.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌درێژایی مێژووی سازکردنی فیستیڤاڵی "Berlinale" وڵاتی پیرو ئه‌مساڵ به فیلمێك بۆ یه‌که‌مین جار به‌شداری ئه‌و چالاکییه هونه‌رییه‌ی کرد و هاوکات توانی به نمایش‌کردنی فیملی "La teta asustada" خه‌ڵاتی ورچی زێرینی 59هه‌مینی "Berlinale"ی پێبه‌خشرا.
خاتوو "Claudia Llosa"ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له فیلمی ناوبراودا باس له ئافره‌تێکی گه‌نج ده‌کات، که له ژێر ئاکامه ناهه‌مواره‌کانی چه‌ند ساڵه‌ی سیسته‌می تۆقاندنی وڵاتی پیرۆدا ده‌ژی.
به‌پێی "Tilda Swinton"، سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌ریڤانی، ئاشکرایکرد، که ده‌ستینشانکردنی فیلمی ناوبراو تێکڕایی ده‌نگه‌کانی لیژنه‌ی به‌ریڤانی به‌ده‌ستهێناوه. له‌کاتی ئاشکراکردنی ناوی فیلمی براوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ورچینی زێڕینی ئه‌مساڵ "Claudia Llosa" شادمانی خۆی له‌به‌رده‌م 1600 میوانانی فیستیڤاڵدا ده‌ربڕی.
فیلمی "La Teta Asustada" دووهه‌مین کاری "Claudia Llosa" و خاتوو ده‌رهێنه‌ری ناوبراویش کچه‌زای نووسه‌ری به‌ناوبانگ "Mario Vargas Llosa".
فیلمی ئه‌ڵمانی "Alle Anderen" له ده‌رهێنانی "Maren Ade" دوو خه‌ڵاتی 59هه‌مینی "Berlinale"ی وه‌رگرت. خاتوو ئه‌کته‌ری نه‌مساوی "Birgit Minichmayr" خه‌ڵاتێکی ورچی زیوی پێبه‌خشرا. بێجگه له‌و دوو خه‌ڵاته‌ش فیلمی "Alle Anderen" خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لیژنه‌ی به‌ریڤانی وه‌رگرت، که هاوکات پێویستبوو له‌گه‌ڵ فیلمی ئه‌رجه‌نتینی "Gigante" له ده‌رهێنانی "Adrián Biniez"دا به‌شی بکات.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریش "Sotigui Kouyaté" له وڵاتی بورکینا فاسۆ بووه خاوه‌نی، که به خه‌ڵاتێکی ورچی زیوی شادمانکرا. ئه‌کته‌ری ناوبراویش له فیلمی "London River" ڕۆڵی به‌رجه‌سته کردبوو و ناوه‌ڕۆکی فیلمی ناوبراویش باسی له‌ڕووداوه خۆکوژییه‌که‌ی شاری له‌نده‌ن ده‌کات، که له‌ساڵی 2005دا له‌لایه‌ن چه‌ند تیرۆریستێکه‌وه ئه‌نجامداربوو. فیلمی ناوبراو له‌ده‌رهێنانی "Rachid Bouchareb"، که له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ریش به‌خشرایه ده‌رهێنه‌ری ئێرانی "Asghar Farhadi" که کاری ده‌رهێنانی فیلمی "Alles über Elly" بهجێهێنابوو.
هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ر "Oren Moverman" و "Alessandro Camon" له‌سه‌ر فیلمی "The Messenger" خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆییان پێبه‌خشرا. هه‌ردوو داهێنه‌ری ده‌نگ "Gabor Erdelyi" و "Tamas Szekely" له‌سه‌ر کاره‌کانیان له فیلمی "Katalin Varga" له ده‌رهێنانی "Peter Strickland" خه‌ڵاتێکی ورچی زیوییان پێبه‌خشرا.
له‌ته‌ك گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی به‌ریڤانی فیلمی "Gigante" به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیلمی "Der Kalmus" خه‌ڵاتی "Alfred-Bauer-Preis"یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مساڵ و له‌میانه‌ی 59هه‌مین چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی "Berlinale"دا نزیکه‌ی 270 هه‌زار کارتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ هؤڵهکانی سینه‌ما فرۆشران و ئه‌مه‌ش له مێژووی "Berlinale"دا به پێوه‌ر داده‌نرێت. ساڵی پار ته‌نها 240 هه‌زار کارت فرۆشرابوو.
له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌مساڵیشدا 383 فیلم نمایشکران.
سه‌رچاوه:خۆزگه 

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه