08-03 12:10:39

سۆزی ئه‌وین
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2009-09-22
په‌یامه‌كان: 12

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

mnesh zor swpast dakam hewadarm swdd lewar grtbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-08-05 19:07:16

drood
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2007-09-22
په‌یامه‌كان: 15
ویبگه‌

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

das xosh soze awen bas txwa  chon taqat habo aw hamwa bnoset
zoooor mamnon

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-08-28 16:35:44

garmiani
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-11
دواترین سه‌ردان: 2007-09-10
په‌یامه‌كان: 7

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت سۆزی خان...هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
http://www.moq3.com/img/uploads/qKD54396.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-08-28 17:17:37

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

دستت خوش بيت زور زور به سود بوو
هيوادارم هاوريان بيخوننه وه سودى لى وه ر بكرن
دوباره دستت خوش

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2007-09-06 21:17:56

sarsam
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2007-11-06
په‌یامه‌كان: 1

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

ده سته كانت خؤش بيت به راستى زؤر به سوده

به هيواى به رده واميت ئاواته خوازم سه ركه وى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2007-10-08 07:50:46

سۆزی ئه‌وین
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2009-09-22
په‌یامه‌كان: 12

Re: خوشه ويستى له اسلامدا

به‌ڕێزان زۆرسوپاس تان ده‌که‌م هیوادارم سود به‌ خش بوو بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net