.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










زۆرن ئەو چیرۆكانەی كە ڕۆژانە دەیبیستین و زۆرن ئەو كەسانەی كە بە هۆی داب و نەریت و هەژارییەوە تەمەنیان هەر لە دەردەسەریدا بووە، ئەمەی خوارەوەش چیرۆكی یەكێكە لەو كەسانەی كە تەمەنی پڕ بووە لە چەرمەسەری، لە چاوپێكەوتنێكی "هەولێر"ـدا چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ گەڕاندینەوە.
لەدایكبوونی دوایەمین منداڵ و سەرەتای نەهامەتییەكان
لە ساڵی 1944 و لە هاوینێكی گەرم و لە ماڵێكی هەژاردا، كوڕی چوارەم و منداڵی حەوتەمینی مام (محموود) چاوی بە دنیا هەڵهێنا، ناوی دوایین منداڵ نرا (غەریب)، دوای ماوەیەكی كەم، باوكی (غەریب)ـی جێهێشت و كۆچی دوایی كرد.
(غەریب) لە سەرەتای ساڵی یەكەمی تەمەنیدا بوو، كە باوكی چاوی لێك ناو و (غەریب)ـی دایە دەست ڕۆژگارێكی نادیار، خوشك و براكانی بە تەمەن زۆر لە (غەریب) گەورەتر بوون، هەریەكێكیان خاوەنی ماڵ و منداڵی خۆیان بوون، بە تایبەت خوشكە گەورەكەی و (سمایل)ـی برای، كە هەردووكیان منداڵیان بەقەد (غەریب) دەبوو، لەو نێوەندەدا ماڵی باوە گەورەی (غەریب) ڕازی نەبوون دایكی (غەریب) لەسەر منداڵە هەتیوەكانی دابنیشێ و بە تەنیا خەم بۆ تەواوكردنی ئەو كارانە بخوات كە مام (محموود) نەیتوانیبوو تەواویان بكات، هەر بۆیە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر مردنی مێردەكەی، (سەبری) دایكی (غەریب) لە لایان ماڵی باوە گەورەوە بە شوو دەدرێتەوە، لە دوای شووكردنەوەی دایكی، ئەوەندەی دیكە (غەریب) تەنیا تر بوو، ناوبراو دەكەوێتە لای خوشكە گەورەكەی، دوای حەوت ساڵ لە مانەوەی لە ماڵی خوشكی، لە شەوێكی ساردی زستاندا، زاواكەی دەستی (غەریب) دەگرێت و بەرەو گەراجی گواستنەوەی هەولێرـــ بەغدا دەیبات و ناونیشانی (سمایل)ـی برای پێ دەدات و چەند دینارێكی دەخاتە دەستییەوە و پێی دەڵێت: "بڕۆ بۆ لای براكەت، من كە هەتیوخانەم دانەناوە". ناخۆشیی ڕێگەكانی هاتوچۆ و ناتەواوی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە ڕیگەی هەولێرــ بەغدای دەبڕی، (غەریب)ـی بە تەواوی ماندوو كردبوو .
بەغدا و دۆزینەوەی براكەی
دوای ماندووبوونێكی زۆری ڕێگە، (غەریب) بە هەر شێوەیەك بێت گەییشتە بەغدا، بە باڵاخانە بەرزەكان و باخچەی سەوز و قەڕەباڵغەكانی شار، دڵە تەنگەكەی (غەریب)ـی كردەوە، بۆ یەكەمین جار بزەیەك هاتە سەر لێوانی، یەكێك لەو گەشتیارانەی لەگەڵ پاسەكەدا هاوڕێی بوو، ئاگاداری كێشەكەی (غەریب) بوو، بۆیە تاكسییەكی بۆ ڕاگرت و بە عەرەبی شۆفێرەكەی تێ گەیاند كە دەیەوێ بۆ كوێ بچێ، بەم شێوە (غەریب) گەییشتە لای براكەی.
هەرچەندە (سمایل)ـی برای زۆر دڵخۆش بوو بە دۆزینەوەی براكەی، لە لایەكی دیكەوە بۆڵە بۆڵی ژنەكەی ئۆقرەی لێ بڕیبوو، ژنەكەی چارەی (غەریب)ـی نەدەویست، چوونە بەغدا، ئەزموونێكی تازە بوو بۆ (غەریب)، چونكە بۆ یەكەمین جار دەستی بە خوێندن كرد تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی پلەكانی بە باشی بڕی.
غەریب ئاشقی كچێكی مەسیحی دەبێ
ڕۆژێكی فێنكی بەهار بوو، لە سەردانی (غەریب) بۆ ماڵە هاوڕێیەكی، چاوی بە كچێك دەكەوێت، لەگەڵ ئەوەی كە یەكەمین جارە بوو كە دەیبینی، بەڵام هەستی دەكرد كە زۆر لە مێژە دەیناسێ، ئەو كچەیش (نەجیبە) بوو، (نەجیبە) كچە مەسیحییەكە كە زۆربەی تەمەنی لە ئەمەریكا ژیاوە، بەڵام دایك و باوكی عێڕاقی بوون، بۆیە لێك دەچنە پێشەوە و پێوەندییان دەست پێ دەكات، دوای ماوەیەك لەو پێوەندییە، بەڵێنی هاوسەرگیریی بە یەكتر دەدەن، بۆیە لێرەدا ئایین چارەنووسی (غەریب) دەخاتە مەترسییەوە، جیاروازیی ئایینی، دەبێتە هۆی ئەوەی نە ماڵی كچە و نە براكەی (غەریب) بەم بەڵێنەی كە لەنێوان ئەو دوو خۆشەویستە درابوو، ڕازی بن، بەڵام خۆشەویستیی قووڵی ئەو كچ و كوڕە، نەریتی ئایینی شكاند و ئەو هاوسەرگیرییە ئەنجام درا.
چوونەوەی (نەجیبە) بۆ ئەمەریكا
دوای چەند ساڵێك بنەماڵەی (نەجیبە) هەموو كاروباری نیشتەجێبوونی (غەریب) و منداڵەكانی جێبەجێ دەكەن، لەو چەند ساڵەدا، (غەریب) چەند جارێك دەچێتە ئەمەریكا، بەڵام لەبەر هەندێك كێشە، (غەریب) لە بەغدا دەمێنێتەوە و ژنەكەی و منداڵەكانی دەچنەوە ئەمەریكا.
(غەریب) دەستگیر دەكرێ
دوای ڕۆییشتنی (نەجیبە) حكوومەتی بەعسی لە ناوچوو، (غەریب) بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هێزی پێشمەرگە، دەستگیر دەكات و 11 ساڵ لە بەندیخانە دەمێنێتەوە، دواتر بە هۆی هاوڕێیەكی ئازاد دەكرێت، بڕیاری دوزینەوەی خێزانەكەی دەدات، بەڵام هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ژن و منداڵەكەی بێ سوود دەبێت، بۆیە دەگەڕیتەوە شاری هەولێر و كە دەبینی زڕباوكی نەماوە و مردووە، بڕیاری بەخێوكردنی دایكی دەدات و دووبارە ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێتەوە.
دیسان (غەریب) بە تەنیا مایەوە
دوای ماوەیەك دایكیشی كۆچی دوایی دەكات و لە دوای بیست ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی، هاوسەری دووەمیشی بەبێ ئەوەی هیچ منداڵێك بۆ (غەریب) بەجێ بهێڵێ، ئەویش دەمرێت و ئەوجار ئیدی (غەریب) بۆ هەمیشە بە تەنیا دەمێنێتەوە.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
